"an independent online kurdish website

لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگری و مەیدانییە بەردەوامەكانی دەزگاكانی سەر بە (ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان)، توانرا سێ ئەندامی سەرەكی گرووپی بەرپرس لە هەردوو تەقینەوەكەی شارۆچكەی (دبس) دەستگیربكرێن.asayshyharem3092013-b

 

راگەیاندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

 

 لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگری و مەیدانییە بەردەوامەكانی دەزگاكانی سەر بە (ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان)، توانرا سێ ئەندامی سەرەكی گرووپی بەرپرس لە هەردوو تەقینەوەكەی شارۆچكەی (دبس) دەستگیربكرێن، كە رێكەوتی 3-11-2015 لە رێگەی دوو تیرۆریستی خۆكوژەوە (قایمقامیەت و پۆلیسی دبس) و بازگەی (كەركوك-دبس)ـ یان كردە ئامانجی كردە تیرۆریستیەكەیان. دوو لەم تیرۆریستانە، دوای راهێنانیان بە دروستكردن و تەقاندنەوەی بۆمب، لەلایەن (داعش) ەوە لە شارۆچكەی حەویجەوە رەوانەی ناو شاری كەركوك كراون بۆ كاری تیرۆریستی.

 

 ئەم گرووپە تیرۆریستیە كە دانپێدانیان لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدا بڵاو دەكەینەوە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگریان ئامادەكردبوو، بۆ ئەوەی بیگەیەننە شاری هەولێر و كردەوەیەكی تیرۆریستی پێ ئەنجامبدەن، بەڵام پێش ئەنجامدانی كردەوەكەیان توانرا هەر سێ تیرۆریستەكە لە شاری كەركوك دەستگیربكرێن، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشدا بگیرێت و پیلانە تیرۆریستیەكە پوچەڵ بكرێتەوە.

 

 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان

14.11.2015

ڤیدیۆ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی