"an independent online kurdish website

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری بۆکان کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار ببوو، پاش گواستنەوە و مانەوەی لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد، بە هۆی کاریگەری برینەکانییەوە، گیانی لە دەستدا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، “عەلی نەسیری” کوڕی حاجی کەریم، خەڵکی شاری بۆکان کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار ببوو، پاش چەند ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد گیانی لە دەستدا.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژ پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەر بە خاک سپێدرا.

یەکێک لە نیزیکانی ناوبراو ڕۆژێک پیش لە مردنی ئەم هاووڵاتییە بە کوردپای ڕاگەیاندبوو کە فیشەکێک لە سەری عەلی نەسیری دراوە و لە بەشی ئای سی یوودا خەوێندراوە و ئەگەری مردنیشی زۆرە.

ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ڕەزبەر، هێزە نیزامییەکانی جاددەی مەهاباد ـ بۆکان، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی شەخسیی هاووڵاتیەکی کورد کرد و لە ئاکامدا دوو کەس لە موسافیرانی ئەم ئۆتۆمبێلە بە ناوەکانی “عەلی نەسیری” و “مەسعوود ئەکبەرپوور” بە توندی بریندار بوون.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی