کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-6-2019 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکای خستۆتە خوار.
سوپای پاسداران رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (درۆن) «MQ-۴C تریتون» ی لە پارێزگای هورمزگان خستۆتە خوارەوە و ئەمریکاش دەڵێ: رووداوەکە لە سنووری نێودەوڵەتی بووە، نەک سنووری ئاسمانی ئێران .
گۆیا ئەمە پێشکەوتووترین نەوعی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە و نرخی دەگاتە 180 میلیۆن دۆڵار و دەتوانێ بە بەرزی 17کیلۆمیتر و 30 سەعات لە ئاسمان بێ کە بۆ چاوەدێری کەشتیەکان و جاسووسی بەکار دەهێنرێ. ئەگەر ئەوەی ئێران دەڵێ راست بێ و ئەمریکا نەوعێکی کۆپی کراوی نەناردبێ.
لە داهاتوو یەکی نزیک دەردەکەوێ کە هەڵوێستی رەسمی ئەمریکا چی دەبێ.
سەرانی کۆماری ئیسلامی بەم کارەیان شاگەشکە بوونە و هەر یەکەو لە خۆیەوە تاریف لە قودرەتی نیزامی خۆیان دەکەن و ئەمە بە دەرسێک بە ئەمریکا دەزانن.
هەروەک باسمان کرد، دۆناڵد ترەمپیش، لە توویتێکدا رایگەیاند، ئێران هەڵەیەکی زۆر گەورەی کردووە.