"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ یەکشەممە ” خاتوون عەزیزی سینگان” دایکی هاوڕێ کاک مەولود کۆچی دوایی کرد و بە هۆی خەتەری نەخۆشی کرۆنا پرسەی گشتی دانانرێ.

دەقی ئاگاداری

زۆر بە داخەوە ئاگادار کراینەوە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ٧ی بەرەبەیانی دایکی خۆشەویستمان ” خاتوون عەزیزی سینگان” لە تەمەنی ٨٦ ساڵی بە هۆی نەخۆشی بۆ هەتا هەتایێ ماڵئاوایی لێکردین، و خەم و پەژارەیەکی زۆری بۆ بنەماڵە و خزم کەسانی بە جێ هێشت. هەر بەم بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانین هەموو دۆست و ئاشنایان ئاگادار بکەینەوە بە داخەوە لەم هەل و مەرجە نالەبارە بە هۆی بڵا بوونەوەی پەتای کرۆن لە جیهاندا لە بەر پاراستنی سەڵامەتی ئێوە ئازیزان و خۆشەویست هیچ سەرەخۆشیەک دانانێین.

هەروەها داوامان لە بنەماڵەکەمانن لە ناوخۆی وڵات کردووە سەرەخۆشییەکە هەڵبوەشێننەوە . هەر چەند فریا نەکەوتین زووتر ئاگاداریان بکەینەوە .

بۆ هاودەردی و سەرەخۆشی دەتوانن لە رێگای تەلەفوونەوە پێوەندیمان پێوە بکەن.

مەولوود عەبدیل‌زادە

0046704240684

پێشمەرگەکان: لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هاوڕێ کاک مەولود و سەرجەم بنەماڵەی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

روحی شاد بێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی