"an independent online kurdish website

ژینا ئەمینی کچە کوردی ٢٢ ساڵەی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ئەشکنجەی پۆلیسی بە ناو رەوشت و ئەخلاقی ئێران لە رێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٢ زاینی گیانی لە دەست دا.

 لەو رۆژەوە خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێران بە دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێکردووە. چەغماغەی ئەو خۆپێشاندانانە لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە. هەروەها لە دەروەی وڵاتیش بە تایبەت ئۆروپا و ئەمریکا خۆپێشاندانی گەورەی گەلانی ئێران بەرێوە چووە. لە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢٣ زاینی کۆبوونەوە لە گەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەنتێرناشوناڵی ولاتی نۆوریژ لە شاری ئوسڵۆ بە رێوەچو.  لەو کۆبوونەوەدا عوسمان کەوکەبی‌شاد وەک ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار بەشدار بوو. هەروەها دوو ئەندامی بەێوەبەرایەتی رێکخراوی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان شلێر باپیری و کاوە حەسەنپور بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. بەڕێز گێرالد فۆلکڤۆلد راوێژکاری سیاسی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەنتێرناشوناڵی نۆروێژ بە گەرمی پێشوازی لێکردن.

عوسمان کەوکەبی شاد باسی ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستانی بە تایبەتی کرد. هەروەها تیشکی خستە شۆرشی گەلانی ئێران کە بە شۆرشی ژینا نازناو کراوە. گەلانی ئێران بە گشتی و گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی مافەکانیان پێشێل کراوە. رژێمی ئێران لە ماوەی ٤٤ ساڵ دەسەڵاتی داسەپاوی خۆی نەیتوانیوە هەلی کار لە رۆژهەڵاتی کوردستان دابین بکات. لە گەڵ ئەوەیدا کە وڵاتی ئێران دۆڵەمەندە بەڵام  حکومەت داهاتی بە شێوەیەکی ناعادلانە دابەش دەکات. بودجەیەکی زۆری داناوە بۆ سوپای پاسداران و بەسیج و ئیتلاعات بۆ بەرگری لە مانەوەی دەسەڵاتی حکومەتە دیکتاتوریەکەی.  زمانی فەرمی و خوێندن لە ئێران تەنیا فارسیە و زمانی کەمایەتیە نەتەوەکان و  زمانی کوردی بۆ خوێندن لە قوتابخانەکان یاساغە. هەروەها تەواوی حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کورد یاساغەن. 

شلێر باپیری ئەندامی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێناسەی رێکخراوەکەی پێشکەش کرد. باسی لە چالاکی و پەیوەندیەکان کرد. هەروەها باسی لە شێوەی کۆکردنەوەی راپۆرتەکان کرد کە چۆن بە دەستیان دەگات.

 کاوە حەسنپور ئەندامی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوی هەنگاو، بە داتاوە راپۆرتی پێشل کردنی مافی مرۆڤی ٢٠٢٢ ی زاینی پێشکەش کرد. رژێمی ئێران زۆر بە توندی سەرکوتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. هەروەها باسی لە گیراوەکان، زیندانیەکان، بریندارەکان و لە سێدارەدراوەکان کرد. کورد لە سنورەکان لە بەر بێکاری مەجبورن دەست بە کاری کۆڵبەری بکەن کە گیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە. بە هۆی کۆڵبەریەوە لە ساڵێ ٢٠٢٢ی زاینی سەدان کۆڵبەر گیران و بریندار کراون و شەهید کراون.

بەڕێز گێرالد فۆلکڤۆلد راوێژکاری سیاسی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەنتێرناشوناڵی نۆروێژ ، گوتی من تا ئێستا چەندین جارلە گەڵ رۆژنامەکانی نۆرویژ باسی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانم کردووە. سەرکوتکەرانی رژێمی ئێران بە توندی روبەروی خۆپێشاندەران دەبنەوە و بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە، کە ئەو کردەوەیە لە یاسای مافی مرۆڤدا یاساغە. راپۆرت و وتەکانتان لە گەڵ وەزارەتی درەوەی نۆرویژ و پارلەمان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی تر باس دەکەم. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەنتێرناشوناڵی نۆرویژ بە وردی چاودێری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات.

ناوەکان لە چەپەوە:  ـ شلێر باپیری، ئەندامی بەرێوەبەریەتی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ـ عوسمان کەوکەبی شاد، ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار ، ـ  گێرالد فۆلکڤۆلد راوێژکاری سیاسی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەنتێرناشوناڵی نۆروێژ، ـ کاوە حەسنپور ئەندامی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان

عوسمان کەوکەبی شاد

ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ لە سەر لیستی حیزبی کرێکانی سوسیاڵ دێموکراتی نۆرویژ

رێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٣ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی