پێشەکی سپاس و ڕێز و دەسخۆشی لە بەڕێزیان کە بە گشتی لێکدانەوەیەکی ورد و دور لە دەمارگرژی ناوچەیی لە سەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و سەرئەنجام هەڵگیرسانی شەڕی پڕ کارەساتی پاوە و فتوا بەد ناوەکەی خومەینی کردوە ،
کاک سدیق وەک کەسێکی دیار و خۆشناوی ئەو دەمی پاوە و دواتر لەنێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەیدا یەکەم کەسە کە ئاوەها جەسورانە چوەتە ناو کێشە کۆمەڵایەتیەکە و هۆکارە ناتەبا و ئاڵۆزەکانی خستوەتە بەر باس
حاڵەتە ئاڵۆز و پڕ کێشەکانی هەورامان و جوانڕۆ پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ چارەسەری ئەو کێشە کۆمەڵایەتیە و بەخۆداچونەوە.
وەک باسم کرد کاک سدیق زۆر بەجوانی چوەتە ناو بابەتەکە٫بەڵام لەوانەیە بەهندێک هۆ لە هندێک شوێن بابەتەکە تەماوییە بۆ خوێنەر
بۆیە بەپێویستم زانی وەک کەسێکی بەشداری روداوەکانی ئەم سەردەمە بیرماگەکانی خۆم بخەمە سەر نوسینەکەی کاک سدیق
هاتنی سالار جاف وەک نوێنەری هەورامان و جوانڕۆ لە پارلمانی ئێران بۆ پشتیوانی لە شا و کولانەوەی برینێک بۆ ئاڵۆزتر کردنی ناوچەکە بابەتێکی گرنگە و لایەنی جۆرا و جۆری هەیە کە پێویستی بە شیکردنەوەی زیایری هەیە
لێرەدا سرنجی خۆم لە سەر دوو خاڵی باسەکەی کاک سدیق لە سەر هاتنی سالاری جاف بۆ پاوە بە پێویست دەزانم
۱- کاک سدیق نوسیویە٫ بڕیاری هاتنی سالاری جاف بەپشتیوانی ڕژیمی شا و جوانڕۆییەکان ئەوە لەحاڵێکدایە کە بەڕێزیان بە باشی ئاگادارن کە سالاری جاف بە بێ هاوسۆزی و پشتیوانی پاوەییەکان نەیدەتوانی بڕیاری هاتنی پاوە بدات٫قازی ئەنساری و عیزت سابق و ئەندامانی حیزبی ڕەستاحیز لە پاوە هاندەر و پشتیوانی سالار بون بۆ هاتن بۆ پاوە
لێرەدا پرسیار ئەوەیە چۆنە کە کاک سدیق ئەو بابەتەی لەبیر نەماوە یان خۆی لێلاداوە
۲- کاک سدیق باسی بەشداری هەراو و بەرینی جوانڕۆدەکات لە متینگی سالاری جاف لە پاوە٫ ئەم شێوە نوسینە وا لە خوێنەر دەگەیەنێت ئەنەهو هازاران کەسی جوانڕۆ لەگەل سالار کەوتون ٫ئەم کۆمەڵە هەراو و بەرینە کە کاک سدیق باسی دەکات کەمتر لە دوو سەد کەس دەبون و ئەوەش بە قەولی کاکسدیقیش کۆمەڵێک کرێکار و هەژار بە بەڵێنی سەد تمەن لەگەل سالار کەوتن
لە لایەکی دیکەشەوە ئەم شێوە دەربڕینە وەها لەخوێنەر دەگەیەنێت کە دوو بەرەی دژ وەک هەوورامی و جاف لە بەرانبەر یەکدا وەستاون ئەوەش لە کاتێکدایە کەم نەبون هەورامیەکان کە سالاریان کێشایە پاوە و لە لایەکی تریشەوە کەم نەبون لە جافەکان کە دژی هاتنی سالار لە هەوڵی تێکەڵاوی پاوەییەکان بون
