"an independent online kurdish website

 ساڵێ جارێک ده‌ڵێن: نه‌ورۆز هاته‌وه‌    

گوڵی سوورمان بۆ دێنێ     


شه‌خته‌و سۆڵ ده‌باته‌وه‌

ده‌چنێته‌وه‌ دڕک و داڵ

بن بستوان ده‌کا خاڵ”خاڵ

ده‌ڕوێنێ چه‌پکه‌ نێرگز!

له‌ناو ده‌ستی کارمامز

خاشخاشکی تارا به‌ سه‌ر

وه‌ک بووکێ بۆی دێته‌ده‌ر!

بۆنی جاتره‌ و هه‌ڵاڵێ

خه‌می دڵان ده‌ماڵێ!

شلێر له‌ سه‌ر ڕێزه‌ شاخ

جه‌رگی کوڕان ده‌کات داخ

شه‌شپه‌ڕ له‌ خیزه‌ڵانێ

پڕبه‌ چاوان ده‌ڕوانێ

نه‌سرینی ده‌وری ڕنوان

وه‌ک منداڵ ده‌کا گڕوان

سوێسنه‌ له‌به‌ر ته‌لانێ

له‌ به‌یبوونێ ده‌ڕوانێ

گیابه‌ند و گیاخاو

دێنه‌ به‌رده‌رکێ تاو”تاو

وه‌ک جووته‌ی که‌و ده‌چنه‌ ڕاو

نێچیران ده‌گرن به‌ داو

تاوێک هه‌ور یه‌ک ساوه‌

ئه‌سپینگ شیری لێ ده‌ڕژێ

وه‌ک بووکی تازه‌زاوه‌

تاوێک باران یه‌ک ته‌رزه‌

که‌س خه‌می نیه‌ له‌و”وه‌رزه‌!

بۆنی گوڵه‌ به‌ڕۆنه‌

هێمای نه‌ورۆزی کۆنه‌!

ڕه‌شه‌ ڕیحانه‌ی په‌لک پان

بۆنی جاتره‌”بۆنی بێژان

بوونه‌ شه‌ڕابی به‌هارێ

مه‌ست ده‌که‌ن دۆست له‌گه‌ڵ یارێ!

ڕێواسی بن”بنارێ

به‌سته‌ داوێته‌یارێ

قه‌تاری کیژ و کاران

ده‌چنه‌وه‌ گوند ئێواران

گوڵی نێرگز ده‌به‌خشن

به‌ دۆست و کۆنه‌ یاران!

له‌ده‌وری ئاوری نه‌ورۆز

ده‌ڵێن:ئاشقانی به‌هار

جێژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز!!

 

  “””” سلیمان “”””

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی