مـــــن
من رۆڵـەی دەشـت و دەرم
رانـــک و چــــۆغە لەبەرم
بەرخـــــەوانی بەرخــــــەلم
هـــيوای دواڕۆژی گـــــەلم
بێچـوە هەڵــۆی کوێســـتانم
بـەوری دەشـتی گەرمـــیانم
تێکۆشــــــــەرم بێبــــــــاکم
دڵسـۆزی گـەل و خـــــــاکم
بۆ کـورد و کوردســــــــتانم
دەیبەخــشم دڵ و گــــــــیانم
هـیـــــوادارم و گەشــــــبینم
ئـەو رۆژە هەر دەبــــــــینم
هـەموو خـاکی کوردســـتان
دەبێت بەیەک وەک جـاران
بە هیـوای خۆمــان دەگەین
جـاڕی دەوڵەتـــمان دەدەین
کەرکـوک: ١٩٩٣
ئامۆژگـاری مامۆسـتا
منـــــــــــــداڵانی کوردســـــــــــــتان
گوێـم لێـبگرن ورد و جـــــــــــــوان
لەگـەڵ یـەکـــــــــتر تــەبــــــــــــابن
هــاوڕی و خوشــک و بــــــــــرابن
هـــەردەم گـــەش و گەشــــــبین بن
زمـــــان خــــۆش و شـــــــیرین بن
ئێـوەی کــــــــــوڕان و کچـــــــــــان
تێبـــــــــــــــکۆشن بێوچــــــــــــــان
دڵســـــــــۆزبن بۆ نیشــــــــــــــتمان
کوردســـــــتانی پیرۆزمـــــــــــــــان
بخـــــــــــــوێنن و بنـووســـــــــــــن
نەتـــان زانـــــــــی بــپرســـــــــــــن
ئێـوە هیـــــــــوای داهاتــــــــــــوون
ئەگەر یەکبن سـەرکەوتــــــــــــوون
بە کــــــۆشش و بە خەبــــــــــــــات
دەگـەن بە هیـــــــوا و ئـــــــــــاوات
نەرویـج: ٢٠٠٢