بۆ 21ـی ئاب، ڕۆژی دادپەروەری… رووفاتی (171) ئەنفالکراومان بهێننەوە.
وەك ئاشکرایە لە ئابی 2019، لە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە لە باشوری عێراق، رووفاتی (171) ئەنفالکراو دەرهێنرا، کە سەرجەمیان لە ژنان و منداڵانی ئەنفالکراو پێکهاتبوون.
مەخابن دوای سێ ساڵ، تائێستا هیچ هەنگاو و هەوڵێك نابینین بۆ هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان بۆ باوشی نیشتمان، کە ماوەی سێ ساڵە لە پزیشکی دادی بەغدایە.. ئەمەش کەمتەرخەمی و بێباکی حکومەت لە هەمبەر ئەم پرسە دەردەخات.
بەپێی بەدواداچونەکانمان، هۆکاری دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانی ئەنفالکراوانمان، بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵی خوێنە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ پشکنینی (DNA) و ناسینەوەی رووفاتەکان.. ئەم هەنگاوەش چەند گرنگ و جێی بایەخە، بەڵام بیرکردنەوە لەم هەنگاوە، دوای سێی ساڵ لە مانەوەی رووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا، بێباکی و کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدار دەردەخات.
بۆیە مانەوەی رووفاتی ئازیزانمان لەمە زیاتر؛ نا ئارامی بە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەخشیووە، چونکە هەمان ئەو مەترسیانە بە یادی هەمووان دەهێنێتەوە، کە بەسەر روفاتی ئەنفالکراوانمان لە ساڵی (2013) هات، کاتێك بەهۆی شۆرتی کارەباوە، بەشێکی پزیشکی دادی نەجەف سوتاو و بەهۆیەوە روفاتی ئەنفالکراوانمان لەو شوێنە سوتا، کە ئەمەش بە بەڵگە و نوسراوی فەرمی لای حکومەتی عێراق و رێکخراو ICMPـی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە.
لەم رووەوە ئێمە وەك ئامادەکارانی ئەم یاداشتە، کە پێکهاتووین له ژمارەیەك رێکخراو و نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان… بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی لەوە زیاتر دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوانی ئازیزمان… بە تایبەت کە دۆخی شاری بەغدا بە هۆی ئاڵۆزییە سیاسیەکان، رۆژ لە دوای ڕۆژ لە خراپیدایە.
هاوکات ئەوە دەخەینەڕوو؛ ئەگەر پاساو بۆ دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانمان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی (DNA) بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان بێت، ئەوە چەندین رێگا چارەسەر هەیە، لەوانە وەرگرتنی سامپڵ لە رووفاتەکان و بارکۆدکردنی سامپڵ و گۆڕی رووفاتەکان، تا ئەوەی لە هەر کاتێکدا ویسترا بە بەراوردکردنی بە سامپڵی کەسوکاری ئەنفالکراوان بناسرێنەوە.. و ئێمە ئەم رێگایە بە باشترین و خێراترین رێگا دەبینین، بە پێچەوانە هەر رێگایەکی تر بۆ ئەم پرۆسەیە تەنها و تەنها دەبێتە هۆکاری زیاتر دواکەوتنی هێنانەوەی رووفاتەکان.
هەروەها داوا دەکەین:
یەکەم: بۆ ڕۆژی 21 ئاب، کە ساڵڕۆژی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی تاوانبارانی ڕژێمی بەعسە لەسەر دۆسیەی ئەنفال لە (21 ئابی 2006) و ئەم ڕۆژە بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژی دادپەروەری ناسێنراوە، لەم ڕۆژەدا رووفاتی ئازیزانمان بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دووەم: له پرسی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان و هەڵدانەوەی گۆڕ غەریبانی ئەنفالکراوانمان، گوێی لە ویستی سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بگرترێت بەبێی جیاوازی و بە یەکسانی.. کە زۆرینە کەسوکاری قوربانیان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و نوسەران و توێژەران و چالاکوانانی ئەم بوارە، لەگەڵ بە پەلە هێنانەوەی (171) رووفاتەکەی ئەنفالکراوانمانن.
سێیەم: بە پەلە وخێرا دەست بکرێت بە هەڵدانەوەی سەرجەم ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی دیکە، کە لە هەمان ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە دۆزراونەتەوە و تائێستا بەدواداچوون و کار بۆ هەڵدانەوەیان نەکراوە، کە بەشێکیان بە چەند مەترێك دوورتر دەکەونە تەنیشت ئەو گۆڕەی کە رووفاتی (171) ئازیزانمانی تێیدا بوو، چونکە بە هۆی گۆڕانکارییە سروشتیەکانی بیابان، مەترسی داپۆشین و بزربوونی شوێنی گۆڕەکان بەردەوام هەیە.
چوارەم: داوا لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەین، بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق بە ژمارە (5)ـی ساڵی (2006)، که بە یاسای ژمارە (13) ساڵی (2015) هەموارکراوەتەوە.. بچن لە فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە بەغدا داواکاری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان تۆمار بکەن، چونکە یاسای ئاماژە بۆ کراو، ئەولەویەتی داواکاریی لەم پرسە بە کەسوکاری جینۆسایدکراوان داوە.
پێنجەم: حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا، پرسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە هاوشانی دۆسیەکانی بودجە و نەوت، بکەنە بنەمای گفتوگۆ و رێکەوتن لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عیراق.
رێکخراوەکان و نووسەران و چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان
1ـ رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
2ـ رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
3ـ کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
4ـ گۆڤاری تۆپزاوە
5ـ ڕۆژنامە نوگرەسەلمان
6ـ رێکخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆرە بەکۆمەڵەکان
7ـ رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
8ـ رێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمان
9ـ رێکخراوى منداڵه ونبووەكانی هەڵەبجە
10ـ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید ـ کوردستان
11ـ رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
12ـ رێکخراوی چێرۆکەکانی ئەنفال
13ـ تۆڕی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانیەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
14ـ رێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکیکردن لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالکراوان
15ـ گروپی کار بۆ ئەنفال
16ـ ڕێکخراوی گەرمەسێر بۆ پرسی فەیلەیەکان
17ـ ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان
18ـ کۆمەڵەی روناکبیری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کەرکوك
19ـ جەبار ئەحمەد توێژەر لە بواری جینۆساید
20ـ فوئاد عوسمان ـ چالاکوان لە بواری جینۆساید
21ـ وزیرە جەلال سەعید ـ چالاکوانی بواری جینۆساید
22ـ پەرژین جەعفەر حاجی روستم ـ خوشکی شەھید وئەنفال – چالاکوانی کەیسی ئەنفال و جینۆساید
23ـ سالار مەحمود ـ سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
24ـ شارا محەمەد ـ خوشكی شەهيد
25ـ عادل حاجی محەمەد ـ پارێزەر و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
26ـ نازدار ئەسعەد مەحمود ـ چالاكوان له بوارى جينوسايد و كەسوكارى قوربانى ئەنفالكراوان
27ـ حازم محەمەد بلەیی ـ نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
28ـ ئەحمەد مەجید ـ چالاوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری قوربانیان
29ـ ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی ـ پارێزەری دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی ئەنفالی بارزانیان لە دادگای باڵای تاوانەکان.
30ـ دیمەن محەمەد نوری ـ چالاکوانی بواری جینۆساید
31ـ عەلی بەندی ـ نوسەر و چالاکوان لە بواری ئه نفال و جینوساید
32ـ حيكمت فائق عارف ـ خاوەنی (10) شەهیدی کیمیاباران هەڵەبجە
33ـ رێکارێ مزویری ـ نووسەری بواری جینۆساید
34ـ شاخەوان شۆڕش ـ نووسەر و توێژەری بواری جینۆساید
35ـ هیوا سەید سەلیم ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
36ـ ئیبراهیم هەورامانی ـ نووسەر له بواری جینۆساید
37ـ هەژار هوشیار ـ توێژەر لە بواری جینۆساید
38ـ محەمەد زرنگ قەڵادزێی ـ چالاکوانی بواری جینۆساید
39ـ سمکۆ سابیر ـ نووسەر لە بواری ئەنفال و جینۆساید
40ـ عەدالەت عومەر ـ نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
41ـ ھەدار زوبێر بارزانی ـ پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان و پەرلەمانتار لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
42ـ ئیسماعیل هەنارەیی ـ پارێزەر و نووسەری بواری جینۆساید
43ـ گوڵاڵەی گەرمیان ـ نووسەری بواری جینۆساید
44ـ قاسم کازم ـ کەسوکاری ئەنفالکراو و چالاکوانی بواری جینۆساید
45ـ هابیل ئەحمەد كەریم ـ بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال
46ـ عەلی مەحمود ـ نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
47ـ هێمن حەسیب ـ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید