ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2022-11-02 بۆ دەربڕێنی پاڵپشتی لە خۆپێشاندانەکان لە تێران و کوردستان و هەروەها دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هێرشی بێ ڕەحمانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خۆپێشاندەران و کۆشتاری خۆپیشاندەران،
سەدان کەس لە هاووڵاتیانی ئوتریشی و ئێرانی و کوردستانی لە پێش ناوەندی ئیسلامی ئیمام عەلی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرپەرستی دەکرێت ، لە شاری ویەن خۆپێشاندانێکیان ڕێک خست. لە خۆپێشاندانەکەدا بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبەوە بەشداریان کرد
لە گردبوونەوەکەدا چەند هاووڵاتیەکی ئوتریشی وتاریان سەبارەت بە شۆڕشی خەڵکی ئێران ، خۆپیشاندانەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی و هێڕشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خۆپیشاندەران و کوشتاری بێ ڕەحمانەی خەڵک لە لایەن هێزە نیزامیەکانی سەر بە دەزگای سەرکوتی ڕژیم، هەروەها گرتن و زیندانی کردنی ناڕازیان و ئەشکەنجەی زیندانیان پێشکەش کرد . لە وتارەکانیاندا ئەو هاووڵاتە ئوتریشیانە سەرەڕای ڕەخنە لە بەردەوام بوونی پێوەندی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئوتریش لە گەل وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، خوازیاری پچڕانی پێوەندیە دیپلوماسی و بازرگانیەکان لە گەل ئیران ، لێکۆڵینەوە لە سەر مامەڵەی شرکەتە بازرگانیەکانی توتریشی لە گەل کۆماری ئیسلامی ئێران، داخستنی باڵوێزخانە و ناوەندە سیخۆڕێەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی ئوتریش ، گەڕاندنەوەی باڵوێزی ئوتریش لە تاران و پچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەل کۆماری ئیسلامی و لە کۆتایی دا دانی مافی نیشتەجێ بوون بە هاووڵاتیانی ئێرانی و دەست هەڵ گرتنی ناوەندە ئیداریەکانی نیشتەجێ کردن لە وڵاتی ئوتریش لە ناردنی ئێرانیانی خوازیاری نیشتەجێ بوون بە زۆرەملی بۆ پێوەندی کردن بە باڵوێزخانەی کۆماری ئێسلامیەوە، لە خۆپێشاندانەکەدا هەروەها دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران چەند دروشمێک دران و خۆپیشاندانەکە دوای دوو کاتژمێر کۆتایی پێ هات
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش
2022-11-02