"an independent online kurdish website

هەر بۆیە کوردانی تاراوگە و گەلانی ئێران بە دەرفەتیان زانی خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە لە وڵاتی سوید ساز کرد بە مەبەستی ئەوەی کە دەنگی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەت، بن و دەنگیان بگات بە گوێی هەمووان.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ چەندین لایەنی ئێرانی و کوردی بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردستانییان و گەلانی دیکەی ئێران و دانیشتووانی “ستۆکهۆڵم”ی سوید لە نۆڕڕا بان توریەت Norra Ban torget خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان بەڕێوە برد.

لەم خۆپیشاندانەدا، هەموو چین و توێژەکان، چەند کەس لە ئەندامانی پەرلەمانی سوید، هەروەها نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ستۆکهۆڵم بەڕێز حەمید تەیموری و هەروەها ئەندام و لایەنگرانی حیزبیش وەک ئەرکێکی نیشتمانیی هەردەمی خۆیان، ئەم جارەش وەک جاران بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا کرد و بە شەکانەوی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای حیزب، سەرنجی تایبەتیی سەرجەم خۆپیشاندەران و ئەندامانی پەرلەمان و کەسایەتییە سیاسییە بەشداربووەکانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشابوو .

لەم خۆپیشاندانەدا چەندین دروشم بە تێکڕای دەنگی بەشداربووانەوە وترایەوە. وەک:

ژن، ژیان، ئازادی – کردستان، کردستان چشم و چراغ ایران – زندانی سیاسی آزاد باید گردد – مرگ بر جمهوری اسلامی و…

هەروەها لەم خۆپیشاندانەدا، چەند ئەندامێکی پەرلەمانی سوید بەشدار بوون و وتاری خۆیان پێشکەش کرد و بەتەواوی پشتیوانیی خۆیان لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و کوردستان دەربڕی کە جێگای خۆشحاڵیی خۆپێشاندەران بوو.

ئەوەی زۆر جێگای سەرنج بوو ئەوەیە کە بەخۆشییەوە ڕۆژ بەدوای ڕۆژ دەنگی گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران زیاتر دەگاتە ناوەندەکانی بڕیاری وڵاتانی دەرەوە و بەتایبەتی دەوڵەتی سوید ئەویش لەم کاتە هەستیارەدا کە خەڵاتی نۆبێل دابەش کرا و لەو پێناوەشدا دەردەکەوێت کە وڵاتانی دنیا هاتوونەتە سەر ئەو بڕوایە کە کۆتاییەکانی تەمەنی نگریسی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێرانە و هەر بەو هۆکارەش هەرکات بانگەوازی خۆپێشاندانی گەلانی ئێران دەبینن بۆ خۆیان ئامادەیی بەشداربوون و پشتیوانیکردن دەردەبڕن کە بە درێژایی ئەو ساڵانە قەت شتی وا ڕووی نەداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی