Hoppa till innehåll
Hem » هەلبژاردنی تورکیە و ڕایەکی جیاواز. دیار مۆلایی

هەلبژاردنی تورکیە و ڕایەکی جیاواز. دیار مۆلایی

رۆژی ١ی نۆڤامبەری ٢٠١٥ بۆ جاری دوویەم لە ماوەی ٣ مانگی رابردوودا هەلبژاردنی پارلەمانی لە وولاتی توکیا و باکوری کوردستان بەرێوەچوو و سەرەرای کەمکورتێکی زۆر بەڵام سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.diyar_molayi_nu

دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەلبژرادنەکان کە تێدا ئاکپارتی سەرکەوتنی بە دەست هێنایەوە کە بە تەنیا دەتوانێ حکۆمەتی تەک پارتی پێکبهێنت، و هدپەش سەرەرایی کەمکردنەوە دەنگەکانی بەڵام بەندی ١٠ی هەلبژارتنی تێپەراند و بە ٥٩ پارلەمانتەر چۆیە پارلەمان بۆ ئەوەی جاڕێکیتر شەری دێمۆکراسی بە گەرموگوری بەرەوپێش بیبات، ژۆمارەیەکی یەکجار زۆر لە کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان رای جیاوازیان هەبوو کە زۆربەیان پێیان وابوو کە کورد توشی شکست بووە. بەڵام لێدانەوەی من بە پێچەوانەیانە. بە چەند هۆی؟

سەرەتا هەدەپە:

دوای ئەوەی کە سیاسەتوانانی کوردی سەر بە پکک و چەپەکانی تورک پێکەوە لە دەوری هدپ کۆیبوونەوە و توانییان لە ماوەیەکی کورت دا و لە هەلبژارتنەکانی ٧ی حۆزەیران دا سەرکەوتنێکی بەرچاو بە دەست بهێنن و بە ٨٠ پارلەمانتەر بچنە پارلەمان. بەڵام ئەنجامی هەلبژراتنەکان نەیتوانی کۆتایی بە ململانێکان بهێنێ و دەوری دویەمی هەلبژارتنەکان کۆتایی بە ململانێکان هێنایەوە و ئەنجامی هەلبژارتنەکانیش بۆ هدپ سەرەرای کەمکردنەوەی ٢١ پارلەمانتەر بەڵام بە کۆتلەیەکی بەهێز چوونە پارلەمان.

لە راستی دا و دوور لە دەمارگرژی نەتەوەیی، مەسەلەی کورد و کوردستان لە بەرنامەکانی هدپ بۆ هەلبژارتنەکان دا رەنگدانەوەیەکی ئەوتۆ نەبوو و زیاتر باسی یەکسانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لە بەین بردنی زڵم و زۆرداری بوو. هەر بۆیەش نەیتوانی زۆربەی دەنگەکانی گەڵی کورد بە دەست بهێنت. بەڵام سەرەرای ئەمانە، لەبەر ئەوەی کە لە ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا هدپ وەک دەنگی کورد دەناسیندرێت و لە گەل ئەوەی کە کەمکردنەوەی دەنگەکان جێ ئازارە، بەڵام دەرباسکردنی بەندی ١٠ هەلبژارتن سەرکەوتنێکی گەورە بوو و هدپ دەتوانێت ئۆپۆزیسیونێکی بەهێز بێت و بە بۆچوونی من هدپ لە ئۆپۆزیسیون دا دەتوانێت سەرکەوتووتر بێت.

لە هەمان کات دا بە گۆرانکاری کردن لە بەرنامەکانی دا و زیاتر کوردستانیتر کردنی بەرنامەکانی دەتوانێت لە داهاتوو دا سەرکەوتووتر بێت، و لە هەمان کات دا زەنگێک بوو بۆ پکک کە ئیتر گرنگی بە شەری پارلەمانی بیدات.

 

سەبارەت بە ئاکەپە:

سەرکەوتنی ئاکەپە سەرەرای هەموو کەمۆکورتییەکانی و سیاسەتە شەرەنگیزەکانی ئەردۆگان دەتوانێت بۆ مەسەلەی کورد باشتر بێت، لە بەر چەند هۆی:

بۆ هەموو لایەک ئاشکەرایە کە کورد ناتوانێت لە توکیا حکۆمەت پێکبهێنت، بۆیە بێگۆمان لایەنێک حکۆمەت پێکبهێنت کە لە کورد نێزیکتر بێت چاکترە و لە نێوان خراب و خرابتر دا، خراب باشترە. بە پێ هەموو پێڤەرەکانیش ئاکەپە بۆ کورد لە جەهەپە و مەهەپە باشترە. و گەر ئاکەپە بە تەنیا حکۆمەت پێک بهێنێت لەوە باشترە کە لە گەڵ جەهەپە یان مەهەپە پێکەوە.

لە هەمان کات دا ئاکەپە ناچارە کە بەردەوامی بە پرۆسەی ئاشتی بیدات و مەسەلەی کورد فازێکی نوێ بە خۆیەوە دەیبینێت، و بێ گۆمان ململانێکان لە ماوەی رابردوو دا لە سەر مەسەلەی کورد گەرموگۆرتو دەبن کە بێ گۆمان ئەمەش بە قازانجی کوردە.

و شکستی مەهەپەش هەر دیسان بۆ کورد سەرکەوتنە و ئیتر هێدی هێدی کۆتایی بە دەورانی فاشیستەکان دێت. و لە هەمان کات دا جەهەپەش ناچارە خۆی بە کورد نێزیک بیکات و نەرمتر بجۆلێت.

هەر دیسان حیزبە کوردییەکانی تریش ‌هێدی هێدی سەرهەلدەدەن و بەرەوپێش دەچن بۆ نمونە ژۆمارەی دەنگەکانی هاکپار دو ئەوەندەی هەلبژارتنی رابردوو زیادی کردووە. و بێ گۆمان لە داهاتوو دا پارتی سۆسیالیستی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستانیش دەکەونە ململانێکان و ئەمەش بە قازانجی دێمۆکراسی باکوری کوردستانە.

بە پێ هەموو ئەم شتانە کە لە سەرەوە باسم کرد هەلبژارتنەکان بە تەواوی بە قازانجی کوردە و هێوادارم بتوانن لە دەرفەتەکان مفای زیاتر وەربگرن و پێکەوە بۆ داهاتوویەکی گەش کار بیکەن.

سەرکەوتن بۆ کوردستان