Hoppa till innehåll
Hem » “Profits of War” ناوی کتێبێکە لە نووسینی ”ئاری بێن مەناشە، و.سەلیم حەقیقی

“Profits of War” ناوی کتێبێکە لە نووسینی ”ئاری بێن مەناشە، و.سەلیم حەقیقی

(WEAPONS PROFITS AND POWER) کە من بە کوردی بە ناوی ”چەک و قازانجەکانی هێز

وەرمگێراویتەوە، دیارە من لە هەر دووک نوسخەی فارسی و ئینگلیسی کەڵکم وەرگرتووە بۆ ئەوەیکە دەقێکی ئەمانەتدارانە وەک خۆی بخوڵقێنمئەم کتێبە جیا لە بەسەر هات و ژیانی کەسایەتیەکی هەواڵگری و ئەمنیەتە ناو دەزگا ئەمنیەکانی ئیسرائیل کە زۆر بوێرانە لایەنە جوان و ناحەزەکانی کار و چالاکی و ژیانی خۆی نووسیوە. هەروەها، ڕووداو و پەیوەندییە نهێنی و شارەوەکانی ڕێکخراوی تەناهی ئیسرائیل دەگەڵ وڵاتان و ڕەوت و بزووتنەوەکانی وڵاتانی تر بە تایبەت وڵاتی ئێران باس دەکا. ئەو بە ئاشکرا و بە بەڵگە لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران دەدوێ و ئاماژە بەوە دەکا ئەوکات کە لە ئێران درووشمی مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەگوتراوە، کاربەدەستانی پلە بەرزی ئێرانی لە ژێرەوە خەریکی مامەلە و کڕینی چەک و چۆڵ بە چەندین قات گرانتر لە ئیسرائیل بوونە. لە چەند ئێپیزۆد دا باسی چاوپێکەوتنەکانی دەگەڵ ڕەفسەنجانی، کاشانی، سەرهەنگ جەلالی وەزیری ئەوکاتی بەرگری ئێران و چەندین کەسایەتی سیاسی و نیزامی ئێرانی دەکا. ئاری بێن، لە ڕێگەی فرۆشتنی کەرەسە و چەک و چۆڵی نیزامی سەدان میلیارد دۆڵار بۆ وڵاتەکەی کۆ دەکاتەوە و لە بەشی هەرە زۆری پشتی پەردەی ڕووداو و کۆبوونەوەی کاربەدەستانی ئیسرائیل، ئێران، ئەمریکا، شیلی، ئەفریقای باشوور و چەندین وڵاتی تر بەشداری کردووە هەتا بە پلەی ڕاوێژکاری تەناهی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل (ئیسحاق شەمیر) دەگا. لە بەر ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ژیان و بەسەرهات و چۆنیەتی کار و چالاکی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکان، چۆنیەتی هەڵسەنگاندن و سیاسەتی وڵاتان، بەرژەوەندی و ڕوانگە و بە گشتی جیهان بینی زڵ هێزان، خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەموو کوردێک واجبە.

وەرگێری کتێب: سەلیم حەقیقی

ئەو بەرهەمە لە کتێبخانەی ئەرزان دەست دەکەوێت، ئەو هاوریانەی لە رێگای دورەوە تامەزرۆی خوێندنی ئەو کتێبەن دەتوان بەو .مایلەی خوارەوە پەیوەندی بگرن

arzan.se/product/چەک-و-قازانجەکانی-هێز/?fbclid=IwAR2zPqmbhMOoPHpgUYp28ZJ8MqF5Iy1byFfzw2Dgmvlo2lG_nGzRdVG821I

Weapons.profits.power@gmail.com