خاتو زارا محەممەدی لە بەر ئەوەی وانەی زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە منداڵانی کورد گوتوە؛ لە لایەن رژێمی کۆماری ئیسلامی بە پێنج ساڵ زیندانی مەحکوم کراوە.
لە یاسای نێودەوڵەتی جیهاندا هاتووە کە هەموو گەڵێک مافی هەیە کە فێری زمانی دایکی خۆی بێت. بەڵام بە داخەوە رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان مافی گەلی کورد پێشێل دەکەن و یاسا و جارنامەی نێودەوڵەتی لە بەرچاو ناگرن و پشت گوێی دەخەن.
من ئەو هۆنراوەم بۆ خاتو زارا محەممەدی هۆنیوەتەوە.
بۆ خاتو زارا
کچێکی وەکو شێری
زیرەک و زۆر بوێری
خاتو زارا محەممەدی
فێرکاری زمانی کوردی
چالاک و گەلێک مەردی
بەرێزی لە لای کوردی
بۆ براوەتەوە زیندان
لە داگیرکەری ئێران
تۆ هێمای نیشتمانی
لە ناو دڵی کوردانی
تۆ تەنها نی لە ژینە
گەلی کورد لە گەڵ تۆنە
بە غیرەت و بە هێزی
لای گەلت زۆر بەرێزی
سیمبولی زمانی دایکی
بە غیرەت و بێ باکی
لە داگیرکەر ناترسی
بۆ وان گەلێک مەترسی
بەندی تۆ بەندی کوردە
بەندیت بۆ کورد بە دەردە
لە گەڵ تۆین هەموومان
سەروەری گشت لایەکمان
عوسمان کەوکەبی شاد
شاری هامار / وڵاتی نۆرویژ
رێکەوتی ۲٠۲۲/۱/۸ زاینی