"an independent online kurdish website

هەنگاو: چوارشەممە ٣٠ خەرمانانی ٢٧٢٢ 

لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٠٢، لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران و

 زیاتر لە ١٦١ هاووڵاتیش هەر بە دەستڕێژی ئەم هێزانە بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستبەسەر کران.

دوای گیان لەدەستدانی فواد قەدیمی یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی دیواندەرە و هەروەها کوژرانی ژنێک بە ناوی مینوو مەجیدی لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان ژمارەی کوژراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٧ کەس بەرز بووەتەوە کە ناوەکانیان بریتین لە فواد قەدیمی و موحسین محەممەدی خەڵکی دیواندەرە، زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە و خەڵکی پیرانشار، فەرجاد دەروێشی خەڵکی ئورمیە، ڕەزا لوتفی خەڵکی دێولان، مینوو مەجیدی خەڵکی قەسری شیرین و فەرەیدوون مەحموودی خەڵکی سەقز.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی خەرمانان، لانی کەم لە ١٤ شاری ئاودانان، ئیلام، کرماشان، سنە، مەریوان، ئورمیە، بانە، نەغەدە، قوروە، ڕەبەت، سەردەشت، پیرانشار، ماکۆ و بازرگان، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، کچی ٢٢ ساڵەی خەڵکی سەقز ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، خۆپێشاندانەکان بەرەو توندوتیژی چوون و لانی کەم سێ هاووڵاتیی ناڕازی کوژران و ١٦١ کەسیش بریندار بوون.

ئەو شارانەی کە تێیاندا خۆپیشاندان بەرەو توندوتیژی چوو:

پیرانشار: ١ کوژراو و ٤٨ بریندار

ئورمیە: ١ کوژراو و ٢٠ بریندار

ماکۆ: ٦ بریندار

کرماشان: ١ کوژراو و ٢٦ بریندار

قوروە، ٨ بریندار

مەریوان ٤ بریندار

ئیلام، ١٣ بریندار

نەغەدە: ١٥ بریندار

ئاماری گشتیی چوار ڕۆژی ڕابردوو:

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بە گشتی ٧ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و ٤٥٠ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی ئەو کەسانە لە ترسی دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان نەکردووە بەڵام فیلم و وێنەی بریندار بوونیان کەوتووتە دەست هەنگاو و ژمارەیەک لەو دیمەنانەش لە لا پەرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەنگاو بڵاو کراونەتەوە.

پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان

دیواندەرە: ٢ کوژراو و ٣٣ بریندار

سەقز: ١ کوژراو و ٧٤ بریندار

بانە: ٤٠ بریندار

مەهاباد: ٢٣ بریندار

بۆکان: ١٧ بریندار

سنە: ٦٦ بریندار

مەریوان: ٩ بریندار

دێولان: ١ کوژراو و ١٦ بریندار

بیجاڕ: ٩ بریندار

قوروە: ١٧ بریندار

تیکاب: ٧ بریندار

ماکۆ: ٦ بریندار

ئورمیە: ١ کوژراو – ٢٠ بریندار

پیرانشار: ١ کوژراو – ٤٨ بریندار

کرماشان: ١ کوژراو و ٣٦ بریندار

ئیلام: ١٣ بریندار

نەغەدە: ١٥ بریندار

کۆی گشتی:

٧کوژراو و ٤٥٠ بریندار

دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ناو و شوناسی نزیک بە ١٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و لە ڕاپۆرتێکی جیاوازدا بڵاوی دەکەینەوە.

هەنگاو شەوی ڕابردوو لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا ڕایگەیاندبوو ١٩٠ کەس لە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی