"an independent online kurdish website

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 08-07-2022، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە کاتی بەشداریکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە شاری نارا ،  رۆژئاوای وڵاتەکەی، تێرۆر کرا.

پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان، لەسەر کوشتنی شینزۆ ئابێ دەستگیرکراوە و چەکەکەشی دەستی بەسەردا گیرا.

 شینزۆ ئابێ کوڕی وەزیری پێشووتری دەرەوەی ژاپۆن بوو و باپیریشی سەرۆکوەزیران بوو.

لە ساڵی 1954 لە تۆکیۆ لەدایکبووە.،  لە ساڵی 1977 زانکۆی سیکی تەواوکردووە،  لە ساڵی 1993 بۆ یەکەم جار خۆی بۆ پەرلەمان بەربژێر کردووە، لە ساڵی 2006 بۆ ماوەی یەک ساڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بوو و  بۆ جاری دووەم لە 2012 بۆ 2020 سەرۆکوەزیران بوو کە بە هۆی نەخۆشی وازی لە ئەرکەکەی هێنا.

ڤیدیۆ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی