"an independent online kurdish website

 ولاتی ئێران لە سۆئێد دادگایی دەکرێت، دەقی قسەکانی کنت لوئیس وەکیلی ئازای سۆئیدی کە ئەمرۆ لەبەر دەم دادگای ستۆکهۆلم هەرای نایەوە.

#کنت_لۆئیس وەکیلی قوربانییە سیاییەکانی سیاچالەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە سالی ٦۷ ئێعدام کران و رادەیان بە ٦٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت کوتی:

دادگاییەکی دوورو درێژ بوو بەلام ئێستا دوو رۆژی زیاتر نەماوە.

لە ۹٠رۆژی ئەم دادگاییەدا ئێمە بەلگەی زۆر بەهێزمان کۆ کردۆتەوە کە ئەم بەلگانە هەر دژی #حەمید_نوری نەبوو بەلکو کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەخری دەگرێتەوە.

.

دواتر کوتی:

حەمید نوری وەک خۆی هیچ گرینگێکی نییە ئەو تەنیا بەشێکی بچوکی دەستگای سەرکوتە ئەمەی ئێمە کردمان کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گشتی هێنایە بەردەم دادگادا و محاکمەی دەکات.

لوئیس لە درێژەدا ئاماژەی کرد کە یەک لە شاهیدەکان لە درێژەی دادگاکەدا خومەینی وەک جەلاد ناو برد و قازی دادگاکە دژی بەکار هێنانی ئەم وشەیە بوو.

بەلام ئێمە توانیمان بیسەلمێنین کە جگە لە خومەینی تەنانەت سەرۆک کۆماری ئێستای ئێرانیش بۆخۆی یەک لە جلادەکانە.

لۆئیس کوتی:

بۆ من شانازییە کە بووم بە وەکیلی کۆمەلێکی زۆر لەم کەسانەی سالی ٦۷ قوربانی کران. راستە من لە لایەن حیزبی موجاهیدی خەلقەوە بوومە وەکیل بەلام لە راستیدا بە بێ جیاوازی وەکالەتی هەموو قوربانییانی سالی ٦۷ تم وەئەستۆ گرت لەبەر ئەمەی کە ئێمە هەموومان لەسەر ئەم خالە کۆکین کە ئەم رژیمە یەکجار زۆر خراپە ئەبێت بروخێت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی