Hoppa till innehåll

ویترین، ئیلهام مورادی

داهاتووم پڕدێکە لە ویترینی رابردوومدا

دوو پاتم ئەکا لە پەراوێزی شار

تا ونبوون لە شەقامی شەیدایی

تا نغرۆ بوون لە ئاسمان

هەڵوەرینی ئینجانەکان

تا پیاسەکردنی گوڵ بە لاوکوو حەیران

هیچ شتێ گرنگ نییە

من بە تۆ ڕا هاتووم

شێتبوون لەژێر چەقۆی شەرع

ڕاکشان لە ژێر ستەمی ئایین

لە ژێر چاودێری خێلی ژنکوژ

چیم ئەوێ لە داعش

ئاساییە هەلوەدا بوون

لە قوژبنی ساردوو سڕی

بێ یاسایی

ماف وشەیەکی نامۆە

لە قووڵایی ڕۆحمدا چاوەڕوانی

پچراندنی ئەو زنجیرە درۆیانەم

تاجوانتر ناسینی خۆم

سنە

ئیلهام مورادی