Hoppa till innehåll
Hem » ناوەندی پالپشتی لە ڕاپەرینی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری ستۆکهۆلم دەستی پێکرد.

ناوەندی پالپشتی لە ڕاپەرینی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری ستۆکهۆلم دەستی پێکرد.

ئەمرۆ کۆمەلێک کوردی خۆبەخشی دانیشتووی شاری ستۆکهۆلم بە مەبەستی پشتگیری لە ڕاپەرینیەکانی رۆژهەلات دوای چەند کاتژمێر تاو تۆ کردنی چۆنێتی پشتگیری راپەرینەکە بریاری پالپشتییان دا.

ناوەەندەکە پێک هاتووە لە بەرێزان:

یایی دوکتور تارا قازی

یایی هەلالە قازی

کاک ئالان کەرکوکی

کاک مەجید گەوهەری

کاک لوقمان تاریک

کاک کامران قازی

بۆ ئەم مەبەستە ناوەندەکە ساغ بۆوە لە سەر ئەم خالانەی خوارەوە.

۱_ چالاکێکە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2019-02-12 دەست پێ دەکات.

۲_ هەموو رۆژێک تا ٤ حەفتەی داهاتوو لە نێوان کاتژمێرەکانی 00-14 تا 00-18 ئێوارێ

۳_ زانیاری بە نوسراوە و زمانی سۆئێدی و ئینگلیسی لەمەر راپەرینی رۆژهەلات بلاو دەبێتەوە.

٤_ پێشانگای وێنەی شەهیدانی رۆژهەلات دادەندرێت.

٥_ فیلمی رەوتی رووداوەکان نیشاندەدرێت.

٦_ جگە لە ئالای کورددستان هیچ ئالایەکی تر داناندرێت.

.

بۆ ئاگاداریتان لەم کۆبوونەوەدا بریار درا دوو کەس لە ئەندامان پێوەندی بەردەوامیان هەبێت دەگەل مێدیای سۆئێدی، پۆلیتێکەر و پارلمانتارەکان.

.

رۆژی دووشەممە چالاکێکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ئینجا بەشداری کۆمەلێک هونەرمەند و چەند وتار بێژ دەست پێدەکات.

.

بەشداری و پالپشتی ئێوە دانیشتوانی شاری ستۆکهۆلم نیشانەی ئەمەک ناسی و نیشتمانی بوونتانە.

برووخێت کۆماری سێدارە.

سەرکەوێت #ڕاپەرینی_ڕۆژهەلات.

وەدی بێت دەولەتی سەربەخۆی کوردستان.