"an independent online kurdish website

هەنگاو: سێ شەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،

لە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕینەکانی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد کوژراون و ٢٢١ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون. زیاتر لە ٢٥٠ هاووڵاتیی کوردیش بە شێوەی توندوتیژانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێنراون.

بە پێی زانیارییاکانی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لە ٢٤ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە مانیان گرت و لە ١٣ شاریش خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.

مانگرتن لە ٢٤ شار

لە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ سەرەڕای هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەکان، بازاڕییان و کاسبکاران و بەشێکی بەرچاوە لە خاوەن پیشەکانی کەرتی تایبەت لە شارەکانی ئیلام، ئاودانان، مەلەکشاهی، کرماشان ڕوانسەر، جوانڕۆ، پاوە، کامیاران، سنە، دێولان، قوروە، مەریوان، سەقز، بانە، دیواندەرە، بیجاڕ، پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان، تیکاب، ئورمیە، شنۆ و کۆتۆل بە شێوەی بەربڵاو لە مانگرتندا بوون بە شێوەیەک کە خەڵک بە مانەوەی لە ماڵەکانیان تەنانەت لە بەڕیوەبردنی کۆمەڵێک چالاکیی کۆمەڵایەتی وەک وەرزشی بەیانیش خۆیان بوارد بۆ ئەوەی بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، ٢٢ ساڵە و خەڵکی سەقز، لە لایەن حکومەتەوە، ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن.

ئەو شارانەی کە هاوکات لەگەڵ مانگرتن، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینیش تێیاندا بەڕێوە چوو

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە هەنگاو گەیشتوون، لە ١٣ شاری دیواندەرە، سەقز، بانە، مەریوان، سنە، کامیاران، دێولان، قوروە، تیکاب، مەهاباد، سەردەشت و بۆکان خەڵک ڕژانە سەر سەقامەکان بەڵام بە هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکومەت، خۆپیشاندانە مەدەنییەکان بەرەوە توندوتیژی چوون لە ئەنجامدا بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لانی کەم سێ هاووڵاتی کوژراون و ٢٢١ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون کە لەم ٢٢١ کەسەی بریندار بوون ٤٣ کەسیان ژن و ٢٤ کەسیشیان مێردمنداڵ بوون.

موحسین محەممەدی خەڵکی دیواندەرە، ڕەزا لوتفی ٢٥ ساڵە خەڵکی دێولان و فەرەیدوون مەحموودی خەڵکی سەقز، ئەو سێ هاووڵاتییەن کە بە هۆی تەقەی هێزە حکومەتییەکانەوە کوژراون. شیاوی ئاماژە پێدانە کە شوناسی ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکانیش بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بەڵام بە هۆی پاراستنی ئاسایشی ئەو کەسانە ناویان بڵاو ناکەینەوە.

 

پۆلێنبەندیی هاووڵاتییانی کوژراو و بریندار بەگوێرەی شارەکان

دیواندەرە: ١ کوژراو – ٣٣ بریندار (چوار مێردمنداڵ)

سەقز: ١ کوژراو و ٣٧ بریندار (١٦ ژن و ٤ مێردمنداڵ)

بانە: ٤٠ بریندار (١٠ ژن و ٦ مێردمنداڵ)

مەهاباد: ٢٣ بریندار (٨ ژن و ٧ مێردمنداڵ)

بۆکان: ١٧ بریندار (٤ ژن و سێ مێردمنداڵ)

سنە: ١٤ بریندار (٦ ژن)

مەریوان: ٥ بریندار

دێولان: ١ کوژراو و ١٦ بریندار

بیجاڕ: ٩ بریندار

قوروە: ٩ بریندار

کامیاران: ١١ بریندار

تیکاب: ٧ بریندار (٣ژن)

 

هەر بەگوێرەی بەدواداچوونی هەنگاو ٤ کەس لە بریندارەکانی بۆکان و لەوانەش کچێکی ١٠ ساڵە لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی “قولیپوور”ی بۆکان خەوێندراون. هەروەها ٥ کەس لە بریندارەکانی سەقز گوازراونەتەوە بۆ تەورێز و ٤ کەس لە بریندارەکانی دیواندەرەش گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی سنە و دۆخی تەندروستیی دوو کەسیان بە ناوەکانی فواد قەدیمی و زانیار کەریمی و هەروەها بریندارێکی سەقز بە ناوی شۆڕش، زۆر ناجێگیرە.

هەنگاو زانیویەتی کە لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی دوێنێدا لانی کەم ٢٥٠ کەس لە شارەکانی پاوە، کامیاران، سنە، قوروە، دیولان، مەریوان، سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆکان، مەهاباد، شنۆ و تیکاب لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە ڕفێنراون یان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناو و شوناسی سی کەس لە دەستبەسەرکراوەکان بدۆزێتەوە.

 

شیاوی ئاماژە پێدانە تیمی یاسایی هەنگاو هاوکات ڕووداوەکانی بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی پێمان گەیشتووە و تۆماری دەنگی و گفتوگۆ لەگەڵ شایەتحاڵەکان تاوتوێ کردووە و بۆچوونی یاسایی خۆی لەم بارەیەوە بڵاو دەکاتەوە. بڕی دیمەن و ڕاپۆرتەکان زۆر زۆرە و هەنگاو دوابەدوای دڵنیا بوونەوە لە ڕاست بوونی زانیارییەکان بە خێرایی بڵاویان دەکاتەوە.

****

هەروەها هەوالی دیکە لەم بارەوە

آمار کشته و زخمی شدگان امروز کُوردستان

سقز: ۲ کشته و ۱۷ زخمی
دیواندره: ۲ کشته ۱۵ زخمی

مهاباد: ۱۳ زخمی
بوکان: ۷ زخمی
کامیاران: ۴ زخمی
قروه: ۴ زخمی
بیجار: ۷ زخمی
بانه: ۴ زخمی
تکاب: ۴ زخمی

مجموع: ۴ کشته و ۷۵ زخمی
سەرچاوە #کــانــالی_ئاسۆی_ڕۆژهەڵات

***

رووداو دیجیتاڵ : لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس کوژران

بەهۆی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، تاوەکو ئێستا بەپێی زانیارییەکانی رووداو و ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 80 کەسیش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە شاری دیواندەرە دوو کەس، سەقز دوو کەس و لە دێولانیش کەسیک کوژراوە. هاوکات زیاتر لە 80 کەسیش بریندار بوون. 

رووداو بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئامارەکان قسەی لەگەڵ دوو رێکخراوی مافی مرۆڤیش کردووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. 

هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەنێو بریندارەکاندا نزیکەی 10 کەسیان لە سنەن و، لە کامێرانیش چوار کەس بریندار بوون

****

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی