"an independent online kurdish website

کەماڵ قادری لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گوندی ” کوندرێ” ی لاجانی سەر بە پیڕانشار لە داوێنی بنەماڵەیەکی هەژار و زەحمەتکێشدا چاوی بە دنیای پڕ لە ڕەنج و کوێرەوەری هەڵینا.

کەماڵ وەك زۆربەی مناڵانی ئاوایی، ژیانێکی دژوار و تاقەی پڕوکێنی دەبێت و وەك پێویست دەرفەتی خوێندنی بۆ نارەخسێت.

کەماڵ دەرفەتی ئەوەی بۆ پێكدێ کە دەروانی سەرەتایی بخوێنێ. پاش ئەوەی گەورە دەبێت، وێڕای باوکی زەحمەتکێشی شان دەنێتە بەر کاری تاقەت پڕوکێنی وەرزێری بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسوودە بۆ خۆیان دابین بکەن. کەماڵ کورێکی لە بەردەڵان و باوەڕ بەخۆ بوو.

کەماڵ وەك لاوێکی ژێر و چاوکراوە، زۆر زوو هەست بە ستەم و زۆرداری دەسەڵاتی تاران دەکا و بۆ بەدی هێنانی ژیانێکی شیا و دادپەروەرانە و پاراستنی ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵك، لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی پەیوەندی بە پێشمەرگەکانی هێزی قەندیل دەکا و بڕیار دەدات ببێتە پێشمەرگە.

بە هۆی مێرمناڵی و سەرەتای لاوەتیەوە، ڕەوانەی یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کرا و پاش مانەوەی نزێك بە دوو ساڵ دەگەڕێتەوە هێزی قەندیل و لە  لکەکانی ١ ی و ٢ و ٣ی ئەو هێزەدا بەگوێرەی سازمەندەهی ساڵانە سازماندە درێت.

کەماڵ پێشمەرگەیەکی ئازا و جێگای باوەڕ و متمانەی هاوسەنگەرانی بوو. کورێکی تێکۆشەر و بەنەزم بوو. زۆر بە دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی سەرشانی بەڕێوە دەبرد. بەداخەوە بە هۆی گیروگرفتی کۆمەڵایەتی ناچار بوو واز لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی بێنێ و وەك ئەمدامی حیزب بگەرێتەوە ناو شار و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆی بکاتەوە.

بەداخەوە کەماڵ لە رۆژی پێنج شەممەی، ١١ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاوی ، بە هۆی نە خۆشی دڵ، ماڵئاوای لە ژیانکرد. بێگوومان یاد و ناوی کەماڵ بە زیندویی دەمێنێتەوە و کەماڵ  تا دوا هەناسەی ژیان وەفادار بە ڕێبازی حدکا مایەوە.

یادی ” کەماڵ قادری ” ئازیز و پێشمەرگەی دێرینی کۆچکردووی سەنگەری خەبات و ئەندامی بە وەفای حدکا بە خێر بێت. بێگوومان ماڵ ئاوایی کەماڵ زیانێکی گەورە بوو بۆ حیزب و هاوڕێ و دۆستانی لە پیرانشار و دەورووبەریدا۰

کەماڵ قادری پێشمەرگەی تێکۆشەر و قاڕەمانی پێشووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ٫ ماوەیەکی زۆر بوو بە هۆی نەخۆشی دڵیەوە دەیناڵاند کە بەداخەوە سەرنجام لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد و غەمێکی گەورەی خستە سەر دڵی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی۰

کەماڵ وەک لاوێکی پێگەیشتوو و ئازادیخواز، سەرەتای ژیانی خەباتی سیاسی و شۆشگێری لە یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاویدا دەست پێکرد و پاش دیتنی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە و تا کۆتایی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە یەکیەتی لاوان مایەوە۰

کەماڵ لە زۆر شەری حەماسیدا بەشداری چالاکانەی کرد .

سەرەتای ئاشنایەتیم لە گەڵ کاک کەماڵی هێژا بۆ سەرەتای ساڵی ۱۳٦٦ی هەتاوی دەگەرێتەوە کە لە فێرگەی سیاسی نیزامی حیزب را دراینە یەکیەتی لاوان۰

بە ئاشنایەتی کەماڵ و بەکرە بەخسانی کە خەڵکی ناوچەکانی پیرانشار بوون لە ڕادەبەدەر دڵخۆشبووم۰کەماڵ لاوێکی رووح سووک و قسە خوش و لەبەر دڵان بوو و بزەی شادی لە ڕوخساری دەباری۰مرۆڤێکی سادە و شایی بە خۆ و ئارام و بە نەزم بوو و ئەرکە حیزبیەکانی بەو پەڕی دڵسۆزی ئەنجام دەدا۰

هەر کەسێک لە نزیکەوە کەماڵی ناسی بێت و قسەی لە گەڵ کردبێت٫ بێگوومان گەواهی ئەو چەند دێرە دەدەن۰

کەماڵ پێشمەرگەیەکی ئازا و تێکۆشەر بوو و٫پاش ئەوەی بە هۆکاری گیرگرفتی کۆمەڵایەتی٫ وازی لە ژیانی پێشمەرگایەتی هێنا٫ دڵی بەردەوام بۆ خەبات و کوردایەتی لێ دەدا۰

بە سەخاوەتەوە بەشداری لە کار و هەڵسوورانی سیاسی و خەباتی چەکداری کرد و پێشمەرگەیەکی جێگای باوەڕو متمانەی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بوو۰

زۆر جار بە تەلەفوون قسەمان دەکرد و بە ئومێدەوە بەرەو ئاسۆی ڕزگاری دەی ڕوانی و هەموو جارێ ئەوەی دووپات دەکردەوە و دەیگووت ” من هەر خۆم بە پێشمەرگەی حدکا” دەزانم و ئامادەی هەر جۆرە تێکۆشانێکم کە حیزب پێم بسپێرێت۰

کەماڵ قادری٫ هەتا دوا هەناسەی ژیانی وەفادار بە حیزب و خوێنی شەهیدان بوو و لە نێو خۆشدا وەک ئەندامێکی تێکۆشەر خەباتی دەکرد۰

بەداخەوە مەرگ مەودای ئەوەی پێنەدا ڕزگاری کوردستانی ڕۆژهەڵات بە چاوە گەشەکانی بینێت۰گیان سپاردنی کەماڵ خەبەرێکی هەتا بڵێی ناخۆش و دڵ هەژین بوو۰

بیرەوەریەکانی بۆ جارێکی تر لە بەر چاومان زیندوو دەبنەوە و یادی بە زیندووی دەمێنێتەوە۰

هەر بەو بۆنەوە خۆمان بە هاوبەشی ئەو غەمە گەورەیەی بنەماڵە و کەس و کاری دەزانین و گیان لە دەستدانی بۆ دۆستان و هاوڕێیانی لە ڕیزەکانی حیزبدا جێگای داخە۰

هیوای سێبووری بۆ بنەماڵەی ئازیزی دەخوازین۰

محەممەد سلێمانی

07.03.2020

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی