له‌وه‌ته‌ی مێژوو تۆماركراوه كورد دۆستێكی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌بووه، خۆشی هیچ كات خاوه‌نی یه‌ك ویستی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، بۆیه‌كه‌مجار هه‌بووه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆی بدات
به‌ڵكو هه‌میشه نه‌یاره‌كانی بڕیاریان له‌سه‌ر چاره‌نووسی داوه، وه هه‌ركات به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌كانیشی خواستبێتی ئه‌وا زه‌مینه له‌باربووه بۆ په‌رته‌وازه‌كردن‌و به‌گژیه‌كداكردنی كورد، بۆ ڕووخاندنی ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد هه‌ر به‌ده‌ستی كورد. وه هه‌ركاتیش به‌شێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌هێز بووبێت ئه‌وا نه‌یاره‌كانی بوون به‌دۆستی به‌شێكی تری بۆ دروستكردنی به‌ره‌به‌ركانی‌و لاوازكردنی كورد.له‌سه‌روبه‌ندی به‌هێزتربوونی ده‌نگۆكان‌و ئاماژه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست‌و دووباره نه‌خشه‌كردنه‌وه‌ی داهاتووی عێراق‌و سوریا، نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی كورد، وه‌ك هه‌میشه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَته‌كانی خۆیان بوون به‌دۆستی به‌شێك له‌كوردو له‌ناوخۆی ولاَته‌كانیشیان خوێنی ده‌مژن، له‌زه‌قترین نموونه‌ش ولاَتانی توركیا‌و سوریا‌و ئێران‌و عێراقن كه ئێستا پێشبڕكێیانه له‌سه‌ر به‌دۆستكردنی جه‌مسه‌رێكی سیاسیی كورد، زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ش توانیویانه لێكترازان دروست بكه‌ن‌و كورد بكه‌ن به‌نه‌یاری كورد.توركیا دژایه‌تی نزیكه‌ی نیوه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌باكورو ڕۆژئاوا ده‌كات، ئاماده نیه له‌ناوخۆیدا دان به‌بوونی كورد دابنێت، كه‌چی، به‌ناو، له‌به‌رامبه‌ر عێراق‌و ئێران، یارمه‌تی به‌شێك له‌كوردی باشور ده‌دات‌و پشتگیری ده‌كات. ئێران، ئه‌و نه‌یاره‌ی كه زۆر كوردی به‌ده‌ستی كورد له‌ناوبردووه، له‌ناوخۆیدا كورد بێ كاریگه‌رترین پێكهاته‌یه‌و كه‌مترین مافی سیاسیی هه‌یه، كه‌چی، به‌ناو له‌به‌رامبه‌ر توركیا‌و ولاَته سوننیه‌كانی تر، هاوكاری به‌شێكی كورد له‌باشورو پارچه‌كانی تر ده‌كات‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات! له‌كاتێكدا ئه‌م دوو ولاَته نه‌یاری سه‌رسه‌ختی مێژویی‌و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی یه‌كترن! سوریا تا دوێنێ له‌ناوخۆیدا نكۆڵی له‌هه‌بوونی كورد ده‌كرد، به‌لاَم له‌باشورو باكور پشتیوانی به‌شێكی كوردی ده‌كرد، ئه‌وه‌تا ئێستاش له‌به‌رامبه‌ر توركیا‌و ولاَته سوننه مه‌زهه‌به‌كان پاڵپشتی له‌كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كات‌و هاوكارییان ده‌كات! نمونه‌یه‌كی تری ئه‌م سه‌مه‌ره‌یه بریتیه له‌مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كه پاڵپشتی له‌كورد ده‌كات له‌باكور، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی باشور به‌هێزه، به‌لاَم به‌هۆی ململانێكانی له‌گه‌ڵ باشور به‌گشتی‌و پارتێكی سیاسیی به‌تایبه‌تی، سه‌رباری كێشه‌ی سیاسیی‌و جوگرافیا، دۆخه ئابووریه‌كه‌ی تا لێواری ڕووخان قه‌یراناوی كردوه! وه‌ك ڕوونه ئێستا توركیا نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌یه‌كی سیاسی‌و سه‌ربازی سوننه‌و ئه‌مریكا ده‌كات له‌ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست، دۆستی كه‌مێكی كورد‌و نه‌یاری زۆرینه‌یه‌تی! ئێران، كه نوێنه‌رایه‌تی ته‌وژمی شیعه‌و ڕووسیا ده‌كات له‌م ناوچه‌یه، دۆستی به‌شێكی كورد‌و نه‌یاری به‌شێكی دیكه‌یه‌تی! ئه‌مریكا و زلهێزه‌كانی تریش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیفاكتۆ ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته كورد له‌م گه‌مه ته‌مومژاویه‌دا به‌یه‌ك مه‌ودا دۆستایه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ولاَتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ڕێگه‌ی یه‌ك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بگونجێنێت، چونكه، وه‌ك ده‌وترێت، ئێستا جیهان چاوی له‌ده‌ستی ئێمه‌یه!ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م گێژاوه‌دا ته‌بایی ناوماڵی كورده، كه‌چی ئێستا ئه‌م ماڵه له‌وپه‌ڕی په‌رته‌وازه‌ییدایه، ئه‌مه‌ش گه‌واهی حه‌قیقه‌تی تاڵی مێژووه كه له هه‌موو ژانێكی له‌دایكبوونی گۆڕانكاری گه‌وره له‌دونیادا به‌م هۆیه‌وه كورد خه‌ونه‌كه‌ی له‌بارچووه. هیچ دوور نیه به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئێستاوه له‌كۆتایی ئه‌م یاریه‌شدا دیسانه‌وه خه‌ونه‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ بكرێته‌وه. بۆیه تاكه گه‌ره‌نتی بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌ئاینده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا كیانێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ستبكه‌وێت بریتیه له‌یه‌كگرتوویی كردار‌و گوتاری خۆی نه‌ك پاڵپشتی ولاَتانی ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، هه‌رچه‌نده گرنگن، به‌لاَم له‌وانه‌یه ببێته هۆی له‌باربردنی ئه‌وه‌ش كه‌هه‌یه‌تی نه‌ك دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد.
له‌وه‌ته‌ی مێژوو تۆماركراوه كورد دۆستێكی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌بووه، خۆشی هیچ كات خاوه‌نی یه‌ك ویستی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، بۆیه‌كه‌مجار هه‌بووه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆی بدات به‌ڵكو هه‌میشه نه‌یاره‌كانی بڕیاریان له‌سه‌ر چاره‌نووسی داوه، وه هه‌ركات به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌كانیشی خواستبێتی ئه‌وا زه‌مینه له‌باربووه بۆ په‌رته‌وازه‌كردن‌و به‌گژیه‌كداكردنی كورد، بۆ ڕووخاندنی ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد هه‌ر به‌ده‌ستی كورد. وه هه‌ركاتیش به‌شێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌هێز بووبێت ئه‌وا نه‌یاره‌كانی بوون به‌دۆستی به‌شێكی تری بۆ دروستكردنی به‌ره‌به‌ركانی‌و لاوازكردنی كورد.
له‌سه‌روبه‌ندی به‌هێزتربوونی ده‌نگۆكان‌و ئاماژه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست‌و دووباره نه‌خشه‌كردنه‌وه‌ی داهاتووی عێراق‌و سوریا، نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی كورد، وه‌ك هه‌میشه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَته‌كانی خۆیان بوون به‌دۆستی به‌شێك له‌كوردو له‌ناوخۆی ولاَته‌كانیشیان خوێنی ده‌مژن، له‌زه‌قترین نموونه‌ش ولاَتانی توركیا‌و سوریا‌و ئێران‌و عێراقن كه ئێستا پێشبڕكێیانه له‌سه‌ر به‌دۆستكردنی جه‌مسه‌رێكی سیاسیی كورد، زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ش توانیویانه لێكترازان دروست بكه‌ن‌و كورد بكه‌ن به‌نه‌یاری كورد.
توركیا دژایه‌تی نزیكه‌ی نیوه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌باكورو ڕۆژئاوا ده‌كات، ئاماده نیه له‌ناوخۆیدا دان به‌بوونی كورد دابنێت، كه‌چی، به‌ناو، له‌به‌رامبه‌ر عێراق‌و ئێران، یارمه‌تی به‌شێك له‌كوردی باشور ده‌دات‌و پشتگیری ده‌كات. ئێران، ئه‌و نه‌یاره‌ی كه زۆر كوردی به‌ده‌ستی كورد له‌ناوبردووه، له‌ناوخۆیدا كورد بێ كاریگه‌رترین پێكهاته‌یه‌و كه‌مترین مافی سیاسیی هه‌یه، كه‌چی، به‌ناو له‌به‌رامبه‌ر توركیا‌و ولاَته سوننیه‌كانی تر، هاوكاری به‌شێكی كورد له‌باشورو پارچه‌كانی تر ده‌كات‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات! له‌كاتێكدا ئه‌م دوو ولاَته نه‌یاری سه‌رسه‌ختی مێژویی‌و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی یه‌كترن!
سوریا تا دوێنێ له‌ناوخۆیدا نكۆڵی له‌هه‌بوونی كورد ده‌كرد، به‌لاَم له‌باشورو باكور پشتیوانی به‌شێكی كوردی ده‌كرد، ئه‌وه‌تا ئێستاش له‌به‌رامبه‌ر توركیا‌و ولاَته سوننه مه‌زهه‌به‌كان پاڵپشتی له‌كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كات‌و هاوكارییان ده‌كات! نمونه‌یه‌كی تری ئه‌م سه‌مه‌ره‌یه بریتیه له‌مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كه پاڵپشتی له‌كورد ده‌كات له‌باكور، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی باشور به‌هێزه، به‌لاَم به‌هۆی ململانێكانی له‌گه‌ڵ باشور به‌گشتی‌و پارتێكی سیاسیی به‌تایبه‌تی، سه‌رباری كێشه‌ی سیاسیی‌و جوگرافیا، دۆخه ئابووریه‌كه‌ی تا لێواری ڕووخان قه‌یراناوی كردوه!
وه‌ك ڕوونه ئێستا توركیا نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌یه‌كی سیاسی‌و سه‌ربازی سوننه‌و ئه‌مریكا ده‌كات له‌ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست، دۆستی كه‌مێكی كورد‌و نه‌یاری زۆرینه‌یه‌تی! ئێران، كه نوێنه‌رایه‌تی ته‌وژمی شیعه‌و ڕووسیا ده‌كات له‌م ناوچه‌یه، دۆستی به‌شێكی كورد‌و نه‌یاری به‌شێكی دیكه‌یه‌تی! ئه‌مریكا و زلهێزه‌كانی تریش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیفاكتۆ ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته كورد له‌م گه‌مه ته‌مومژاویه‌دا به‌یه‌ك مه‌ودا دۆستایه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ولاَتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ڕێگه‌ی یه‌ك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بگونجێنێت، چونكه، وه‌ك ده‌وترێت، ئێستا جیهان چاوی له‌ده‌ستی ئێمه‌یه!
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م گێژاوه‌دا ته‌بایی ناوماڵی كورده، كه‌چی ئێستا ئه‌م ماڵه له‌وپه‌ڕی په‌رته‌وازه‌ییدایه، ئه‌مه‌ش گه‌واهی حه‌قیقه‌تی تاڵی مێژووه كه له هه‌موو ژانێكی له‌دایكبوونی گۆڕانكاری گه‌وره له‌دونیادا به‌م هۆیه‌وه كورد خه‌ونه‌كه‌ی له‌بارچووه. هیچ دوور نیه به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئێستاوه له‌كۆتایی ئه‌م یاریه‌شدا دیسانه‌وه خه‌ونه‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ بكرێته‌وه. بۆیه تاكه گه‌ره‌نتی بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌ئاینده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا كیانێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ستبكه‌وێت بریتیه له‌یه‌كگرتوویی كردار‌و گوتاری خۆی نه‌ك پاڵپشتی ولاَتانی ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، هه‌رچه‌نده گرنگن، به‌لاَم له‌وانه‌یه ببێته هۆی له‌باربردنی ئه‌وه‌ش كه‌هه‌یه‌تی نه‌ك دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد.
سەرچاوە: ئاوێنە