لە دوا دێڕە کانی باسی سالای جاف باسی کۆمەڵێک کوژراوی جوانڕۆییەکان دەکرێت لە دواتر ڕق و کینە کۆنەکەی چەند قات کردوە ٫ئەوە راستیەکەو حاشای ڵێ ناکرێێت ٫ئەوەی کە کاک سدیق خۆی لێلاداوە یان بڵێم شەرمی لە گێڕانەوەی کردوە بزمار ڕێژ کردنی سەری کوژراو و هاوێشتنی تەرمی جوانڕۆییەکان لە ئاودەسی مزگەوتەکا ن بو لە لایەن پاوەییەکانەوە کە ڕق و قینی کەسو کاری کوژراوەکانی گەیاندە چڵەپۆپە و دواتر لە شەڕی پاوەدا و لە شوێنەکانی تر ئەم ڕقە دەڕژایە سەر پاوەییەکان٫نەک هەوڕامییەکان
لە درێژەی نویسنەکەیدا کاک سدیق دەنوسێت٫
گەنجانی ئەندام یا لایەنگری حیزب لە پاوە بە یارمەتی ئەندامانی کۆن ئیدارە و نەزمی شاریان لە نەبونی شارەوانی دەگرنە ئەستۆ
ئەمەش جۆرێک تەماوی کردنیبابەتەکەی پێوە دیارە
ئەودەم تەنها پەلێک پێشمەرگەی ڕەسمی حدکا هەبون کە هەمویان جاف(ئێناخی) و شەهید موستەفا ئێناخی بەرپرسی نیزامی کومیتەی حدکا و بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەو پەلە پێشمەرگەیە بو کە لە لایەن کومیتەی حدکا وە نەزم و ئاسایشی شاریان پێ سپردرابوو
ئەم پەلە پێشمەرگەیە تەنانەت یەک کەسی پاوەیی و غەیرە ئێناخی تێدا نەبو
ئەم بڕیارەی کومیتە و سپاردنی ئەمن و ئاسایشی شار بە خەڵکانی غەیری پاوەیی لە ئاڵوز کردنی ناوچەکە دەوری خۆی هەبو و هەڵەیەک بوو کە ئەودەم سرنجی نەدرایە
بۆ پاوەییەکان کە سەردەمێک خۆیان بە باڵا دەست و هەمەکارەی شار دەزانی قەبوڵ کراو نەبو کە کەسانی دەرەوەی شار بێن و شاریان بۆ بپارێزێت٫ ئەوەش بەو پاشخانە پڕ لە قین و کینەیەوە
لە درێژەی بابەتەکەدا باسی خۆ نواندی لایەنە جوراوجوررەکان و دەورو کارتێکەریان لە ئاڵۆز کردنی ناوچەکە بە مەبەست و ئامانجی دیاریکراوی خۆیان دەکرێت٫لەم بەشەشدا دەور و مەبەسستی لایەنە توند ئاژۆکانی شیعە و یەکیەتی نیشتمانی و قیادە موەقەت پشت گوێ خراوە و ئەمانەش هەر کام بۆ مەبەستی دیاری کراوی خۆیان لە ئاڵۆز کردنی ناوچەکە دەوریان گێڕا
لەم نوسینەی کاک سدیقدا بابەتی ڕێگری لە تیمێک نەفەر بەر و چەک و تەقەمەن لە بیاشۆش و شەورای شار و تەحەسونەکانی فەرمانداری(یا مسیبەتا) و قوڕەقەڵا بەلای منەوە زۆر تەماوی و تێکە پێکەڵن
کۆی ئەم باسە تێکەڵاوانە لە بیرماگیی مندا کە هەنگا و بە هەنگاو لەگەل ڕوداوەکاندا بووم ئاوەهایە
پێشنیاری شەورای شار و دێهاتەکان لە لایەن کومیتەی حیزب و سەرپەرەستی شەهید موستەفا و مێوانداری ئێناخییەکا لە سەریاس بە بەشداری خەڵکی هەورامان و جوانڕۆ بەڕێوە چو
