کاک “ئەحمەد بیلال”، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەر پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کاک ئەحمەد بیلال، خەڵکی شارەدێی پەسوێی سەر بە شاری پیرانشار لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەد دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزب بوو، و لە ماوەی پێشمەرگایەتیی خۆیدا لە کۆمیتەکانی بانە، پیرانشار و مەڵبەندی سپی سەنگ ئەرکی حیزبی بەڕێوە برد. ئەو هەروەها لە تیمەکانی ماڵی و تەشکیلاتیی لاجان، بەربنەی پیرانشار، بەشەکانی ئەمنییەت، خەدەمات و ئامووزش کاری کردوە.
مخابن ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەر کاک ئەحمەد دوای تەمەنێک خزمەت بو گەل و نیشتمانەکەی درێژەدانی ڕێگاکەی بە هاوسەنگەرانی سپارد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.
ته‌رمی شه‌هید “ئه‌حمه‌د بیلال” به خاكی كوردستان ئه‌سپێردرا
– 12 رەزبەر 2722
به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی، ته‌رمی شه‌هید “ئه‌حمه‌د بیلال”، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به خاكی پیرۆزی كوردستان ئه‌سپێردرا.
له گۆڕستانی شه‌هیدان له جێژنیكان، به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئەحمهد و ژماره‌یەك له ئه‌ندامانی ڕێبەریی حیزب، كادر و پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێی شه‌هید، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه، ته‌رمی شه‌هید ئه‌حمه‌د بیلال له ته‌نیشت هاوڕێیانی شه‌هیدی به خاكی پیرۆزی كوردستان ئه‌سپێردرا.
شەهید ئه‌حمه‌د بیلال پێشمه‌رگه‌ی دێرین وه‌فادار و دڵسۆزی حیزبی دێموكرات بوو كه ڕێکەوتی ١١ی ڕههزبهر دوای ماوەیەک دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ نه‌خۆشی، له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاری هه‌ولێر گیانی پێشكه‌شی باره‌گای ئازادیی كوردستان كرد و درێژه‌ی ڕێگای به هاوڕێیانی ئه‌سپارد.
سەرچاوە: کوردستان مێدیا
*****
ساڵە نەڵۆسی: هاوڕێ ئەحمەد کەسێکی قسە خۆش، فیداکار و شۆڕشگێڕ بوو کە لە سەرەتای شۆڕشەوە بەشدار بوو و لە سەدان شەڕی قارەمانەنەدا بەشداری کرد و هەمیشە ورەی بە هاوڕێیانی دەدا و بە قسە خۆشەکانی و گۆرانیەکانی دڵی هاوسەنگەرانی شاد دەکرد.
روحی هاوڕێ ئەحمەد شاد بێ و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی دەکەم و هیوادارم ئاخرین خەمیان بێ. و ئاواتەکانی نەمر ئەحمەد کە ئازادی کوردستانە وەدی بێ.