من ئاوارە و
باخ غەریب ومەل تۆراو

دارستان بێ ئاسک و
کوێستان بێ شەماڵ و کانی و چەم و شوان ومەڕ وبێری
من دەرکراو لە نیشتمان و
نیشتمان پڕ لە ڕەوە گورگ و
خۆر لە زیندان و مانگ لە سێدارە دراو و
مۆم و قەڵەم و گوڵ شکێندراو
خاک دیل و مرۆڤ کپ و ھۆشبەر کراو و
فرۆشراو و بێ کەرامەت کراو
ئیتر من داکەوتوو و دواکەوتوو و ھەڵەنگووتوو
مۆسیقاش بێ ژەنیار و شێعریش ھەتیو و
دوو کچ وکوڕی نەوەی ئەم وڵاتەی لەت لەت کراوم نەبێ
دوو ئەسپی بە حیلە و پڕ تاوی ڕۆژی لێ قەومانم نەبێ
دوو بزەی مناڵی ناو بێشکەی دێ وشار و چیا و
چیرۆکی ڕێبەندانم نەبێ
کە من و خاک ھیوامانە
چ شک نابەین.