کۆتایی کۆبونەوە بەرفراوانەکە لە لایەن کەیومەرس نیکرەفتارو ناسر زەردوشتیان و فەیسەڵ ئیراندوست قەتعنامەیەک ئامادە کرا و لە لایەن داود بەگەوە خوێندرایەوە بۆ بەشداران و بەگشتی پەسەند کرا ۰
دواتر هەیئەتێک دیاری کران بۆ نوسینەوەی پەیرەو و پرۆگرامی شەورا٫ ئەوەی کە لەبیرم مابێت ناسر زەردوشتی و فەیسەڵ ئیراندوست و شەوکەتی سابقی کەسانی دیاریکراوبون بۆ نوسینەوەی پەیرەو وپرۆگرام٫ لەدرێژی دانیشتنەکانی ئەو هەیئەتە شەوکەتی سابقی لە سەر ڕێنوێنیەکانی مەکتەبی قورنان دانینتنەکان تێکدەدات و کۆتای بە باسی شەورا هات
وەک ئەوەی کاک سدیق بایس کردوە کۆمەڵێک کێشەی کۆمەڵایەت و کۆنە قین تێگەیشتنی سەقەتی کۆمڵگا و دەورو نەقشی لایەنە جۆراوجۆرەکان و بێ ئەزمونی ئەندامانی ئەمکاتی حدکا لە خوێندنەوەی وەزعەکە شار ببوە شاری باروت بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی ماڵوێرانکەر جرەقەیەکی پێویست بوو٫ ئەکبەری ڕەوایی کە ئەودەم ئەندامی حیزب(جوانڕۆیی) بوو لە سێ ڕێیانی بیاشۆش ماشینی هەڵگری خوارو باری شرکەت تەعاونی ڕادەگرێت هەمو بارەکان دابەش دەکاتە سەر گوندەکانی دەورو بەری ملەپاڵنگانە٫بەو پاساوەەی کەپاوەییەکان ئەم کەل و پەلانە عادڵانە دابەش ناکەن
ئەم کردارەی ئەکبەر پاوەییەکانی هێنابوە سەر جادە ولەو کاتەدا دونەفەر (هادی پاوەیی و حەمەخان جاف)لە سەر کێشەی کەسی خۆیان بەشەڕ دێن(کاک سدیق ئەم شەرە دوو کەسییەبە سەرەتای کۆکردنەوەی خەڵکی دەوروبەر دەزانێت لە سەر جادەی پاوە بۆ کرماشان) و ئەو بەشەڕهاتنە جرەقەی شاری باروتی لێدا و پاوەییەکان کردیان بە تەزاهورات و بەرەو فەرمانداری ڕێکەوتن بۆ مانگرتن و داوای هێنانی هێزی غەیرە بومی بۆ کونتروڵی شار وڕێگا و بانەکان
زۆری نەخایاند دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە کە ئەکبەری ڕەوایی کە بیستویەتی پاوەییەکان دژی ئەو تەزاهوراتیان کردوە کۆمەڵێک خوێندکاری پاوەیی کە بە ڕێگاوەن بۆ کرماشان دەسبەسەر کردوە
لەگەل چەند هاوڕێیەک کە هەرکام لە شوێنێکی مەیدانی پاوە تماشاچی ئەو ئاڵۆزییە بوین یەکمان گرت و بە پەلە ماشینێکمان بەکرێ گرت و بەرەو لای قورەقەڵا و لای ئەکبەری ڕوایی ڕێکەوتین بۆ ئەوەی بە شێوەیەک چارەسەرێک بۆ کێشەکان بدۆزینەوە
