دوێنێ شهممه، ١٢ی جۆزهردان، ٣٥ ساڵ بهسهر کۆمەڵکوژیی ٥٩ لاوی بێ تاوانی شاری مهاباددا تێپهڕی. کردەوەیەک کە تەنیا لە ھێزە تیرۆریستییەکانی داعشی کۆماری ئیسلامی وەشاوەتەوە.
ئەو رۆژە رۆژێکی رەش بوو بۆ خەڵکی مھاباد و کوردستان. ئەوان کە جگەرگۆشەکانیان تا ئەو کات بێ سۆراخ بوون، بە بڵاو بوونەوەی ھەواڵی کۆمەڵکوژی و ئێعدامی ئەو لاوە بێ تاوانانە لە رادیۆی رێژیمەوە لە مھاباد، خەڵکی شارەکە تاسان و شار خەمین و ماتەمبار بوو. رێژیمی تیرۆریست پیشە، بۆ چەندین رۆژ ھەموو جۆرە ھاتوچویەکی لەشارەکەدا یاساغ کرا.
وەک پیشەی جینایەتکارانەی رێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان و بەتایبەت رێژیمی تیرۆریست پەروەری ئاخوندی، کە لە کوردی راپەڕیو و مافخواز تا بینەقاقا دڵپڕ بوو، لە ھەڵمەتێکی لەناکاودا، سەرجەم ئهم لاوانهی به شێوەی ڕهش بگیر له شهقام و کۆڵان و گەڕەکهكانی شار دهستبەسەر کرد. زۆربەی ئەوان نەیاندەزانی بۆ دەگیرێن. ھەیانبوو لە سەر کارو کاسبی و دوکان و بازاڕ و ھەشیانبوو لە قوتابخانە گەڕابووەوە و نەیانھێشت بۆ دوا ماڵاوایی کەسوکاریان ببیننەوە.
ئامانج لەو کردەوە دژەمرۆڤانەی رێژیمی ئاخوندی و ھێزە دڕندەکانی له ئهساسدا چاوترسێن كردنی خهڵكی كوردستان و مھاباد بەتایبەتتر بوو.
چونکی گیرانەکەیان بنەمایەکی یاسایی و ھۆکار و بەڵگەی دادگا پەسەندی نەبوو. لە راستیدا ئەوان لە بێدادگای رێژیمی تیرۆریستی دا، بێ ھیچ لێکۆڵنیەوە و لێپرسینەوە و بەڵگەیەکی تاوانبار بوون، له پێشدا بڕیاری ئێعدامیان درابوو و دواتریش بە شێوەی ھەڕەمەکی بە ھاوکاریی شۆڕش و پێشمەرگە تۆمەتبار کرابوون. تۆمەتێ کە ھیچکات و لە ھیچ دادگایەکدا نەکرا بە تاوان.
ئهو لاوە بێ تاوانانەی کورد کە ھەندێکیان مێرمنداڵیش بوون، به نهێنی و خێرایی لە لایەن ھێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕاگوێزران بۆ شوێنێکی نادیار لە شاری تهورێز و لهوێ له ھەموو مافێکی ژیان بێبهش كران و بە شێوەیەکی رەشەکوژی و بۆ تۆقاندنی خەڵکی مافخواز و شۆڕشگێڕی کوردستان و مھاباد گولەباران کران. تەرمەکانیان لە شوێنێکی نادیار نێژرا کە لەوانەیە بە کۆمەڵ وەک ھەزاران کوردی دیکەی کۆمەڵکوژکردو، بەشێوازەکانی داعش، لە گۆڕی بەکۆمەڵ نێژرابن. چونکی ڕژیم تا ئێستاش شوێنی ئهسپهرده كردنیانی ئاشكرا نهكردووه.
وەک دەوترێ، “حەمیدرەزا جەلایی پوور” کە ئەوکات فەرمانداری شاری مھاباد بوو و لە تیئۆرسینەکانی سوپای تیرۆریستی پاسدارانە و ئێستاش لە تئیۆرسینەکانی بەرەی رێفۆرمخوازی و ئێسڵاحتەڵەبیی کۆماری ئیسلامییە، لە بەرپرسانی یەکەمی ئەو تاوانە دڕندانەیە. ئەو کە برایەکی لە کوردستان و لە شەڕی سەرکوتی خەڵکی کوردا، بە دەستی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سزای داگیرکەرانەی گەییشتبوو، بۆ دامرکاندنەوەی رقی پەنگخواردووی، ئەو تاوانە داعشیانەی ئەنجام داوە. تیرۆریست جەلایی پوور ئێستاش لە ژیاندایە و دەکرێ رۆشنگەریی لەسەری بدرێ بە خەڵکی کوردستان و بۆ داھاتوو بخرێتە لیستی دادگایی و سزاوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە ھێزی دوژمن شکێنی بێستون، بە فەرماندەیی شەھیدی ھەمیشە لەیاد “شاپور فیروزی” و ھاوڕێی کۆڵنەدر کاک “عەلی ئەشرەف مەجیدی” لەو ساڵەدا بە تۆڵەی خوێنی بەناھەق رژاوی ئەو ٥٩ لاوە شەھیدەی مھاباد، ٥٩ عەمەلیاتی سەرکەوتوانەیان دژ بە ھێزە داگیرکەرەکانی رێژیم لە کوردستان ئەنجامدا کە تێیدا دەیان مۆڵگەی جاش و پاسدار و ھێزە سەرکوتکەرەکان تێک و مەکان و ئاگر دران و سەدان جاش و پاسداریش بوونە قوربانیی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی رێژیمی تیرۆریست پەروەری ئاخوندی.
ئەم رووداوانە لە مێژووی خەباتخوازیی کوردا کەم نین، بەڵام لە ویست و ئێرادەی مافخوەزانەی کوردیان کەم و کز نەکردووە و بگرە کوردیان لە ھەوڵ و تێکۆشان سوورتر کردووە. ئێستاش خەبات ھەر بەردەوامەو لاوانی شۆڕشگێڕ و خەباتخواز شێلگیرتر دەوەی مافە نەتەوەییەکانیان کردووە و دەکەن.
لەم رۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ئەو پەنجاو نۆ لاوەی مەھاباد و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاری و سەربەستیی کورد و کوردستان.
ناوی 59 لاوی شەهیی مەهاباد
1. غلامرضا بارزی
2. حسن جهانیان
3. علی بانهیان
4. محمد علیالی
5. محمد امین صفا
6. همایون نیلوفری
7. محمود ریزیی
8. محمد حسینی
9. عباس حسینپور
10. کاظم خاتونی
11. علی مزنه
12. عبدالله تحریان
13. رحمان رحیمی
14. علی گلپرست
15. مصطفی عسمتی
16. خالق بارزانی
17. یوسف ایازی
18. کمال چاوشینی
19. حسن رحمانیان
20. خالد رحیم آذر
21. خالد صفایی
22. سید ابراهیم احمدی
23. محمد مسعودی
24. محمد ابوبکری
25. وفا الیاسی
26. منصور جناح
27. محمد امین احمدی
28. محمد سلیمی
29. فریدون شنگه
30. علی بازیان
31. خضرر رنگین
32. ابوبکر شکری
33. انشاالله نادری
34. هژار کریمی
35. کمال کریمی
36. کریم رحیمیان
37. یوسف حبیب پناه
38. محمد فارق بازیار
39. ابراهیم امینی
40. صالح مام ابراهیمی
41. شکری نادری
42. مصطفی فقری
43. علی غواره
44. علی صلاحی
45. ملا حسن لاجوردی
46. سلیمان حسن زاده
47. یوسف حسن زاده
48. کریم کاوه
49. سید محمود سید محمودی
50. حامد محمود کندو
51. حسین کلهری
52. عباس یوسفی
53. سیامک سقزی
54. علی آباده
55. کمران ظاهر حهجازی
56. صالح فرهودی
57. مقصود محمودی
58. احمد کهروبی
59. رحمان خضرپور
بابەتی پەیوەندی دار
لە یادی ئێعدامی بە کۆمەڵی ٥٩ لاوی مەهاباد
ئیعدامی بە کۆمەڵی 59 لاوی مەهابادی
بەیادی 59 پەپوولەی شەهیدی مەهاباد