"an independent online kurdish website

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۲ بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە خۆپیشاندانی بەردەرکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان

کە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بریارنامەیەک لە لایەن شوورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامی هەموو ڕۆژێک پێک دێت بەشداریان کرد، سەرەتا لە لایەن ئەندامانی بەڕێوەبەری خۆپیشاندانەکەوە ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیەتی خۆپیشاندانەکان لە ناوخۆی وڵات بە تایبەت لە شاری سنە پێشکەش کرا، پاشان لە لایەن دوکتور خوسرەو بەهرامیەوە وتارێک سەبارەت بە مانگرتن لە شارەکانی کوردستانی ئێران و بەربەرەکانی خەڵکی کوردستان بە تایبەت بەربەرەکانی قارەمانانەی شاری سنە پێشکەش کرا، لە خۆپیشاندانەکەدا هەروەها کاک دلاوەر هەنارە، دوکتور جەزا ساڵحی، دوکتور خوسرەو بەهرامی ، دوکتور جەعفەر پیرۆتی و کاک سادق بە کورتی لە سەر فەرمانی جیهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستان و خەباتی ٤۳ ساڵەی خەڵکی کوردستان دژی کۆماری ئیسلامی و مەبەستیان لە بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا قسەیان کرد ، هەروەها وێنەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان و   بۆردمانەکان نمایش کران و دروشم بە دژی کۆماری ئیسلامی و بە پشتیوانی لە خۆپیشاندەران درا،  بەشدارانی تریش لە بەشەکانی تری ئێران لە سەر ئەزموونە تاڵەکانی خۆیان لە گەل کۆماری ئیسلامی و پێویستی گرێدانی خەباتی هەموو دانیشتوانی ئێران بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و ڕزگاری لە چنگ جینایەتکارانی ڕژیم وتاریان دا ، شایانی باسە خۆپیشاندانەکانی بەردەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان هەموو ڕۆژێک لە سەعاتی ۹ی بەیانی تا ٨ی ئێوارەیە و بەرنامە ڕەسمییەکەی لە نێوان سەعاتی ٤ بۆ ٦ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت و خەڵک بە تایبەت لەم کاتەدا لەوێ کۆ دەبێتەوە و وتار پێشکەش دەکرێت

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی