"an independent online kurdish website

بەداخەوە  رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی خاكه‌لێوه‌ی 1400 ی هەتاوی کاک سەلاح مێهرپەروەر، چالاک و تێكۆشه‌رێكی ناسراو و میدیاکارێکی كورد ،

کوڕە گەورەی تێکۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی حيزبى دیموکراتى كوردستانى ئێران، کاک بابا عەلی مێهرپەروەر ، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ کۆچی دوایی كرد. تەرمی کاک سەلاح لە شاری هەولێر بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا. 

پێشمەرگەکان: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز کاک بابا عەلی و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین، ڕوحی کاک سەلاح شاد بێت.

لەم بارەوە کاک بابەعەلی لە لاپەڕەی فەیبسووکەکەی دا نووسی: بە داخێکی زۆر گرانەوە کوڕی ئازیز و خۆشەویستم سەلاح مێهرپەوەر بە هۆی نەخۆشی کرۆناوە دوای هەفتەیەک بەربەراکانی لەگەل ئەم پەتا نەگریسەدا ئەم بەیانێیە کۆچی دوای کرد. سەلاح مرۆڤێکی ئێجگار میهرەبان و لە دڵا شیرین و خۆشەویست بوو، خەمی لە دەستدانی زۆر قورس و گرانە بۆسەرجەم بنەماڵە و دۆستانی و هەموومانی تازیە بار کرد و بە ئاسانی تەحەممول ناکرێت.

 ئاگاداری دۆستان و خۆشەویستان ئەکەین لە بەر پاراستنی سەڵامەتی هەموو لایەک و پابەند بوون بە رێنمایە تەندرووستیەکان پرسە و سەرخۆشی حوزووریمان نابێت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی