ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢.٢.٢٠١٩٠ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەیئەتێک بە بەشداری بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئوتریش
و چەند ئەندامێکی کومیتە بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سەرەخۆشی میر تەحسین بەگ میری ئەزیدیەکانی جیهان لە شاری ویەن کرد. ئەم ڕێ و ڕەسمە لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی کوردە یەزیدیەکانەوە لە ئوتریش ڕێکخرابوو و بەشێکی زۆر لە کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان ، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش و نوێنەرایەتی بەشێک لە ڕێکخراوە کوردستانیەکان تێیدا بەشدار بوون.
لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەڕای دەربڕینی خەم و پەژارە خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و نیشتمانپەروەری کوردە یەزیدیەکان میر تەحسین بەگ سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری کۆچ کردوو، هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و کوردە یەزیدیەکان بە تایبەتی ئەکەین و هیوادارین ئەمە دوایین کارەساتی هاووڵاتیانی یەزیدیمان لە کوردستان بێت.
ڕۆحی شاد بێت
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش
٢.٢.٢٠١٩