"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٨ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی،  پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕات کاک مەلا حەسەن ئەحمەدی” ناسراو بە “مەلا حەسەنی پوورەگوڵێ” لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری “فریدریک ستادی” وڵاتی نۆروێژ، دڵەوە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مەلا حەسەنی پورە گوڵێ  کەسێکی قسە خۆش ، خۆشەویست،   هێدی و ناسراوی ناوچەی بەری مێرگانی پیرانشار بوو .

روحی شاد بێ و وەک بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری هاوسەنگەرانی دەکەین.

…..

ئاگاداری پرسە و بە خاک سپاردنی ڕەوانشاد کاک مەلا حەسەن ئەحمەدی

هەروەک پێشتر ئاگادار کراون، مخابن کاک مەلا حەسەن ئەحمەدی تێکوشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی ٢٨.٠٣.٢٠٢٢ مالئاوای لە ژیان کرد.

هاورێیان و ئاشنایان و خزمانی ئاگادار دەکەین کە مەراسیمی بە خاک سپاردن و سەرەخۆشی لە ڕۆژی پێنج شەنبە ڕێکەوتی ٣١.٠٣.٢٠٢٢ لەو ئادرەسانە بەرێوە دەچێت.

بە خاک سپاردن ساعەت ١١ی بەیانی لە

BORGE KAPPEL

HALDENVEIEN 75

FREDRIKSTAD

پرسەو سەرەخۆشی لە ساعەت ١٢ە را تا ١٦ی ئێوارێ لە

TAMBURVEIEN 1

1718 GREÅKER

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفونانەوە بگرن

نادر ئەمینی               40466588

مەحەمەد خەمبار       94150439

کومیتە ناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستان

***

وەرگیراو لە کوردستان و کورد

کۆچی‌دوایی تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان

مامۆستا “مەلا حەسەن ئەحمەدی”، ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٨ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی، کەسایەتیی ئایینی و ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان مامۆستا “مەلا حەسەن ئەحمەدی” ناسراو بە “مەلا حەسەنی پوورەگوڵێ” لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری “فریدریک ستادی” وڵاتی نۆروێژ، دڵەوە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا “مەلا حەسەن ئەحمەدی” لەدایکبووی گوندی “بێکۆس”ی ناوچەی “بەری مێرگان”ی پیرانشار، کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە تایبەت لە ناوچەی پیرانشار و باشووری کوردستان، لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتییەوە وەک کەسایەتییەکی ئایینی و کوردپەروەر، پێوەندی بە ریکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەکات و بە هۆیەشەوە لەلایەن دەزگای ساواکەوە دەخرێتە ژێر فشار و چاوەدێرییەوە و بە ناچار ماڵ و زێدی خۆی بەجێ دەهێڵێ و پەڕیوەی باشووری کوردستان دەبێت. بە دوای راپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە نیزامی پاشایەتی و هاتنەسەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان و لە کۆمیتە ناوچەی بەری مێرگانی پیرانشار وەک کادرێکی چالاک و هەڵسووڕ درێژە بە ئەرکی حیزبی خۆی دەدات و بەهۆی لێهاتوویی و دڵسۆزییەوە، ئەرکی جۆراوجۆری وەک بەرپرسی ماڵی، تەداروکات، ئەنباری تەقەمەنی و ئەندامەتی کۆمیتەی شارستانی پیرانشاری پێ دەسپێردرێ و خەمخۆرانە و بە لێوەشاوییەوە ئەرکەکان رادەپەڕێنێ و دەبێتە جێگەی متمانەی خەڵک و هاورێ و هەڤاڵانی.

ساڵی ١٩٩٩ی زایینی، دوای پتر لە ٢ دەیە خزمەتی پێشمەرگایەتی، بە بنەماڵەوە روو لە دەرەوەی وڵات دەکات و لە وڵاتی نۆڕوێژ دەگیرسێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەفادار بە رێباز و حیزبەکەی دەمێنێتەوە و وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لە دەرەوەی وڵات چالاکییە حیزبییەکانی دەست پێ دەکاتەوە و بۆ ساتێکیش لە حیزبەکەی دانابڕێ و وەک ئەندامێکی دڵسۆز درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی‌دوایی مامۆستا مەلا حەسەن ئەحمەدی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم کەسوکاری و خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەی پیرانشار دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی