جارێکی دیکە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مووشەک و درۆن بەئامانج گیرانەوە.
نیوەشەوی ئەمشەو، یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە مووشەک و درۆن چەند بنکەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نیزیک کۆیە و جێژنێکان کردە ئامانج. بە هۆی ئەو هێرشە مووشەکییە نوێیەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزب بەداخەوە پێشمەرگەیەک بە ناوی بێهزاد ئیسکات شەهید بوو. هەر بەپێی هەواڵەکان لەو هێرشە مووشەکییەدا بنکەکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز نیزیک لە سلێمانیش بە دڕۆن لێی دراوە.
هێڕشی مووشەکیی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە حاڵێکدایە کە پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەریشدا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەزاندنەوەی هەموو پڕەنسیپە نێونەتەوەییەکان بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە مووشەک بەئامانج گرتبۆوە کە ئەم هێرشە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە. هەروەها لە ڕۆژی ٦ی ڕەزبەریشدا کە بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بەئامانج گرتبوو، ٩ کەس شەهید بوون کە سێ کەس لەوان ژن و منداڵ بوون.
بەردەوامیی ئەو هێرشانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کاتێکدایە کە خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی نێوخۆی کوردستانیش بە توندترین شێوە سەرکوت دەکرێ و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان کەس لە خەڵکی کوردستان لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید و سەدان کەسیش بریندار بوون.
هەروەک پێشتریش ڕامانگەیاندووە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێوخۆ بە زەبروزەنگ و کوشتاری خۆپێشاندەران و لە دەرەوەش بە هێرشی مووشەکی و دڕۆنی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان دوا پەلەقاژەکانی بەر لە نەمانی دەکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ویڕای مەحکوومکردنەوەی جینایەت و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوو لە وڵاتان و ناوەندەکانی بڕیار لە کۆمەڵگەی جیهانی ڕادەگەیەنێتەوە کە هەتا بەربەستێکی جیدی بۆ سنووربەزاندنەکانی کۆماری ئیسلامی دانەنرێ، ئەم هەڕەشە و هێرشانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرەبەیانی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١
***
مراکز حزب دموکرات کوردستان ایران برای چندمین بار طی دو ماە اخیر هدف حملە سپاە پاسداران قرار گرفت
برای چندمین بار مراکز حزب دموکرات کوردستان ایران هدف موشک و پهپاد قرار گرفت.
بامداد دوشنبە، ٣٠ آبان سپاە پاسداران جمهوری اسلامی بە وسیلە موشک و پهپاد چند مرکز حزب دموکرات کوردستان ایران را در کویە و جژنیکان هدف قرار داد. در پی این حملە تازە جمهوری اسلامی علیە حزب دموکرات متاسفانە یکی از پیشمرگان کوردستان با هویت “بهزاد ایسکات” شهید شد. بر اساس همین خبر، مشابە این حملە علیە مراکز حزب کومەلە در “زرگویز” سلیمانیە نیز صورت گرفتە است.
حملە اخیر جمهوری اسلامی علیە مراکز حزب دموکرات در حالی است کە پیشتر، روز دوشنبە ٢٣ آبان سپاە پاسداران جمهوری اسلامی ایران با نقض تمام اصول بینالمللی مراکز حزب دموکرات کوردستان ایران را از طریق موشک هدف قرار بود کە این حملە شهادت دو تن از پیشمرگان را در پی داشت. همچنین روز ٦ مهر نیز، در حملەای مشابە مراکز حزب دموکرات مورد حملە قرار گرفت کە در پی آن ٩ کس از جملە ٣ زن و کودک جان خود را از دست دادند.
تداوم این حملات جمهوری اسلامی در حالی است کە اعتراضات فراگیر داخل کوردستان نیز، با شدیدترین شکل ممکن سرکوب میشود و در مدت چند روز گذشتە دەها نفر از مردم کوردستان با شلیک مستقیم نیروهای رژیم جان خود را از دست دادە و صدها نفر نیز مجروح شدەاند.
همانطور کە پیشتر نیز اعلام کردە بودیم جمهوری اسلامی در داخل با توسل بە کشتار و سرکوب و در خارج نیز با حملە موشکی و پهپادی علیە مراکز احزاب سیاسی کوردستان، آخرین تقلاهای قبل از مرگش را انجام میدهد.
حزب دموکرات کوردستان ضمن محکوم کردن این جنایت و تعرض جمهوری اسلامی ایران، خطاب بە کشورها و مراکز تصمیمگیرندە جامعە جهانی، اعلام مینماید، تا زمانی کە موانع مستحکمی مقابل تعرض جمهوری اسلامی ایجاد نشود، این حملات و تهدیدات ادامە خواهد داشت.
حزب دموکرات کوردستان ایران
بامداد ٣٠ آبان ١٤٠١
***