K24 – هه‌ولێر: ئه‌ندامى ده‌فته‌ى سياسى حزبى ديموكراتى كوردستان، كه‌مال كه‌ريمى رايگه‌ياند، زانياريمان ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌و فڕۆكانه‌ى رۆژى مووشه‌كبارانه‌كه به ئاسمانى باره‌گاكانى ديموكرات سووڕاونه‌ته‌وه و زانياريان كۆكردووه‌ته‌وه، له شارى كه‌ركووكه‌وه ئاراسته كرابوون.
رۆژى 8ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018، باره‌گاى سه‌ره‌كى ديموكراته‌كان له شارى كۆيه رووبه‌ڕووى بۆردومانێكى مووشه‌كى بوويه‌وه و به هۆيه‌وه 16 پێشمه‌رگه و كاديرى هه‌ردوو حزبى ديموكرات شه‌هيد بوون.
ئه‌مڕۆ له باره‌گاى سه‌ره‌كى ديموكراته‌كان، مه‌راسيمێك به بۆنه‌ى چله‌ى ئه‌و رووداوه به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسيمه‌كه‌دا پيشانگه‌يه‌كى تايبه‌ت به پارچه‌ى مووشه‌ك و كه‌لوپه‌لى پێشمه‌رگه شه‌هيده‌كان كرايه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى ره‌سمى سوپاى پاسداران، ئه‌و مووشه‌كانه‌ى ئاراسته‌ى باره‌گاكان كرابوون، مووشه‌كى جۆرى فاتح بوون كه تا مه‌وداى 220 كيلۆمه‌تر ئامانج ده‌پێكن.
له‌و باره‌يه‌وه، كه‌مال كه‌ريمى بۆ كوردستان24 ئاشكرايكرد، شاره‌زايان رايانگه‌ياندووه، سێ له مووشه‌كه‌كان زيره‌ك بوونه، هه‌مان جۆرى ئه‌و موشه‌كانه بوونه كه ئێران له ئاوى كه‌نداو دايناوون.
كه‌مال كه‌ريمى ئه‌وه‌شى گوت: زانياريان له‌به‌رده‌سته كه سه‌ردار باقرى له ناوچه‌ى جه‌ديده‌ى سنوورى كه‌ركووك، سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌كه‌ى كردووه و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى چاودێرى له كه‌ركووكه‌وه هه‌ڵفڕيون.