Hoppa till innehåll

بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٥.١١.٢٠٢٢  خوپیشاندانیک لە ناوەندی شاری ویەن لە وڵاتی ئوتریش بۆ شەرمەزار کردنی هێرشی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران لە ناوخۆی وڵات و لە قاودانی فڕو فێڵەکانی کۆماری ئیسلامی

بۆ تێکدانی بەرەی یەکگرتووی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئاگادارکردنی بیروڕای خەڵکی دەرەوە لە سەر ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران پێک هات. ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە و خۆپیشاندانەکەدا بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان ، وێنەی شەهیدانی شۆڕشی نوێ  و ئارمی حیزب بەشداریان کرد.

لە خۆپیشاندانەکاندا چەند وتارێک پێشکەش کران ، لە وتارەکاندا ئاماژە بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، بە هێزتربوونی خۆپیشاندانەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و بەشداری هەرچی زیاتری خەڵک و چین و توێژە جیاوازەکان لە خۆپیشاندانەکاندا، هێرشی دڕندانەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خۆپیشاندەران وشەهید و بریندار کردنی دەیان خۆپیشاندەر لە بەلووچستان،کوردستان و شوێنەکانی تری ئێران و داماوی و دەستەپاچەیی هێزەچەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە بەرانبەر خۆپیشاندەراندا، لاوازی گەمارۆ ئابووریەکانی داسەپاو بە سەر کۆماری ئیسلامیدا لە لایەن ئامریکا و یەکیەتی ئورووپا و پێویستی سەپاندنی گەمارۆی قورستر و داخستنی باڵوێزخانەکانی کۆماری ئیسلامی و وەدەرنانی کارمەندانی باڵوێزخانەکانی و گەڕانەوەی باڵوێزی وڵاتانی یەکیەتی ئورووپا لە ئێران و هەروەها بێ کەڵک بوونی وتوو و وێژەکان لە هەل و مەرجی ئێستادا  لە گەل کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و گەرانەوە بۆ بەرجام و پێویستی کۆتایی هێنان بە وتوو و وێژەکان لە گەل کۆماری ئیسلامی، دروشمی  بڕووخی کۆماری ئیسلامیش سەرەکیترین دروشمێک بوو کە لە خۆپیشاندانەکەدا لە لایەن بەشدارانەوە دووپات دەکرایەوە . شایانی باسە هەر لە شاری ویەن و لە بەردەرکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خۆپیشاندانێکی ڕۆژانەیە هەیە کە لە ڕێکەوتی شەهید بوونی ژینا ئەمینییەوە تا ئێستا هەموو ڕۆژێک بەردەوام هەیە  و بە مەبەستی فشار خستنە سەر ئەم ڕێکخراوەیە بۆ پێک هێنانی کۆبوونەوەی تایبەتی خۆی بۆ باس لە سەرکوشتاری خەڵکی ئێران  بە تایبەت منداڵان و لاوان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ڕێک خراوە و ئەم مانگرتنە ڕۆژانەیە قەرار وایە بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کە خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوامن و داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەکەین کە کات بۆ بەشداری لەم مانگرتنەدا کە لە لایەن ڕێکخراوێکی دیفاع لە مافی مرۆڤ ڕێکخراوە دابنێن و بەشداری تێدا بکەن

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش