کوبانی شاری خۆڕاگری
له خاک ده‌که‌ی به‌رگری

جێی شانازی کوردانی
شاری خه‌بات و به‌رخۆدانی
شه‌ڕه‌ف و ناموس پاڕێزی
لای هه‌موو کوردێک به‌ڕێزی
ناوت ده‌کرد له جیهان
ناسراوی وه‌ک قاره‌مان
ڕۆژهه‌ڵات و باشور و باکور
پشتوانتن به گه‌رم و گوڕ
کوردی تاراوگه له هه‌نده‌ران
پشتیوانتن به دڵ و گیان
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به جه‌رگ
خه‌بات ده‌که‌ن بێ ترس له مه‌رگ
گریلای کچ و ژن وه‌ک دڵێر
له پێشه‌وه‌ی شه‌ڕن وه‌ک شێر
ئه‌ی کچی کوردی قاره‌مان
شۆڕشگێری کوردستان
دژی داعه‌ش ده‌جه‌نگن
وه‌ربه‌رز و به جه‌رگن
عوسمان کەوکەبی شاد
شاری هامار/نۆ‌رویژ
رێکەوتی ۱/۱۱/۲٠۱٤ زاینی
ئەو هۆنراوەم لە ڕێکە‌وتی ۱/۱۱/۲٠۱٤ دا بۆ شاری خۆراگر و قارەمانی کوبانێ نووسیووە. ئەمرۆ کە یادی رۆژی شاری کوبانێیه بۆیه دووباره بڵاوی ده‌که‌مە‌وه. هەروەها هۆنراوەکەم لە ناوەندی شاری هامار/ نۆ‌رویژ لە خۆنیشاندان بە دژی داگیرکەرنی کوردستان لە ساڵی ۱/۱۱/۲٠۱٤ خوێندەوە.
2021/11/02