لە لای چایخانەکەی قوڕەقەڵا چوینە لای خوێندکارەکان و ئەکبەری ڕوایی ٫پاش کۆمەڵێک قسەو باس(ئەم خوێنکارانە بە گشتی کاسانی ڕەوشەنبیر بەدور بون لە ئەو کێشە کۆمەڵایەتی و کۆنە قینە) یەکێک لە خوێندکارەکان (س ن )پێشنیارێکی گونجاوی کرد بو ئەوەی دەوری عەشایری و گۆنە قین زاڵ نەبێت بە سەر ڕوداوەکاندا و کەسانی هەل پەرەست هەلەکە نەقۆزنەوە و بەدیل گیرانی ئێمەش نەکرێتە سەرچاوەی ئاڵۆزییەکان پێم باشە لە قوڕەقەڵا مانگرتن ڕابگەیەنین دژی داخوازییەکانی مانگرتوانی فەرمانداری و ئێمەش دەبینە کەسانی دەسپێکی ئەم مانگرتنەو لێرە دەمێنینەوە٫
پێشنیارێکی گونجا و عەقڵ پەسەد بوو بۆیە هەموان بڕیاری مانگرتن لە قوڕەقەڵایاندا و لە ماوەیەکی کورتدا دەنگی دایەوە و خەڵکانی بەشە جۆربە جۆرەکانی هەورامان و جوانڕو بۆ پشتیوانی کردن خۆیان گەیاندە قوڕەقەڵا٫ سەرەتا شەورایەک ههەڵبژێردرا و دواتر لەبەر زۆربونی جەماوەر بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردنی پێشوی شەورادا بە باش زانرا بۆ ئەوەی زۆرترین کەسەکان بەشداری هەڵبژاردن بکەن هەڵبژاردنی دووهەم بەڕێوە برا و لە هەردوو دەورەکەدا کاک ڕەحیم بەغدادی وەک بەرپرس و قسەکەری شەورا و کاک موستەفا ئێناخی وەک بەرپرسی نەزم وئاسایشی بەشدارانی مانگرتنەکە دیاری کران٫لەم بەشەدا کاک سدیق دەنوسێت کە چەند گەنجێکی پاوە و دەوروبەر و رەحیم بەغدادی نوێنەری حدکا وەک راسپاردەی حیزب بۆ راوێژی کار و باری مانگرتوانی قوڕەقەڵایان بەڕێوە دەبرد(پاوەیی لەو هەڵبژاردنەدا خۆیان کاندید نەکرد ٫وەک هەورامی کەسێکی خەڵکی نۆدشە هەڵبژێردر)
کۆتایی بابەتەکە باس لە کۆبونەوەی سێ قۆڵی( نوێنەرانی حکومەت و نوێنەرانی خەڵکی پاوە و لەگەل نوێنەرانی حدکا ی دەفتەری پاوە) دەکریت کە ئەم بەشەش بە تەواوی ئاڵۆز و تەماوییە
بەوتەی کاک سدیق قازی ئەنساری و عیزەت سابقی نوێنەری خەڵکی پاوە بوون لەو کوبونەوە سێ قۆڵیەدا ٫ پێم سەیرە کاک سدیق ئەو زانیارییەی لە کوێوە دەسکەوتوە ٫قازی ئەنساری و عیزەت سابقی دوو کەسایەتی هاوکار و دۆستی نزیکی سالاری جاف ٫هاوکار و مشاوری دەمو دەسگا سیخوڕییەکانی ڕژیمی پێشو٫ئەندام و بەڕێوەبەری حیزبی ڕەستاخیز لە پاوە چۆنچۆنی بون بە نوێنەری خەڵکی پاوە ٫ئەو دوو کەسە نە لەلایەن حکومەت و نەلە لایەن مانگرتوانی فەرمانداری نە لە لایەن مانگرتوانی قوڕەقەڵا پەسەدکراو و شایەنی نوێنەرایەتی پاوەییکانیان نەبو ٫ ئەم نوێنەرایەتیە و کۆبونەوەی سێ قۆڵییە راستی تێدا نییە و قسەی دەماودەمە کە کاک سدیق رەسمییەتی پێداوە
کوبونەوەی دوو قۆڵی لە نێوان هەیئەتی خکومەت بە سەرپەرەستی ئوستانداری کرماشان و ئەندامانی شەورای مانگرتوان( نەک نوینەرانی حدکا) سەرەتا لەنێو باخەکانی قوڕەقەڵا و دواتتر گواسترایەوە بۆ نێو پاسگای ژاندارمری گیرا٫ئەوەی لە بیرم مابێت داخوازی مانگرتوان لە چەند خاڵێکدا گەلاڵە کرابو ٫ لە رەوتی دانیشتنەکاندا داخوازی مانگرتوان لەلایەن هەیئەتی حکومەتەوە قەبوڵ کرابو جگە لەیەک خاڵ ئەویش گۆڕینی بەرپرسی سپای پاسدارانی پاوە(زوڵفەقاری) و بەرگری لە ر
ڕەوانە کردنی هێزی غەیرە بومی بۆ پاوە بوو٫کە نوێنەرانی حکومەت وتوبویان ئەو خاڵە لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە بەڵام هەوڵی قەبوڵکردنی ئەدەین لەگەل ئورگانی پەیوەندیدار
چەند کاتژمێر لە گەڕانەوەی هەیئەتی حکومەت تێنەپەڕیبو کاروانی هەلیکوپتەری ڕاگواستنی پاسدار لە کرماشانەوە بە ڕاسەری مانگرتواندا دەستی پێکرد
لە یەکەم ساتەکانی مانگرتنی قورەقەڵا ٫ مەلای مزگەوت هەڵهات و خوی گەیاندبوە قوم٫ پاش گەڕانەوەی هەیئەتی حکومەت و بەڕێکردنی پاسدار بە هەلیکوپتەر دەنگوی ئەوە بڵاو بویە وە کە مەلا بە نهێنی گەڕاوەتەوە و بەرنامەیەکی هەماهەنگیان هەیە لەگەل هێزی ڕەوانە کراوی پاوە بۆ بڵاوە پێکردنی مانگرتوانی قوڕەقەڵا
پاش ئەم دەنگو و هەواڵانە شەهید موستەفا کە بەرپرسی پاراستنی ئەمنیەتی مانگرتوان بو کەوتە ئامادەکاری تیمئکی چەند کەسی پێشمەرگەی ڕەوانەی دەروازەی شاری پاوە دەکات بۆ چاوەدێری و دزەنەکردنی پاسداران بۆ دەرەوەی شار ٫ لە نیوە شەودا تیمێک پاسدار لە نزیک گوندی دوریسان دەکەونە کەمینی پێشمەرگەکان و لە یەکەم ساتەکانی تێکهەڵچونەکاند چەند پاسدارێک دەکوژرێن و ئەوەکانیتر دەکشێنەوە بۆ ناوشار
سەر لە بەیانی کە هەواڵی شەڕەکە دەگاتە شەهید موستەفا لە قوڕەقەڵا٫بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە دوریسان
وادیارە دوای شەڕەکە پاسدارەکان بە هێزێکی زۆرتر و چەک و تەقەمەنی زیاتر خۆیان گەیاندوەتە تەپەی لای دوریسان و پایەگا و سەنگەریان لێداناوە٫هێزێکی زۆری سپا لەوبەری چەمی دوریسان و چەند پێشمەرگەیەک لەم بەری چەمی دوریسان سەنگەرییان لەیەک گرتوە
شەهید موستەفا دەگاتە لای پێشمەرگەکان و لە دورە تەقەیەکدا بریندار دەبێت و بە پەلە ڕایدەگوێزن بەرەو ڕوانسەر کاتێک تەرمی نیوەگیانی شەهید موستەفا گەیشتە قوڕەقەڵا ئاڵۆزییەک کەوتە نێو مانگرتوان و دواتر بە شەهید بونی کاک موستەفا و هێنانەوە تەرمەکە بۆ قوڕەقەڵا و دواتر بۆ ساتیاری و بە خاک سپاردنی مانگرتنی قوڕەقەڵا کۆتایی پێ هات
۰
لەم خەسارناسییەی کاک سدیق خاڵێکی گرنک لەبیر کراوە کە ئەوەش دورەپەرێزی و حۆلادانی ڕێبەرایەتی حدکا لە هەڵگیرسانی شەڕ بوو۰
لەبیرمە کاتێک لەروانسەرەو بە تلفون لەگەل دوکور قاسملو پەیوەندی گیرا بو پاش کۆمەڵێک ڕێنمایی لەسەر مانگرتنی قوڕەقەڵە ٫ دوکتور قاسملو پرسیاری کردبو قوڕەقەڵا چەندە دورە لە پاوە٫ وتبویان نزیکەی ۲۵ کیلومتر٫ فەرموبوی ئەگەر پێتاندەکرێت ۲۵ کیلومتری دیکە دورکەونەوە بۆ ئەوەی شەڕ هەڵنەگیرسێت
پاش شەهید بونی کاک موستەفا لەگەل کاک ڕەحیم بەغدادی لە قوڕەقەڵاوە ڕێکەوتین بۆ دوریسان٫کاتێک گەیشتینە چۆڕژی شەڕ گەرم ببو کالیبر پەنجای پاسدارانی سەر تەپۆڵکەی دوریسان هەڵپەی دەهات و بە بێ نیشانە ئەو ناوەی دادەپاچی۰
کاک ڕەحیم کە زانی شەڕەکە لە کونتروڵ دەرچوە دەستی دایە خۆڵی سەر جادەکە و بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە هەڵگیرسانی شەر چەند مشت خۆڵی کرد بە سەر خۆیا و وتی ئێمە کاتی ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرەمان نەبوو ٫ دواتر ناوچەکەی بەجێ هێشت۰
هەروەها لەم خەسارناسییەدا ڕوداوێکی گرنگ کە زولفەقاری قۆستیەوە بۆ دوبەرەکی نانەوە و خۆشکردنی ئاگری شەڕ لە بیر کراوە
کاتێک کە پێشمەرگە ئاسایشی شاری لە ئەستۆ بوو جاشەکان نەیاندەوێرا لە جاشخانەکانیان دەرکەون و پاش دەرکەوتنی هندێک ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی پێشمەرگەکان لەشار دەرکەوتن و جاشەکانیش هەلیان دەست کەوت و کەوتنە مانۆردان بە ناو شاردا و دواتر بۆ دەرەوەی شار٫ لەیەکێک لەو مانۆڕانەی جاشەکان بە ماشینێکی ڕیاوی ئەرتەشی بۆ شمشێر و لە گەڕانەوەیان لێخوڕی ناشارەزای ڕیاوە ئەرتەشیە پڕ جاشەکەی خستە دەراوێکی خوار جادەکە و بەشێکیا کوژران و بەشێکیشیان بریندار بوون
کاتی هەڵدێرانی ماشینەکە خەڵکی دەرەوەیان و ڕێبوارانی سەر جادەکە ڕژانە سەر جاشە بریندار و کوژراوەکان و تەواوی چەک و تەقمنیەکانیان بە تاڵان برد
زولفەقاری ئەم ڕوداوەی خستە ئەستۆی پێشمەرگەکانی حدکا و خەڵکی ساویلکە و جاش و بنەماڵەکانی پێ هاندا بۆ مەبەستە گڵاوەکانی خۆی
هەروەها کۆتا باسی ئەم خەسار ناسییە باس لە گەمارۆی شار و تاڵان دەکات کە کەک سدیق لە ناوشارەوە بینەر و بیسەری بووە ٫ ئەو بەشەی کە کاک سدیق باسی دەکات ئینکار ناکرێت بەڵام لایەنەکەی دەرەوەی شار نادیارە و وەها لە خوێنەر دەکات کە هەمو تاڵانچی و دڵڕەق و بێ بەزەیی بون بە نیسبەت دانیشتوانی ناو شار ۰
لێرەدا بەپێویستی دەزانم بیرماکەکانی خۆم لە بەرەی شەری بیمارستان بخەمەڕوو
پاش شەهیدبونی شەهید موستەفا و خۆدەرباز کردنی کاک ڕەحیم بەغدادی و هەڵگیرسانی شەڕ ئەندامانی کومیتەی حیزب لە پاوە ( بێجگە لە من و کاک فەیسەڵ )لە قورڕەقەڵاوە و لە ڕێگای شاهۆوە خۆیان دەربازی ناوچەکانی ِ ژاوەرۆ و سنە ومەریوان دەکن و ناوچەکە بەجێ دەهێڵن و وەک حدکا هیچ دەوریکی لە روداوەکەدا نامێنێت
کاک فەیسەڵ لەگەل یاسینی ئامۆزامان کە خوێندکاری زانکۆی پزیشکی کرماشان بوو لە باینگان سەرگەرمی چارە سەری برینی بریندارەکان بون
منی بێ ئەزمون و بێدەسەڵاتی ئەو ئاڵۆزییە لەگەل چەند کەسێکی خاوەن هەڵویست تەنها ئەوەمان پێکرا ئەوەندەی پێماندەکرێت بەرگری بکەین لە تاڵان و چەپاو ٫ ئەوەبو باخەکانی دوریسان و بندەرە و خانەگامان خستە ژێر چاوەدێر و کەلوپەلێکی زۆرمان لە تاڵانچییەکان گل دایەوە و لە چایخانەکەی دوریسان کۆمانکردنەوە و دوای ناچار بونمان بە چۆڵ کردنی شوێنەکە کلیلی چایخانەکامان دایە دەستی خەلیفە عەلی باینگان بۆ ئەوەی کەل و پەلەکان بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان٫ لە کاتی بەرگری کردنما لەتاڵان کابرایەک قاڵییەکی هۆرتەی دابو بەشانا و بە بێ گوێدانە هاواری ئێمە بەرەو بندەرە هەڵدەهات٫ برادەرێک(ف ج) دەستی دایە چەک هاواری کابرای کرد کە ڕاوەستێت٫ڕانەوەستا و تەقەی لێکرد و کابرا بەرکەوت و قاڵیەکەمان بردە چایخانەکە و کابرای برینداریشمان ڕەوانەی باینگان کرد بۆ دەرمانکردن۰
کاک سدیق لە کوژرانی کەسێک بەناوی غەنی لە بیمارستانی سەنگەری پاسدارەکان وەهادەگەیەنێت کە ڕەشە کوژی و و کۆنە قین بوەتە هۆی کوژرانی ئەو کابرایە
دیارە لەشەڕدا تەڕ و وشک پێکەوە دەەسوتێن و ئەوە بەو واتایە نییە کە کوژرانی غەنی بە ڕوا بزانم بەڵام ئەوەش نییە کە کابرایەکی بێ چەکی و بێ ئەزمونی شەڕ لەنێو ئاگری شەڕی توندی نێوان کەلیان و بیمارستاندا کە باڵداریش نەیدەتوانی باڵ بتەکێنێت بۆ یارمەتی خەزوری کە کارمەندی بیمارستانە خۆی بهاوێتە ناو ئاگری توندی بیمارستان
هەر بۆ ڕونکردنەوە هەبون کەسانێک کە کیانی خۆیان دەخستە خەتەر و بۆ دەرباز کردنی بریندار و نەخۆشەکانی بەجێماوی بیمارستان
نمونەی ئەو پاسدارە جەستە کون کون کراوەی کە بەکۆڵ ڕاگوێزرا و ڕەوانەی باینگان کرا و دواتر لەلایەن دوکتری شوعیەکان و دوکتورێکی پاکستانی عەمەللیات و خزمەت کراو لە مردن ڕزگار کرا٫پاش ناچابون بە چۆڵ کردنی باینکان ئەم پاسدارە تەسلیم بە کاک سدیق بەهەشتییزادە کرا کە بیباتەوە بۆ پاوە
دواسرنجم لە سەر بابەتێکی نەگونجاوی نێو ئەم خەسارناسییەیە٫ بەرخوردی دوو پێشمەرگەی جاف لەگەل دوو بەرپرسی حیزبی ( ڕەوانشاد کاک سەید ڕەزا و شەهید عەبدوڵا) هیندە بەرچاونییە کە بێتە نێو خەسار ناسی کۆمەڵگایەکی عەشایر و پیلانی ئاژاوەکگێڕی جمهوری ئیسلامی و سەرەنجام شەڕی ماڵ وێرانکەری پاوە
دەمەقاڵەی شەهید تایەر و کاک سەید ڕەزام لەبیرە و بەڵام ئاگاداری بەقەولی کلک سدیق تێهەڵدانی شەهید عەبدوڵا نیم
داخوا کاک سدیق ئاگاداری شەرایتی ڕۆخی شەهید تایەر بو لەو کاتەدا کە برای وەک شەهید موستەفا و کۆمەڵێک خزمی نزیکی شەهید وکۆمەڵێکیش بریندار و جەستە کوت کوت کراو لە ژێرناوی پیلانی پاوەییەکان دا هەڵچونێکی ئاساییە و دواتر هەڵویستی شەهید سابیر وسەرکۆنەکردنی توندی شەهید تایەری برای و پەنجا پێشمەرگەی دیکە و دڵنوایی کردنی کاک سەید ڕەزا لە بەرچاو نەگیراوە
کاک سدیق ئاگادارنییە کاتێک لە سازان بوین دەنگۆی ئەوە هەبو کە چەکدارەکانی سەر بە بنماڵەی سالاری جاف بەدوای ترور کردنی پاوەییەکانەوەن و ئەودەم تەنها هەورامییەک کە وێرای بێتە سازان کاک سەید ڕەزا بو ٫ ئەودەم شەهید تایەر و چەندانی دیکە بە شەو ڕۆژ پارێزگاری کاک سەید ڕەزا بون
وەک باسم کرد ئاگاداری دەمەقاڵەی شەهید عەبدوڵا و کەسی بەرانبەری نیم هیچی لەسەر باس ناکەم بەڵام ئەو ر
ڕێز و حورمەتی جافەکان لە بنەماڵەی بارامی وخاڵۆ ڕۆستەمی باوکیاننیشانی سەدان جار ڵێبوردەییە و دەبو کاک سدیق لەبەرچاوی گرتبایا (شاهیدی ئەو وتەیەشم ڕێزدار حێزانیی شەهید عەبدوڵایە)
دوا خاڵی ناتەواوی ئەم خەسارناسییە کە کاک سدیق باسی کردوە کوژراوانی پاسدار و جاشن کە لە باسی کوژرانی سێ کەسی پاوەیی بەوردی باسی چۆنیەتی ژیان و هۆی بەشداری شەڕەکەشیانی کردوە بەڵام لایەنی بەرانبەری لەبیر کردوە و شایانی ئەوەی نەزانیوە لەم خەسارناسیەیدا ناویان بهێنێت
ئەوەی من ئاگاداربم لە بەرەی بیمارستان شەش کەس بونە قوربانی کە بێجگە لەیەک کەس ( حەمە عەلی نەقدی – قوڕەقەڵا)هەمویان ئێناخی بون و کۆمەڵێکیش بریندار
وەک لەسەرەتادا باسم کرد خەسارناسی شەڕی پاوە زۆرتر هەڵدەگرێت کە لەسەری بنوسرێت و بە تایبەت ڕوی دەمم لە کاک فەرەیدون میترانە کە وەک بەرپرسی حدکا ی ئەوکات زۆرترین زانیاری لایە و پێویستە قۆڵی لێ هەڵماڵێت و نوسینەکەی کاک سدیق دەوڵەمەندتر بکات
مەنسور
۱٤/ ۸ / ۲۰۱۹ یوتبوری
وێنەکە هی باوکی رەحمەتیمە لە کاتی هاتنی خەڵخاڵی و ڕەشبگیری خەڵکی ناوچەکە و موحاکمە سەرپێییەکانی ئەو جەنایەتکارە و سەرەنجام ئیعدام کردنی کۆمەڵێک لە لاوان و نیشتمان پەروەرانی ناوچەکە.
بابەتی پەیوەندی دار