"an independent online kurdish website

راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە:  دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی  ڕۆژهەڵات

 کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

  دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە

  ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.

 سەبارەت بەم ڕووداوە ،لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

 سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

 ٢٤ ی جولای ٢٠٢٢ی زاینیی

 ٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی

***

صدای امریکا : ایران از بازداشت پنج نفر به اتهام جاسوسی خبر داد | کومله:‌ ما برای فعالیت مسلحانه وارد ایران نشده‌ایم

سازمان اطلاعات فرماندهی انتظامی جمهوری اسلامی از بازداشت یک «شبکه جاسوسی ۵ نفره» وابسته به اسرائیل و کشف «تجهیزات پیشرفته، سیم کارت و موبایل» از آنان خبر داد.

خبرگزاری تسنیم، که به نهادهای امنیتی جمهوری اسلامی نزدیک است، به نقل از اطلاعیه این سازمان نوشته است اعضای این شبکه به ترغیب «سرکرده یکی از گروه‌های تجزیه‌طلب» با سازمان اطلاعاتی اسرائیل همکاری کرده‌اند.

فرماندهی انتظامی جمهوری اسلامی به محل بازداشت این افراد و یا نام گروهی که «تجزیه‌طلب» خوانده اشاره نکرده است.

کومله، از احزاب چپ گرایِ کُرد مخالف جمهوری اسلامی ایران شامگاه یکشنبه این هفته اعلام کرده بود گروهی از پیشمرگ هایش در استان آذربایجان غربی توسط نیروهای امنیتی ایران دستگیر شده‌اند.

خبرگزاری دولتی ایرنا هم روز ٢٢ تیر از دستگیری یک تیم مسلح ده نفره در شمال غرب ایران خبر داده بود که به گفته کومله هیچ ربطی به پیشمرگ های آنها ندارد.

عبدالله آذربار، عضو دفتر سیاسی کومله پیشتر در گفت وگو با صدای آمریکا تاکید کرده است: «نه روزها و ماه‌های گذشته، از دهه های گذشته ما فعالیت مسلحانه به آن صورت انجام نداده‌ایم و برای کارهای مسلحانه وارد ایران نشده ایم. شاید مسلحانه وارد ایران شده ایم، اما برای کارهای مسلحانه وارد نشده ایم. برای کارهای سیاسی و تشکیلاتی و رابطین خودمان اینکار راکرده ایم.»

در بخش دیگری از اطلاعیه سازمان اطلاعات فرماندهی انتظامی جمهوری اسلامی با اشاره به چگونگی فعالیت افراد بازداشت‌شده ادعا شده است: «اعضای این شبکه علاوه بر جمع‌آوری اطلاعات، اقدام به آتش‌سوزی، شعارنویسی و تبلیغ علیه جمهوری اسلامی ایران کرده و برای عملیات مسلحانه و خرابکاری آموزش دیده بودند.»

مقامات امنیتی و قضائی ایران در ماه‌های گذشته، و همزمان با تشدید تنش‌ها میان تهران و اورشلیم، بارها از بازداشت عوامل مرتبط با اسرائیل در کشور خبر داه‌اند.

در ماه‌های اخیر بارها درجه‌داران ارشد نیروی برون‌مرزی سپاه پاسدارن کشته شده و برخی از تاسیسات مرتبط با برنامه اتمی جمهوری اسلامی آسیب دیده‌اند. مسئولان جمهوری اسلامی و برخی رسانه‌های اسرائیل چنین مواردی را اقدام اسرائیل به منظور پیشگیری از شدت گرفتن برنامه‌های مناقشه برانگیز نظامی تهران دانسته‌اند.

ڕاپۆرتی هەنگاو لە سەر دەستبەسەرکرانی ٤ پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ئورمیە

– 30 July 2022

هەنگاو: شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی موحسین مەعرووفی خەڵکی مەهاباد، پژمان فاتیحی خەڵکی کامێران، هەژیر فەرامەرزی خەڵکی دێولان و وەفا ئازەربار خەڵکی بۆکان لە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە دیل گیراون.

حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران شەوی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٤ی جولای ٢٠٢٢) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە چەندین ئەندامی ئەو حیزبە لە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە ”ئەم گرووپە پێشمەرگەیە لە ئەنجامی چالاکییەکی سیاسی و ڕێکخستنی لە ناوچەی سۆمای ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیەک بە شوێن و هەروەها ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی کە دەستبەسەر کراون نەدراوە، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاند کە گرووپێکی ١٠ کەسییان لەو ناوچەیە دەستبەسەر کردووە.

هەنگاو بۆ ئەو هەواڵە بەدواداچوونی کردووە و تەنیا دەستبەسەرکرانی ٤ پێشمەرگە پشتڕاست دەکاتەوە و بانگەشەی دەستبەسەرکرانی ١٠ کەس لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە درۆ دەخاتەوە و دوورە لە ڕاستی.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە سەرنجدان بە هەڵسوکەوتی ناوەندە ئەمنییەکان لەگەڵ بەندکراوانی سیاسی کورد بەتایبەت پێشمەرگەی حیزبە کوردستان نیگەرانی خۆی بە نیسبەت ئەگەری ئەشکەنجە و خستنە ژێر گوشاری دەروونی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەو کەسانە دەردەبڕێت و داوا دەکات کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەرنجی زیاتر بخەنە سەر ئەم دۆسیەیە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی