"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: حکومەتی ئاخوندی ئێران زۆر لاواز بووە و رۆژانە لە ئێران دژی ئەم نیزامە خۆپێشاندان دەکرێ بەڵام بەداخەوە خۆپێشاندانەکان رێبەری ناکرێن و دوای ماوەیەک بە تووندی سەرکووت دەکرێن.

تا ئێستا هێزێکی دژی رێژیمی نەیتوانیوە خەڵک لە ئێران رێکخا و بە عەمەلی بێتە مەیدان بتوانێ هەموو خەڵک لە دەوری خۆی کۆ کاتەوە.

پووڵی ئێران هەر دێت بە ئەرزشتر دەبێ و ئەوەش خەڵکی ئێرانی زۆر نیگەران کردووە و خەڵک ناتوانن بژیوی ژیانی خۆیان دابین کەن. خەڵک بە پەلە لە هەوڵی ئەوە دایە پووڵەکانی بکات بە دۆڵار بۆ ئەوەی بڕوای بە تەمەنی ئێرانی نەماوە.

نرخی شتومەکەکان رۆژانە دەچنە سەرێ و بازاڕ شێواوە، حکومەت هیچ پلانی نیە، کۆنتڕۆلێان بە خۆشیەوە لە دەست داوە. کەمێک لەمەوبەر لە فڕۆکەخانەکان کڕین و فرۆشی دۆڵار یان قەدەغە کرد.

وەزع وای لێ هاتووە کە مێدیاکانی خۆیان  فشە بە حکومەت دەکەن. دزی پەرەی سەندوە و ئەمڕۆژانە هەلیکۆپتێری قاچاغیان دەست بە سەر داگرت و  هەزاران موبایل و ماشێن  بە هۆی کەسانی نزیک لە رێژیم بە نرخی دۆڵاری حکومەتی کە ئەو کات 4200 تمەن بوو، هێنرایە ئێران و لە ناو حکومەتدا هەرای لێ ساز بوو.

دۆڵار تا  11700 تمەن چووە سەر و ئەمڕۆش 10750 تمەن معاملەی پێکرا.

دیناری ئێڕاقی وا چۆتە سەر کە خەڵکی ئێڕاق و باشووری کوردستان بۆ کرێن شتوومەک روو لە ئێران دەکەن.

بەم هیوایە دژبەرانی ئێرانی ئاخوندی بتوانن خۆیان رێک بخەن و چاوەڕوانی قەزاو قەدەر نەبن، بەڵام بەداخەوە زۆر دوور دیارە. حەتتا هێزە کوردیەکانیش نەیان توانیوە یەکگرتوویەکی کاریگەر دروست بکەن.

 

چەند ڤیدیۆیەکی بڵاو کراوە لە یوتووب  و فەیسبووک

https://www.facebook.com/Hiwa.Rezai/videos/1089221251234663/

خۆپێشاندانی گەورە بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیسفهان

Publicerat av Kamran Ghazi Onsdag 1 augusti 2018

https://www.youtube.com/watch?v=JeHWf9cZJhM

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی