سپاس بۆ (تۆ) که بۆ رۆژی له دایکبوونم نامه‌ت بۆ ناردووم!
که وایه با پێکه‌وه ئه‌و چه‌ن دێڕه بخوێنینه‌وه:
رۆژی 7/7/1323 پێش ئه‌وه‌ی مه‌لا بانگ با
پێش ئه‌وه‌ی تاو له‌سه‌ران با
پێش ئه‌وه‌ی که‌ڵه‌باب بخوێنێ و خه‌ڵک له خه‌و هه‌ڵسێنێ
له گه‌ڕه‌کی سه‌رپه‌چه‌ی سه‌قز له نزیک مزگه‌وته بچکۆله، مناڵێ به قیژه‌قیژ و به (7) مانگ به یارمه‌تی نه‌نکی (دایکی باوکی) که مامانی بێجیره و مواجبی ئه‌و گه‌ڕه‌که بوو له سکی دایکی دهرئهبهڕی و دهسئهکات به پرسیار و ئێژێ:
ئێره کوێیه؟
بۆ گه‌یشتوومه‌ته ئێره؟
باشه، منتان هێناوه‌ته ئێره؛ کۆا پێخۆر و نان؟
کوا جل و به‌رگی جوان؟
کوا ئاهه‌نگ و شادی و چه‌پڵه لێدان؟
دایکی که له به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و باری دووگیانی لاواز و بێهێز ببوو، به‌ڵام له خۆشی ئه‌وه‌ی که یه‌که‌مین مناڵی خۆی بینیوه ده‌م ببزه ئه‌چرپێنێ به گوێیدا و ئێژێ: رۆڵه گیان تۆزێ ئارام و له‌سه‌رخۆبه، بۆ کردته به بازاری خۆت؟!
نان و بێخۆری خۆش و به‌تامت ئه‌وێ؟
جلوبه‌رگی تازه و بۆنخۆشت ئه‌وێ؟
کاکه، ئێستا سه‌رده‌می جه‌نگه
جه‌نگی جهانی دووهه‌مه
خواردن و جلوبه‌رگ زۆر که‌مه!
ئه‌بێ له پێشا سجیلت بۆ وه‌رگرن، پاشان کۆپین به‌ناوی خۆته‌وه ده‌ربێنن، چی‌یان پێدای هه‌ر ئه‌وه‌یه!
پاشان دهسئهکات به پێچانه‌وه‌ی مناڵه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ مالابانگداندا (باوک و مامی) مناڵه‌که به‌په‌له کۆڕه‌که ئه‌بن بۆ مزگه‌وت که له نزیک ماڵه‌که‌یاندا ئه‌بێ، ئه‌ڵێن مامۆستا گیان، ئه‌مشه‌و خوا ئه‌م کوڕه‌ی پێداوین، هێناومانه بانگ به‌ی گوێیدا و ناوی بنێی.
مه‌لایش به رووخۆشییه‌وه ئێژێ: ناوی ئه‌نێن چی؟
مامۆستا گیان، حه‌مه سه‌عی.
ناوێکی جوانتان بۆ هه‌ڵبژارده، (محه‌مه‌د سه‌عید) ته‌مه‌ن درێژ و ساڵح بێت، ئینشائه‌ڵا!
پاشان به‌ناوی (محه‌مه‌د سه‌عید)ه‌وه بانگ درا به گوێیدا. هه‌ر ئه‌و رۆژه گه‌یاندیانه ئیداره‌ی (سجیل ئه‌حواڵ) و خێرا سجیلیان به‌ناوی (محمد سعید قایشی) و له رۆژی (موالید)دا بۆ ده‌رهێنا، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه کۆپینیشیان بۆ وه‌رگرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کۆپینهکه هه‌ر ناوی بوو نه‌ک ناوه‌رۆک، به‌ڵام جاروبار باوکی له رووی خۆشه‌ویستییه‌وه پێیئهوت:
رۆڵه سه‌عی تۆ قه‌ت ئه‌رکت به سه‌ر ئێمه‌وه نه‌بووه، هه‌ر له یه‌کم رۆژه‌وه کۆپینی خۆت بووه.
وایه له یه‌که‌م رۆژه‌وه کۆپینی خۆی بووه، به‌ڵام {(ره‌نج و خه‌مخۆری باوکی و دایکێ که به هه‌ژاری و نه‌داری، به‌ڵام به دڵسۆزییه‌وه
که له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا یارمه‌تییان داوه)، هیچ پێنووسێ ناتوانێ بینووسێته‌وه}!
به‌ڵام پێنووسی یاده‌کان و کامێرای چاوه‌کان و هه‌ستی دڵ و ده‌روونی خودی (سه‌عی)یه که ئه‌توانێ هه‌ست به‌وانه بکات و به‌س!!!!
به‌ڵێ، جا خۆت ئه‌و {(7/7/1323) واته رۆژ و مانگ و ساڵی هه‌تاوی، کۆچی و ئیسلامییه} بکه به {رۆژ و مانگ و ساڵی زائینی، میلای و مه‌سیحی} بزانه ئه‌کاته که‌ی. ئه‌کاته رۆژی 29/9/1944 – به‌ڵام تۆڵک (وه‌رگێڕه‌که‌ی) ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی سوید به (17/10/1944)ی نووسیوه، ئه‌وه‌یش هونه‌ری ئه‌و تۆڵکه بۆ من و بۆ ئێوه که نامه‌تان بۆ ناردووم و دووباره سپاستان ئه‌که‌م.
سه‌عی سه‌قزی قایشی
17/10/2018