"an independent online kurdish website

لە وڵاتی ئۆتریش ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەسەر داوای ڕێخکراوی مافی مرۆڤ بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەشێک لە ئازادیخوزانی ئێرانی و کوردستانیی دانیشتووی شاری ڤییەن لەبەر دەرگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ڤییەن لەسەر داوای ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

مەبەست لەو ڕێوڕەسمە ڕێزگرتن لە شەهیدان دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بوو کە لەلایەن بەشداربووانی ڕێوەڕسمەکەوە گوڵ لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان داندرا و ڕێز لە خەبات و ئاشتیخوازیی دوکتور قاسملوو گیرا.

پاشان لەلایەن دوکتور حەسەن نایب هاشمی ، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڤییەن باسێک لەسەر چۆنییەتیی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەش به بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

ناوبراو ئەو جینایەتەی جینایەتکارانی ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی مەحکووم کرد و هاودەردیی خۆی ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان کرد.

پاشان دوکتور خوسرەو بەهرامی، باسێکی لەسەر شۆڕشگێڕی و زانایی  و ئاشتیخوازیی  دوکتور قاسملوو ئاراستەی بەشداربووان کرد.

دواتر حەتا نەسیری، باسێکی لەسەر گیروگرفتەکانی سەر ڕێگای دانانی مۆنومێنەتەکە و نووسراوەکانی سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی کرد کە لەلایەن دەوڵەتی ئۆتریش ساز کرابوون.

لە کۆتاییدا بەشداربووان چوونە گۆڕستان و ڕێزیان لە شەهیدانی دیکەی نەتەوەکانی ئێران گرت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی