کاکی راوچی، کاکی راوچی بۆچ ئه‌که‌ی راوی که‌وی
تۆ که راوچیێ بێباکیت بۆ ناچییه راوی کێوی؟
گه‌ر نچیری چه‌ورت ئه‌وێ بۆ شه‌وگه‌ڕی شاییهکهت
هه‌ڵگره کوتکێ گران و داپڵۆسه دوژمنه خوێنمژهکهت!
–
بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو باسی سه‌ردێڕه‌که واته (راوکه‌ره که‌وییه‌کان) پێویسته تماشای ئه‌و چه‌ن دێره بکه‌ین که رۆژی 17/5/2022 له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووکی { یونس بلوری (Yons Boluri)} وه‌رگیراوه:
{( از: حراست شهرداری شهرستان بوکان
به: کلیه معاونت ها
با سلام و احترام
به استحضار می‌رساند با عنایت به اخبار واصله از کارکنان از واژه قبیح گوله بور (سگ یا الاغ نر به رنگ خاکستری) برای شهردار محترم آقای میر حسامی استفاده می‌کنند. از این تاریخ به بعد هر نوع گزارشی مبنی بر انجام این تخلف از سوی کارکنان مربوطه علاوه بر توبیخ فرد خاطی، عواقب پی‌گیری قانونی و ایجاد پرونده قضایی بدنبال خواهد داشت. فلذا جهت حفط گرامت شهردار کوشا و برچیده شدن این حرکت زشت اقدامات لازم اتخاذ گردد.
رونوشت:
شهردار محترم شهرستان بوکان جهت استحضار)
**
{(Yons Boluri) له بۆکان هه‌ر که‌سێک به شاره‌دار بڵێ ” گۆڵه بۆر” سزا ده‌درێ، جا براده‌رانی بۆکانی ئاگاتان له خۆتان بێ}.
{( Hedayat qaderi) گۆڵه بۆر}.
{(Ghader Sohrabi) ئه‌دی بۆ گۆڵهکهر کێشه چێ نابێ؟!!}.
{(Karwan Eiwar) هه‌ره‌شه‌یه‌کی چاکیان کردووه. ده‌ی گۆڵه بۆر که‌م بۆ شاره‌دار}.
–
{(Youssef Ardalan) نازانم راسته یان بۆ زاخاوی مێشک به‌ڵام نهقڵێکم وه بیر که‌وت ده‌ڵێن له کاتی حکومه‌تی کوردستان له سنه حه‌کیمێک بوو (دۆکتۆر) ناس ناوی (صدر الاطبا) بوه و سه‌ری موی پێ‌و نه‌بوه خه‌ڵکی شاریش به مرۆڤی که‌چڵ و بێ موویان ئه‌وت (چزڵیک) جه‌نابی دۆکتۆریش پێ ناخۆش بوه و په‌نا بۆ حاکم ده‌با حۆکم ده‌درێ که‌س حه‌قی نیه به صدرللاطبا بێژێ چزڵیک جاڕ ئه‌درێ به ناو شارا به رێکه‌وت هه‌ر ئه‌و ڕۆژه جه‌نابی دۆکتۆر له حه‌مام ده‌بێت که دێته ده‌ره‌وه هه‌ر له به‌ر ده‌که‌ی حه‌مام قسه خوهشێکی شاره‌که به ده‌نگی به‌رز ئه‌یژێ: (چزڵیک وتن خیلافه – صدرالاطبا و شیلافه!) صدرالاطبا هاوار ئه‌کا کاکه کاکه شیلافه نه هه‌ر چزڵیکهکه باشتره!! ئێستا ده‌بێ ناوێکی جوانتر له گۆڵه بۆری بۆ ببیننه‌وه که به گۆڵه بۆر ڕازی بێت!!}.
{(Shirin Bayab) گۆڵه‌بۆر}.
{(تاهیر خه‌بات) گۆڵه بۆر گوێ براوه}.
{(Rudi Chalak) ئه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێین (دێڵه بۆر) سزا ده‌درێن؟}.
{(Khalid Karimi) ئه‌دی بیگلی بیگلی؟}.
{ (Said Qayshi) من شه‌هرداری بۆکان ناناسم، باشه ئه‌و که‌سه ناوی نییه؟ ئه‌گه‌ر که‌سێکی باشیش نه‌بێ ئه‌و (ناوه) هیچ ده‌ردێ ده‌وا ناکات ….. بۆ ئه‌بێ کۆمه‌ڵگا به‌و جۆره په‌روه‌رده بکرێت؟}.
{(Mohamad Farhadzade) ناوی ره‌شید میرحیسامی یه کاتی خۆی هاوکلاسی من بوو}.
{(Said Qayshi) هیوادارم چه‌ن دێرێ سه‌باره‌ت به‌و باسه ئاماده‌که، به‌سپاسه‌وه}.
{(Ranj Bayab) به درێژایی مێژوو سابڵاغی ئێمه‌یان ژێرده‌سته کردوه هههههههههه}.
{(Hama Mohtadi) ده‌بوو پێی بڵێن گۆڵه چه‌ڵکن جورمی ئه‌وه نه‌نووسراوه}.
{(Said Qayshi) ئه‌و جۆره ناوه بۆ سووکایه‌تییه و به‌س}.
{(Ali Ahmadi) له کورده‌واریا ئه‌و له‌قه‌بانه جێ که‌وتووه به هه‌زار ابلاغیه ناسڕێته‌وه. من منداڵ بووم چندین لهقهبم بیستووه ئه‌وانه باوک و باپیریان مردووه به‌ڵام ئه‌و له‌قه‌بانه بۆ نه‌وه‌کانیان به ئیرس به‌جێ ماوه، دیاره ئه‌م شاره‌داری بۆکانهیش ئیرسه بۆی به‌جێ ماوه تازه هیچی له‌گه‌ل ناکرێت}.
{(Yons Boluri) به‌ڵی هێندێک شت له زمانی کوردی‌دا جێکه‌وتووه، ره‌نگ بێ مانایه‌کی خراپیشی نه‌بیت، به‌ڵام به هه‌ڵه لێکتێگه‌یشتن هه‌بێ}.
**
ئه‌و بابه‌تانه هی چه‌ن که‌سه، ئه‌گه‌ر هه‌مووی بنووسمه‌وه کات زۆر ئه‌بات، هیوادارم له نووسینهوهکهیدا هه‌ڵه‌م نه‌کرد بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک رووی دابێ داوای لیبوردن ئه‌که‌م!
**
با له چه‌ن خاڵدا برۆینه ناو باسی ئه‌و نووسراوه‌ی شه‌هرداری بۆکان.
1- به‌ڕێز (بلوری نووسیویانه: له بۆکان هه‌ر که‌سێک به شاره‌دار بڵێ ” گۆڵه بۆر” سزا ده‌درێ،…).
به‌پێی خودی نووسراوه‌که ئه‌و باسه پێوه‌ندی به خه‌ڵکی بۆکانۆ نییه، ئه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێ کارمه‌ندانی شههرداریۆ به‌کار براوه. هه‌ر وه‌ک نووسیویه‌تی:
از این تاریخ به بعد هر نوع گزارشی مبنی بر انجام این تخلف از (سوی کارکنان مربوطه) علاوه بر توبیخ فرد خاطی، عواقب پی‌گیری قانونی و ایجاد پرونده قضایی بدنبال خواهد داشت.
–
ئه‌و باسه که به‌ڕێز بلوری بڵاوی کردهتۆ (81) که‌س ده‌رباره‌ی نووسیویانه، به‌داخه‌وه نه خودی (بلوری) نه ئه‌و که‌سانه بیریان له‌و سێ خاڵه نه‌کرده‌تۆ:
1 – ئه‌و نووسراوه‌ی شه‌هرداری بۆ تاریخ واته (رۆژ و مانگ و ساڵی) له‌سه‌ر نه‌نووسراوه؟
2 – بۆ ئیمزای و مۆری له سه‌ر نییه؟
3 – بۆ ئارمی ئیداریی (جمهوری اسلامی) پێوه نییه؟!
ئه‌و که‌سانه هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگه بووه که ” تێبینی ” خۆیان بنووسن و به‌س!
–
ده‌وڵه‌تی ئێران زۆر زیره‌کانه (تۆپێ) ئه‌خاته به‌ر پێی “(سیاسی و رووناک‌بیر و…)” و به ئاره‌زووی خۆی یارییان پێئه‌کات، ئه‌و نووسراوه بێ ئیمزا و تاریخ و ئارمهیش یه‌کێ له‌و تۆپانهیه!
–
(تاریخ) و (ئیمزا) و (ئارمی جمهوری اسلامی) له‌و نووسراوه‌دا
با وای دابنێن ئه‌و نووسراوه (تاریخ و ئیمزا و ئارمی جمهوری اسلامی) له‌سه‌ره، ئه‌و ناوه واته {گوله بور
(سگ یا الاغ نر به رنگ خاکستری)} که یونس بلوری و… به کوردی نووسیویانه (گۆڵه بۆر) – (گۆڵه چه‌ڵکن) و (دێڵه بۆر) و به‌ڕێز یوسف ئه‌رده‌ڵانیش ئهیچوێنێت به (چزڵیک و شیلافه) ئه‌وانه بۆ که‌سێ به‌ناوی (میر حسامی) به‌کار براوه، که شههرداره.
من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه (میر حسامی) ناناسم.
کاری شه‌هردار پێوه‌ندی به به‌رێوه بردنی کاری ئه‌و شاره‌وه‌یه که بۆی دیاریکراوه، که‌موکۆڕی له کاره‌کانیدا ببێت پێویسته بخریته روو، لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه لێبکرێت. بۆ له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه به کهمکارکییهکانی نه‌کراوه؟!
ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران و پیلانگێڕی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد و ئه‌و جۆره کارنامانه ساز ئه‌کات تا به خه‌ڵکی ناوچه‌که و جهانیش بێژێ: (کورد ئه‌ونده دواکه‌وتووه که به شێوه‌ی سه‌دان ساڵ پێش ئه‌ژی و ئه‌وه فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتیانه.
جگه له‌و باسه سازکردنی کێشه و ناکۆی له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، با تماشای ئه‌و رسته بکه‌ین:
{(Ranj Bayab) به درێژایی مێژوو سابڵاغی ئێمه‌یان ژێرده‌سته کردوه هههههههههه}.
سازکردنی کێشه و ناکۆکی له‌وه روونتر ئه‌بێت:
به درێژای مێژوو سابڵاغی ئێمه‌یان ژێرده‌سته کردوه.
–
به‌داخه‌وه هه‌م خودی یۆنس بلوری و هه‌م ئه‌و که‌سانه که سه‌باره‌ت به‌و باسه نووسییانه، له بری ئه‌وه‌ی بیر له پیلانگێڕی ده‌وڵه‌تی ئێران که‌نه‌وه و پیلانه‌که‌ی ئاشکرا که‌ن، راست به‌و رێگادا ئه‌ڕۆن که ده‌وڵه‌تی ئێران ئاماده‌ی کرده و دایڕشته و هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر تاکه که‌سێک.
به‌و هیوایه تۆزێ بیر که‌ینه‌وه، له رووداوه‌کان بکۆڵینه‌وه …. تا له‌وه زیاتر زیان نه‌بینین.
21/5/2022
سه‌عی سه‌قزی