کاتێ گوللە بە سینگی ئازادیم وەنێن
پەت لە گەرنی ژیانم کەن
کەل بەکەلی دەنگم کپ کەن
ھەواری شێعر و شانۆ و شایی و گۆرانیم لێ وێران کەن
ھەڵ مژینی ئاو و ھەوام لێ حەرام کەن
گڕ بەردەنە ژینگە و بوونم
تا مردینش کۆیلەی ئەوان لەم دنیایە و
وەڵام دەری گەورەی دنیاکەی ڵێڵی دیشیان بم
ئیتر بۆ من لە ھەردووکیان ،ژینگە و ژیان ھەر دۆزخە!!!؟
ھەر لەبۆیە ھەتا مردن و دوای مردنیش
ئەڕۆم ھەتاکڕنۆش بەری
شێعری گۆران وھەژار و قەسیدەی بێ کەس و چوارینەکانی خەییام بم.