"an independent online kurdish website

داوا لە هەموو ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خەڵکێکی بە ویژدان دەکەین، هەر کەسەو لە ڕاست خۆی یارمەتی ئەم کچە پەنابەرە بدات کە بتوانێت مافی پەنابەریەتی لە وڵاتی سویسڕا وەربگرێت.

ئیمەیلی ئارەزوو ئیلیاسی و ژمارە تەلەفۆنەکەی

eliassiarezu@gmail.com

 0041798716484

کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ پێشگیری لە ڕادەستکردنەوەی ئارەزوو ئیلیاسی لە لایەن وڵاتی سویسڕاوە بۆ ئێران.

کچێکی پەنابەری کوردی-کرماشان و دانیشتووی وڵاتی سویسڕا بەناوی “ئارەزوو ئیلیاسی” تەمەن ٢٢ساڵ لە ژێر مەترسی ڕادەست کردنەوەدایە بۆ وڵاتی ئێران.

ئەم کچە پەنابەرە کوردە خوێندکاری بەشی میکانیکیە-فیتەرییە لە وڵاتی سویسڕا و ئەندامی حیزبی دیموکراتی (ڕۆژهەڵاتی) کوردستانە، هەروەها چەند ئەندامیەتییەکی دیکەی لەو حیزبەدا هەیە وەک ئەندامیەتی لە یەکێتی لاوان و ژنان.

لەبەر سیاسی بوونی خۆیی و بابی و بنەماڵەکەی، لەساڵی ٢٠١٥ بە بنەماڵەوە ڕێگەی پەنابەری دەگرنەبەر و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دەهێڵن.

وڵاتی سویسڕا لە ماوەی ئەم ٥ساڵەدا چەند جارێک کەیسی ئەم کچە سیاسیەی ڕەد کردووەتەوە و ڕێکەوتی ٣١ی مانگی٧ی ٢٠٢٠ی دیاریکردووە بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەم پەنابەرە سیاسیە بە وڵاتی ئێران.

ئارەزوو کەسێکی چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسیە، بە ڕادەستکردنەوەی بۆ وڵاتی ئێران گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.داوا لە هەموو ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خەڵکێکی بە ویژدان دەکەین، هەر کەسەو لە ڕاست خۆی یارمەتی ئەم کچە پەنابەرە بدات کە بتوانێت مافی پەنابەریەتی لە وڵاتی سویسڕا وەربگرێت.

ڤیدیۆ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی