"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠.١٢.٢٠٢٢ لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە خۆپیشاندانێکدا کرد کە لە لایەن NGO  و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی شاری کلاگنفۆرت و

شارەکانی سەر بە پارێزگای کرنتنی وڵاتی ئوتریش ڕێکخرابوو. لە خۆپێشاندانەکەدا ئوتریشی، ئۆکرایینی، کورد و ئێرانی بەشدار بوون

سەرەتا لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە لە سەر ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ و پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە وڵاتان وتار پێشکەش کرا، پاشان لە لایەن کاک خەبات حوسەینی بە  نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وتارێک بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرا، لە وتارەکەدا کاک خەبات سەرەڕای ئاماژە بە قەدەغە بوونی زۆر شتی ئاسایی لە ئێراندا و لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا  بۆ وێنە ناوی خەبات و هەروەها کۆژرانی خێزانەکەی خۆی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بە تاوانی بەرگری کردن لە مافی ژنان ، باسی لە دۆخی ئێستای ئێران و وەزعی مافی مرۆڤ لە ئێران کرد، لەم پێوەندی لە گەل دۆخی ئێستای ئێران کاک خەبات ئاماژەی بەو دایک و باوکانەی کرد کە لە کاتی دەرچوونی منداڵەکانیان لە ماڵ بۆ ئەرکێکی ئاسایی ڕۆژانە ، بە تەمای ئەوە نین کە منداڵەکانیان بە تەندروستی بگەڕێنەوە ماڵ و هەر بۆیە ماڵ ئاوایی لە منداڵەکانیان دەکەن، لە بەشێکی تری قسەکانیدا کاک خەبات ئاماژە بە چۆنیەتی بە کار هێنانی ئەو چەک و چۆڵەی دەکات کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە و لە مامەڵە کردن لە گەل وڵاتانی ئورووپایی دەستی دەکەوێت کرد.بۆ وێنە کەڵک وەرگرتن لەو چەکانە بۆ سەرکوت کردنی داوای ڕەوای خەڵکەکەی خۆی لە خۆپێشاندانەکاندا ، لە کۆتایی دا کاک خەبات داوا لە ئورووپاییەکان دەکات کە خەڵکی خۆپێشاندەری ئێران بە تەنیا نەهێڵن وداوایان لێ دەکات کە پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران بکەن. شایانی باسە ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە شوێنەکە هەڵواسرابوون و دروشمی دژی ڕژیمیش لە لایەن بەشدارانەوە دووپات دەکرانەوە

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٠.١٢.٢٠٢٢

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی