"an independent online kurdish website

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و سەرجەم میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران تێروریستن. سپای پاسداران، رێکخراوێکی تێروریستییه و هەزاران کەس لە خەڵکی بێتاوان

بە دەستی سپای پاسداران و لقوپۆپەکانی سپای پاسداران کوژراون. ئەم ڕێکخراوە تێروریستییە، دەستی بە خوێنی خەڵکی بێتاوان سوورە و دەیان ڕەشکوژی و جینایەتیان خوڵقاندووە.

ڕۆژی دووشەممە 16-01-2023، کوردستانییان و ئێرانییەکان لە تەواوی ئەورووپا لە شاری ئێستراسبۆرگی فەرانسە، کۆ بوونەوە و خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە بەردەم پەرلەمانی ئەورووپا بەڕێوە برد و داوایان لە پەرلەمانی ئەورووپا کرد کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە تێرۆریست بناسێنن.

داواکاریی بەتێرۆریست‌ناساندنی سپای پاسداران، ماوەیەک لەمەوبەر بە هەشتەگی ”سپای تێرۆریست” بەڕێ خرا و ڕۆژی 16ی جەنیوەری پێشکەشی پەرلەمانی ئەورووپا کرا و ئەمشەو 18ی جەنیوەری هەواڵە دڵخۆشکەرەکە گەیشت. دوابەدوای دەنگدانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی جەنیوەری لە پەرلەمانی ئەورووپا، تەواوکەری گەڵاڵەیەک پەسەند کرا، کە لەسەر بنەمای ئەو گەڵاڵەیە داوا لە یەکێتییی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام کرا ناوی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، بخەنە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

ئەم گەڵاڵەیە بە زۆرینەی “٥٩٨ دەنگی ئەرێنی و ٩ دەنگی نەرێنی و ٣١ دەنگی بێلایەن” لە پارلەمانی ئەورووپا پەسەند کرا. لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەدا پێداچوونەوە بە پلانی سەرەکی دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو بۆ هەرچی زیاتر ڕسواکردن و تەراخستنەوەی کۆماری جەلادانی ئێران.

بوونی ئەو دەنگە بەهێزە دژی پاسدارانی تێرۆریستی ئێران، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە شۆڕشی ژینا تەواوی دونیای هێنایە سەر خەت و سەرکەوتنێکی مێژوویی بوو بۆ کورد.

بە هیوای ئەوەی کە ئەم بڕیارە یەکڕا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کاتی ئەوە هاتووە ڕژێمی دڕندەی ئێران و سپای تێرۆریستی پاسدارانی خامنەیی، فڕێ بدرێتە ناو زبڵدانی مێژووەوە!

پیرۆز بێت لە هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و دێمۆکراسی.

سەرکەوتوو بێت ڕاپەڕینی ژینا.

ئیدریس هاشمی- سوید

2023-01-18

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی