پ م نیوز: رۆژی دووشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری 1397ی هەتاوی،( 2018/11/05) مریەم قازی، چیرۆكنووس، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی، خەڵكی شاری مەهاباد،
كە یەكێكە لە ئەندامانی بنەماڵەی قازی محەمەد، لە شاری مەهاباد، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری تەورێز، ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
مریەم قازی ، لە ساڵی (1963ی زایینی) لە مھاباد لەدایك بووە.
ساڵی (1987ی زایینی) دەستی بە نووسین كردووە و پاش كارەساتی ھەڵەبجە چیرۆكێكی بە ناوی پەرژین لەسەر ئەو كارەساتە نووسیوە و لە گۆڤاری سروەدا بڵاو كراوەتەوە.
دوو بەرھەمی بە ناوەكانی “ھاتنە ژوور قەدەغەیە” و “زیندە بەگۆڕ” چاپ و بڵاو كراونەتەوە.
ڕۆمانی “ژیانم خۆش دەوێ”ی لەژێر چاپدا بووە.
بۆ ماوەی 7 ساڵ وەك نووسەری كەناڵی تەلەفزیۆنی مەھاباد كاری كردووە.
چەندین ساڵ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبیی مەھاباد بووە.
بەرھەمێكی قوتبەدین سادقی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و ئامادەی چاپە.
لە زۆرێك لە گۆڤارە و ڕۆژنامەكانی ڕۆژھەڵات و باشووری كوردستان بەرھەم و بابەت و دیمانەی بڵاو بوونەتەوە.
پ م نیوز: لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم بنەماڵەی قازی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین، روحی شاد بێ.