"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ 2022/04/03  بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد کاک عومەر قازی ڕێورەسمێکی ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی شەست ساڵه‌ی ئەو قارەمانەی گرتوخانەکانی رژیمی شا و کۆماری ئیسلامی لە شاری ستوکهولم  کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.

ئەم کۆڕیادە لە لایەن بنەماڵەی کاک عومەر قازی و بە بەشداری هاوڕێیان،  خزمان ، دۆستان و کوردستانیانی سوید لە  Kanalvägen 10, 194 61 Upplands Väsby (Infracity)

لە سەعات 1ی دوای نیوڕۆ تا 5 بەردەوام بوو.

من لەم کۆڕیادەدا چەند وێنەیەکم گرت و هەروەها  فیلمیشم لە یادەکەش هەڵگرت کە لە داهاتوو دا بڵاوی دەکەمەوە.

ساڵە نەڵۆسی

فەرموون بۆ دیتنی وێنەکان 126 وێنە ئێرە کلیک بکەن 

کۆڕی یادکردنەوە لە کەسایەتی ناسراوی موکریانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاک عومەری قازی بەبەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی سوئێد لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.

رۆژی شەممە ٣٠/ ئاپریلی ٢٠٢٢ بەبەشداری سەدان کەس لە کوردانی تاراوگە کۆڕی پرسە و ماتەمینی کەسایەتی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵات، بەڕێز کاک عومەری قازی لەستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوئێد بەڕێوە چوو. سەرەتا بەسروودی ئەی رەقیب و دەقەیەک بێ دەنگی بۆرێزلێنان لەوکەسایەتییە دەستی پێکرد . لەپاشان کاک ئەمیری قازی بەنوێنەرایەتی بنەماڵەی گەورە و خەباتکار و نیشتیمانپەروەری قازی چەند وتەیەکی سەبارەت بە رابردووی سیاسی کاک عومەر پێشکەش کرد. پەیامی بەڕێز عەبدوڵڵای حەسەنزادە کەسایەتیی سیاسی و ناسراوی کورد لە رۆژهەڵات و سکرتێری پێشووی حدک، لەلایەن بەڕێز کاک سەعید بێگزادە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاوکات لەگەڵ چەندوتەیەکی خۆی خوێندرایەوە. مامۆستا حەسەنزادە لە پەیامەکەی دا باس لە رۆڵ و خەباتی بەرچاوی کاک عومەری قازی دەکا کە پێش رووخانی رێژیمی پاشایەتی ئێران نەترسانە کارسانایی دەکا بۆ حەشاردان و حاوانەوەی مامۆستا حەسەنزادە و یەک دوو یەک لە کادرە دیارەکانی حدک کە بەنهێنی چووبوونەوە بۆ مەهاباد.

ورە و پشتیوانی ماددی و مەعنەوی کاک عومەر نەخشی زۆر بەرچاوی هەبووە لە دامەزراندنەوە و گەشەپێدانی تەشکیلاتە نهێنییەکانی حیزب پێش رووخانی ریژیمی پاشایەتی.

لە درێژەی کۆڕەکەدا کاک مەلاحەسەنی شیوەسەڵی ئەندامی ئیفتیخاری کۆمیتەی ناوەندی حدکا، چەند بیرەوەری خۆی گێڕایەوەکە لەسەرەتای پەنجاکاندا چۆن لەگەڵ کاک عومەری قازی ئاشنابووە. هەروەها ناوبراو باسی لە چەندبڕگەیەکی ژیانی دژواری کاک عومەر کرد دوای ئازادبوونی لە زیندانی رێژیمی ئاخوندی و هەروەها نهێنی گیران و ئازادکردنی کە بە مۆرەیەکی گرینگی ریژیم ئاڵ و گۆڕی پێدەکرێ، بۆ زۆربەی ئامادەبووانی کۆرەکە نەبیستراوبوو! لە پەیامی حدک کۆمیتەی سوئێد کە لەلایەن کاک حەمەدەمین رەشیدی یەوە پێشکەش کرا، ئاماژە بەمێژووی خەباتی پڕ لەسەروەری کاک عومەر کرا چ لە دەورانی رێژیمی پاشایەتی و چ لە دەورانی رێژیمی ئاخوندی و گیران و شکەنجەکرانی، تۆسقاڵێک لە ورە و باوەڕەکانی کاک عەمەری کەم نەکردەوە. لە درێژەی کۆڕەکەدا بەڕێزان کاک مەلا محەممەدی خزری، کاک دوکتور خەلیقی و کاک قاسمی قازی لەسەر کەسایەتی کاک عومەر قسەیان کرد. ناهید حوسێنی شاعیر بە پارچە شیعری شەهید و کاک رامین خوسرەوی بە تەمبوورەکەی هەستی ناسکی خۆیان بۆ کۆڕی ماتەمینەکە دربڕی! لەسەرەتا تا کۆتایی بەڕێزان پۆڵا نانەوازادە و لەیلا محەممەدی وەک بەڕێوەبەری کۆڕیادەکە بە پارچە شێعر و کورتەیەک لەژیان و بەسەرهاتی کاک عومەر بەشێوەیەک جوان بەرنامەکەیان بەڕێوەبرد. لە کۆتایی دا ‌هەڵاڵە قازی و کامڕان قازی کچ و کوڕی کاک عومەر قازی وێڕای گێڕانەوەی کورتە بیرەوەری و ئامۆژگارییەکانی کاک عومەر و هەروەها سوپاس و پێزانین بە بەشداریەکی زۆر و بەرچاوی کۆمەڵانی خەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتی یەکاندا بەگشتی و هەروەها بەشداری حزووری کوردانی سوئێد لەو کۆڕەدا کرد و سەعات ٥ی دوای نیوەڕۆ کۆتایی پێهات.

سەرچاوەی هەواڵ: کوردستان و کورد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی