"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان:  هێشتا نەهاتۆتە سەر دەسەڵات و هیچی بە دەست نیە، هەڕەشە دەکا. کوردستان دەبێ خۆی بۆ شەڕێکی خوێناوی تر ئامادە بکات. هەڕو گیڤی هەر وەک باوکیەتی و  وای داناوە کە هاتۆتە سەر دەسەڵات. 

کورد لە ئێران جوێ بێتەوە زۆر خوێنی کەمتری لێ دەڕژێ تا لە ژێرە دەسەڵاتی ئەم شوینیستانە دا بێ.  چۆن ئەمە بە دەسەڵاتەوە قسە دەکات دەبێ هێزە کوردیەکانیش ئەوا بە دەسەڵاتەوە و روک قسە بکەن و خەتی سووریان هەبێ.

دەبێ ئەوەی لە یاد بێ، دەورانی باوکی نیە و کورد زۆر لەوە بە هێزترە کە  بتوانێ وەک جاران شار و گوندەکانی لێ داگیر بکات. لە یادی چووە کە ئەوە کوردستانە راپەڕێوە و شۆڕشی ژینایە نەک ئێوە و دارودەستەکانتان.

جەمیل کولاهی: رەزا پەھلەوی ھێڵی سووری خۆی دیاریی کرد، ئەمە ھەم شتێکی باشە و ھەمیش رووڕاستیی و پرێستیژە. کە چویتە ناو سیاسەت و خەبات ھێڵی سوور پێک دێن. خۆ شاری بێ دەروازە نیە. یەکێک لە ھەڵەکانی ئێمە نەبوونی ھێڵی سوورە. ھێڵی سوور کەسایەتیت پێ دەبەخشێ و لەوانی دیکە جیات دەکاتەوە. ھێڵی سوور پیرۆزە پیرۆز، ھێڵە سوورەکان مەسڕنەوە با نەتوینەوە!

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی