لە نێوەندی ئەو ڕوژگارە تێکھەڵچووە دا دوور لە چاوی باران و ھەنیسکی کانی و ڕووباری چۆڵی سەرا خوار ڕژدی کەل و بنچکی تینووی دار ھەنار

و دەمی ویشکی ڕووتەڵەیەک و کوپەڵە لە بەرد دراوە شکاوەکەی شەو ژوانی شوان وبیری و بەدەم خەوەوە کاوێژی کردنی مێگەل و دار بوو بە پۆلووی نێو سێ کوچکە ئاورەکەی گەماڵ لمپۆز لە سەر دوو دەست و دوولاق وەبن خۆ دانەکەی ئێشکچی و تاسە وحەزی کوێستانی جێ ھەواری مەشکە ژێن و گۆرانی ھەی ماڵێ بابم مەشکێ و ھەوای سارد وسڕی ئەم سرووشتە خاوەن ڕەنگاڵە مەل و گیانلەبەرە کێوییەکانیم ،بۆیە ئەی زێدی من ئەی کوردستان ئێستاش و تا سەربەستیت و تا ھەتایە خۆشم دەوێی.