"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، 26ی ژووئیەی 2022ی زایینی لە گۆڕستانی “شێسمۆکۆشە” نەمر ئەحمەد سیمبان لە نێو ئاپۆڕای خزمان و هاوسەنگەرانی دا لە گۆڕستانی Skedsmo kirke adress: Gjoleidveien 2, 2019 Skedsmokorset  لە وڵاتی نۆروێژ 

بە خاک سپێڕدرا و هەروەها پرسەکەی  لە ناوەندی قازی، شاری “سترۆمن ” Strømsveien 83, 2010 Strømmen ” بەڕێوەچوو.

پێشمەرگەکان:  بەداخەوە کاتژمێر ٧و پازدە دەقیقەی ئێوارەی رۆژی هەینی ٣١ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەربە ٢٢ی ژووئیەی ٢٠٢٢ی زایینی، کاک محەممەدی قادری ناسراوبە ئەحمەد سیمبان، لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.

***

سپاسنامە

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی کاک محەممەدی قادری ناسراوبە “ئەحمەد سیمبان” لە ئێوارەی رۆژی هەینی ٣١ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەربە ٢٢ی ژووئیەی ٢٠٢٢ی زایینی،شەپولێکی بەربەرینی هاودەردی و هاوبەشیی لەدەستدانی سیمبانی ئازیزمان لە ڕیگە جۆراو جۆرەکانی پەیوەندیی و هەروەها بە سەردان و بەسەرکردنەوەمان‌، باری قورسی خەمیان لەسەر سووکتر کردین و سەرەنجام ئەمرۆ لەکاتی ماڵئاوایی و بەڕیکردنی ئەحمەد سیمبانی نەمر بۆ دوا مەنزڵگەی ژیانی و ئەسپەردەکردنی‌دا، کۆمەڵێکی یەکجار زۆری خۆشەویست و ئازیزیمان لەلامان بوون.

جێگای خۆیەتی پڕبەدڵ سپاسی یەکە بە یەکەی سەرجەم هاورێ، دۆست و ئازیز، خزمان بکەین کە لە یەکەم ڕۆژی کۆچی دوایی تا کاتی خاکسپاری و پرسە لەگەڵمان دا بوون. پێویستە بڵێن وەڵامدانەوەی سەرجەم پەیامە بەسۆزکان و هەروەها هاوخەمی و هاودەردییەکانی خۆشەویستانی بنەماڵەی نەمر سیمبان لەم کاتەدا دژوارە و بۆیە لەم کورتە نووسینەدا بۆ جارێکی دیکە سپاسی بێ پایانمان قبووڵ بفەرموون و هیوادارین لە ڕۆژە خۆشەکانی ژیانتان دا لەلای ئێوە بەرێزان بین.

بنەماڵەی گەورەی ئەحمەد سیمبان

٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی

2022/07/26 ی زایینی

چەند وێنەیەک وەرگیراو لە لاپەڕەی کاک عومەر گەردی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی