پێشمەرگەکان: رۆژی یەکشەممە 2020/11/01 لە زێدی خۆی ” لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە ” بە بەشداری خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان، شاعیری گەل دۆست و کورد پەروەر بە خاکی پاکی کوردستان سپێردرا و بە کوردی تەڵقین درا.

وێنە و فیلم فەیسبووک و یوتوب
تەڵقین بە کوردی/ مامۆستا هەژار
https://www.youtube.com/watch?v=Dh-6taUKr0Q
ئەی بەندەی خودا کوڕی کارەکەر
گوێ بگرە لەناو گۆڕی تەنگەبەر
لە دنیای بێ فەڕ کۆچت کردووە
لە ئەو لای بێگەڕ خانووت گرتووە
تۆش وەکو مردووی تر وەک هاو فەردانت
دوو پەری خودا دێنە سەردانت
دووی ددان زەردی سووری چاو شینن
بە گورز و مەتاڵ ، بە تەوەر زینن
تۆزێ مڕ و مۆچ، ڕوو تاڵ و تفتن
بەڵام وەک دەڵێن “بەگفت و لفتن”
هەزار جار بڵێن “کوا مەڕ نەمووکە”
بێدەنگ ، قڕ و قپ، لێت نەیە جووکە
گەر تێشت هەڵدەن، پێشت دادەن تف
لە دار مەترسێ، گوێ مەدەرە جوێن
ناچاریان بکە بە کوردی بدوێن
ئەمجار بە زمانی شیرینی کوردی
خۆت هەڵە مەکە، هێدی، بە وردی
بێژە: لالۆ! خواو پێغەمبەر هەقە
کوردی هاسان و عارەبی ڕەقە
باسی مردن و هەستانی دوایی
خۆ ماندوو نەکەن ، با بە خۆڕایی
بڵێ: “کورد لەسەر دونیا مردووە
دەمێکە قیامەت لەوان ڕابووە
بێ بەرگ و پێڵاو، بێ نان و بێ دۆن
تورک و عەجەم و عارب دەیانخۆن
کورد ژێر چەپۆکە و ئەو خاوەن زۆرەن
برای موسڵمان، موسڵمان خۆرن!
با لا خوا پرسین: گەر دین ئەمەیە
گەپ و گەمەیە و زیانی ئەمەیە
دینێ بەشی کورد بخاتە ژێر لیچ
سەد بار گەورە بێ، نامەوێ وە هیچ”
وەرامی بەهەشت زۆر باش دەزانی
خۆت خەڵکی چیاو دەشتی کوردانی
باس بکەی ئاو و هەوای کوردستان
کوڕ و کچی جوان، پێ دەشتی کوێستان
شینایی و کانی و باغات و میوە
پێت باوەر دەکەن بەهەشتت دیوە
دۆزەخیش وێنەی لە دونیا پڕە
چۆڵی عارەبی گەرم و قاقڕە.
مامۆستا هەژار
https://www.youtube.com/watch?v=ZflpY3XRkGk
بابەتی پەیوەندی دار
جەلال مەلەکشا شاعیری شۆرشگێڕ و بە توانای کورد کۆچی دوایی کرد.

















