"an independent online kurdish website

رۆژی شەممە رێکەوتی ٠١/١٠/٢٠٢٢ لە شاری هامار لە وڵاتی نۆرویژ خۆپێشاندان بە پشتیوانی گەلانی ئێران و گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچوو.

عوسمان کەوکەبی‌شاد، رێکخەر و بەڕیوەبەری خۆپێشاندان و ئەندامی سیاسی فەرمی ئەنجومەنی شارەوانی شاری هامار وتارێکی بە زمانی نۆرویژی پێشکەش کرد. ئەو لە وتارەکەیدا گوتی:  ” ژینا ئەمینی” کچە کورد، دانیشتوی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی پۆلیسی بە ناو ئەخلاقەوە لە تاران پایتەختی ئێران  لە رێکەوەتی ١٣/٩/٢٠٢٢(ی) زاینی دەستگیر کرا. هۆی دەستگیرکردنی بە قسەی پۆلیسی ئیران گۆیا هێندێک لە موی پێشەسەری بە حیجاب داپشراو نەبووە. بە داخەوە بە هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە رێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٢ (ی) زاینی دوایی  کۆچی دوایی کرد. رژێمی ئێران ویستی ئەو تاوانە بشارێتەوە و گوتی لە بەر چەند هۆی تری ناتەندروستی و نەخۆشی پێشتری خۆی بێهۆش بووە و گیانی لە دەست داوە. بەڵام گەلانی ئێران بروایان بە قسەی رژێمی ئیران نەکرد و بۆ  شەرمەزار کردنی گیان لە دەستدانی” ژینا” رژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بە راپەرین کرد. رژێمی کۆماری ئیسلامی بە گوللە و توند و تیژی وڵامی خۆپێشاندران دەداتەوە. خەڵکێکی زۆر لەو خۆپێشاندەرانە کە بە دژی رژێمی ئێران دێنە سەر شەقامەکانی شەهید کراون و بریندار بوون و بە هەزارانیش دەستگیر کراون. بەڵام گەلانی ئێران لە کوشتن و بریندار بوون و دەستگیرکردن مەترسیان نیە و بەردەوامن لەو راپەرینە سەراسەرییە. رژێمی کۆماری ئیسلامی مافی مرۆڤ، ئازادی دەربرینی بیر و را، یەکسانی، دێموکراتی، مافی کەمە نەتەوایەتیەکان پێشێل دەکات. رژێمی کۆماری ئیسلامی لە رێکەوتی ٢٨/٩/٢٠٢٢ (ی) زاینی بە موشەک و درون هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبەکانی کوردی رۆژهەڵات لە باشوری کوردستان. لەو هێرشەدا قوتاخانەیەک بە موشەکباران وێران کرا. چەندین کەس لەو هێرشە درندانەدا شەهید و بریندار کران. لە ناو ئەو شهیدانە ژنێکی دوو گیان شەهید کرا.  لە دوای دوو رۆژ کۆرپەکەشی گیانی لە دەست دا. عوسمان کەوکەبی‌شاد وێنەی شەهیدانی کۆیەی  نیشانی خۆپێشاندران دا. هەروەها وێنەی ئەو منداڵەی گوێی خۆی لە بەر ترسی دەنگی موشەک و ئەو منداڵانەی لە ترسی کوشتن خۆیان لە بن تاتەبەرد دا شاردۆتەوە نیشان دا.   

کۆماری ئیسلامی ئێران ٤٣ ساڵە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە گەلانی ئێران دەچەوسێنێتەوە. گەلانی ئێران ئاواتەخوازن کە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بروخێت و حکومەتێکی دێموکراتی و گەلی بێتە سەر کار، کە مافی تاک، تاکی گەل و کەمەنەتەوایەتیەکان بدات. ئێران وڵاتێکی زۆر دۆڵەمەندە و بەرهەمی ژێر زەوی زۆرە، وەک نەوت و گاز هتد. بەڵام بە داخەوە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی ئەو داهاتەی گشتی وڵات بۆ قوتابخانە، خوێندنی باڵا، رێگا و بان، کشت و کاڵ ، خەستەخانە و کەرتی تەندروستی، نەهێشتنی هەژای و بێکاری، ئاو و کارەبا، ژیانی خۆش و رەفای گەل خەرج بکات، بۆ شیعەکانی یەمەن، لوبنان، سوریا، و ئێراق دەنێرێت بۆ ئەوەی کاری تێرۆریستی پێبکەن.

1

لە کۆتاییدا  عوسمان کەوکەبی‌شاد ئەو هۆنراوەیەی کە هەڵبستی خۆیەتی پێشکەش کرد:

بۆ ژینا

لە کوردستان را

چەغماغی لێدرا

لە وێرا چرای شۆرش هەڵکرا

بەند و زەنجیر دادرا

ژینا بوو هۆی ئەو چرایە

تیشکی هاویشتە دنیایە

هاندران گەلانی ئێران

بۆ ئازادی نیشتمان

بوو بە سیمبولی بەرخۆدان

قارەمانی نیشتمان

داگیرکەری خستە لەرزە

هەستە کوردە خەبات فەرزە

گەل داگیرکەری هەڵچنیەوە

دەور و بەری گشت تەنیوە

بەردەوامە گەل خەباتی

تاگەیشتن بە ئاواتی

عوسمان کەوکەبی‌شاد

شاری هامار/ نۆرویژ

رێکەوتی ٣٠/٩/٢٠٢٢

2

دوو کەسی سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری هامار بۆ وتاردان بەنگهێشت کرابوو. ئەو دوو کەسە بریتی بوون لە “یانە میەر) سەر بە حیزبی هۆیرە و “ئەرلینگ بێهرێنس) سەر بە حیزبی کرێکاران.

وتاری “یانە میەر”

لە پێشەکیدا زۆر سوپاسی “عوسمان کەوکەبی‌شاد” هاوکاری سیاسیم دەکەم کە منی بۆ ئەو خۆپێشاندانە و وتاردانە بانگهێشت کردووە.

زۆر بە داخەوەم بۆ گیانی لە دەستدانی “ژینا ئەمینی” بە دەستی پۆلیسی ئێران. زۆر بە ناحەق و نارەوا ئەشکەنجە و شەهید کراوه.

ئێمە تێدەکۆشین بۆ مافی رەوای ژن، بۆ ئەوەی خۆیان بریار بدەن لە سەر چۆنیەتی ژیانی خۆیان. ژن دەبێ خۆی بریاردا چی لە بەر بکات. رژێمی ئێران هێڵی ئەنتیرنێتی لە زۆربەی وڵات داخستوە، بۆ ئەوەی بەرگری لە چونە دەرەوەی هەواڵ بۆ جیهان بکات. ئێستا دەبێ جیهان کاردانەوەی هەبێت و پشتیوانی شۆرشی گەلانی ئێران و گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بکات. لە ئێران مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت. ئازادی بیرورا زۆربەر تەسک و سنوردارە و خەڵک لە سەر رەخنەگرتن لە رژێم زیندانی دەکرێت. مافی ژن بە تەواوی سنوردار کراوە. زۆربەی ژنان دەستگیر دەکرێن و ئەشکەنجە دەکرین و سزای لە سێدارەدانیان دەدرێت. حکومەتی ئێران پۆلیسی تایبەتی بە ناوی “پۆلیسی ئەخڵاق” داناوە. ئەوان کارایان ئەوەیە، هەر کەس بە گوێری یاسای ئیسلامی کە بۆ خۆیان دایان نەوە، نەجۆڵێتەوە دەستگیری بکەن. یەکێکیان لەو یاسانە، یاسای حیجابە. هەر ژنێک بە گوێری ئەو یاسایە حیجاب نەپۆشێت دەستگیر دەکرێت. رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران  هەروەها ئەو خەڵکەی لیباسی رەنگ و رەنگ و تەنگ لەبەر بکات دەستگیر دەکرێت و شێلاقکاری دەکرێت. هەروەها منداڵی نۆ ساڵەش دەسگیر دەکرێت و ئەشکەنجە دەکرێت. جێگای سەرسورهێنەرە کە چۆن سەرکۆماری ئێران ” ئیبراهیم رەیسی ” لە بارەگای نەتەوە یکگرتووەکان تاوانەکانی حکومەتی خۆی پەردە پۆش کرد. ئەو وڵاتانه‌ی کە رەخنەیان لە گیان لە دەستدانی “ژینا ئەمینی” گرتووە بە “دۆبڵت موراڵی” ناو بردن. رەیسی بەو قسانە هەوڵ دەدات کە تاوانی کوشتنی “ژینا ئەمینی” بە تەواوی پەردەپۆش بکات.  ژنانی ئێران ئێستا  زۆر تورەن دەست. زۆربەی خەڵک بە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی هەستاوە. ئێمە بە دەنگ پشتیوانی ئەاونین. بەڵام دەبێ رێگای تریش بدۆزینەوە بۆ پشتیوانی ئەوان. حکومەتی نۆرویژ دەبێ چالاکانە پشتیوانی خۆپێشاندران بکات. هەروەها ئێمە دەبێ چالاکانە پشتیوانی ئەو رێکخراوانە بین کە بۆ باشکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران تێدەکۆشن و هەوڵ دەدەن. گیان لە دەستدانی “ژینا ئەمینی”  بۆتە بە ئاگا هاتنەوەی گەل. ئەوانەی ریفۆرخوازن بوون لە ئێران، ئیستا هەلیان بۆ رەخساوە کە ئاوات و ئامانجی گەلانی ئیران بە دەست بێنن و پشتوانی ئەو راپەرینە بکەن.  جهیان پشتیوانی راپەرینی گەلانی ئێران دەکات.

٣

وتاری “ئەرلینگ بێهرێنس”

ژینا ئەمینی بە داخەوە بە دەستی پۆلیسی بە ناو ئەخلاقەوە لە ژێر ئەشکەنجەوە گیانی لە دەست دا. گەلانی ئێران بە تایبەت ژن لە بەر گیانی لە دەستدانی “ژینا ئەمینی “خۆپێشاندانیان لە سەراسەری ئێران و جیهان دەست پێکرد. ژن دەبێ مافی هەبێت کە چۆن بژیت و چی دەبەرکات. ئێمە دژی حیجابی بە زۆرین. یەکسانی زۆر گرینگە لە کۆمەڵگەدا، لە بەینی پیاو و ژن. یەکسانی مافێکی بنەرەتی و مرۆڤیە کە دەبێ دەستەبەر بکرێت. ئازادی بۆ هەموو مرۆڤێک دەبێ لە ژیاندا دەبی بەدی بهێنرێت. ئێمە دەبێ پشتیوانی لە راپەرینی گەلانی ئێران بکەین، هەتا دەگەن بە ئاوات. من پشتیوانی خۆم بۆ راپەرینی گەلانی ئیران و گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان دەردەبرم. داوا لە حکومەتی نۆرویژ دەکەم کە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو راپەرینە رەوایە دەربرن.  لە کۆتایدا زۆر سوپاسی “عوسمان کەوکەبی‌شاد” هاوکاری سیاسی خۆم دەکەم کە منی بۆ ئەو ۆپێشاندانە و وتاردانە بانگهێشت کردووە.

عوسمان کەوکەبی‌شاد

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی فەرمی شارەوانی شاری هامار/ نۆرویژ

شاری هامار / نۆرویژ

رێکەوتی ٠٢/١٠/٢٠٢٢ (ی) زاینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی