"an independent online kurdish website

  لە هـیچ دەوڵـەتێکی جیهـانـدا، سیاسەت و رق و رەگەزپەرستی، نابرێتە نـاو یاریـگای یارییەوە، هەمـوو یاریـزانـان بە رۆحـێکی و وەرزشی و لێـبردوون و قـبووڵکـردنەوە، دەستی یەکـتری دەگـوشـن

و یـاری دەکـەن و ئەنجـامـەکـەشی قـبووڵ دەکـەن. بەڵام وا دیارە کە تورکیای رەگەزپەرست، لەم نەریتە رەوشتییە جوانە، بەدەرن و ئەوان لە نێو دوو کەوانەدان. لە جیهاندا لە تورک رەگەزپەرستر نییە. (نیلسون ماندێلا) زۆر راست دەکـات کە دەڵـێت:”گـەر دەتـەوێـت تـورک بنـاسیـت، بـۆ رۆژێـک بـبـە بە کـورد”.

رۆژی یەکـشەمەی رابردوو (٥/ ئادار/ ٢٠٢٣) لە خولی تورکیا بۆ تۆپی پـێی بۆ تیپە پـلە دووەکـان، لە یاریـگای شاری (بـۆرسـە)، لە نێـوان تیپـی تـۆپی پـێ شـاری ئامـەد (ئامـەدسپۆرت) کە هەموو کوردن، لەگەڵ تیپی تۆپی پـێی (بۆرسەسپۆرت) دا، بەیەک گەیشتن. بەڵام چی روویدا. بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تـۆڕە کۆمەڵایەتییەکانـدا بڵاوبـوونەتەوە،

رەگەزپەرستانی تورکیا، کە لە لایەن پارتی بـزووتنەوەی نەژادپەرستەوە هـاندرابوون. شەوی پێش یارییەکە، لە بەردەم ئەو ئوتێلەی کە یاریزانانی (ئامەدسپۆرت)ی لێیبوون، وەستابوون و لافـیتەی دژ بە گەلی کوردیان هەڵگـرتبوو و هـاواریان دەکرد و جوێنیان بە کـورد دەدا، هەڕەشەیان دەکرد، بـە رۆکـێـتی ئاگـرینیش ئاگـاربـارانی ئـوتێـلەکەیـان کرد. هـەر ئەم رەگەزپەرستە تـورکـانە، بۆ رۆژی دوایی لەبـەردەم یاریـگای بـۆرسەدا وەستان، کە یاریـزانانی تیپی ئامەد هاتن، لافـیتەیان لە دژی کورد هەڵگرت و دەستیان بە جـنێودان بە کورد کـرد و دەبـە ئـاو و قـەوانی فیشک و چەقـۆیـان لە یاریـزانەکانی ئامەدسپۆرت دەگرت. لە کاتی یاریکردنیشدا، بە بەرچاوی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ئـاژاوە، دەبە ئاو و چەقـۆ و شتی تیژیان لە یاریـزانـانی ئامـەدسپۆرت دەگـرت. کـەچی پۆلیس لەجیاتی ئەوەی نەهـێڵێت و رێ لەم رەگەزپەرستە بێ رەوشت و ئاژاوەچـییانە بگرێـت، لایەنگـیریی رەگەزپەرستەکانیان دەکرد، حەوت لاوی کوردی هـانـدەری تیپی ئامـەدسپۆرتیـان گـرت و بەنـدکـراون. لاوێـکی کـوردیـش کە تـابـلـۆی ئامـەدسـپۆرتی بەرزکردەوە، هـێڕشیان کردە سەری و برینداریان کرد، گۆڵچیەکەش برینـدار بـوو جا گەر ئەم نادادپەروەرییە رەفتاری پۆلیسیان بێت.. دەبێت رەگەزپەرستەکانیان چـۆنبن؟

پـۆلیس و ئەمنی تورکی هـێندە بێ رەوشـتن، تەنـانەت لەنـاو ژۆری جـل گـۆڕینشـدا تەنگیان بە یاریـزانـانی ئامـەدسپۆرت هـەڵچـنی. هەنـدێک لە ئەمنەکانیش شـتـیان لە یاریـزانەکانی ئامـەد دەگرت. ئاشکـرایە کە دەستیان لەم رەفـتارە قـێزەوەنـدا هەبـوو.

(سەلاحەدین یۆڵدرم) سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆرت لە بارەی هاندارانی رەگەزپەرستی بـۆرسەسپۆرت، وتی:”بە درێـژی یارییەکە، شـتیان تێ دەگـرت، لەوانـەش: چـەقـۆ و قەوانی فـیشەکی بەتاڵ و پارچە ئاسن و دەبـەی ئاو، بۆ ناو یاریگاکە هەڵـیان دەدان”. وتییشی:”وا دەردەکەوێت، وەکو ئەوەی کە دادوەر چاوەڕوانی مردنی کەسێک بکات، یارییەکەی رانەگرت”. یوڵدرم ئەوەشی وت:”کە سکالا پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی نـێودەوڵەتی (فـیفـا) دەکات”.

ئەم هـێڕشە رەگەزپـەرستییانەی رەگەزپەرستانی تورک، بۆ سەر یاریـزانانی کورد، نە یەکـەم جـارە و نە دواجـاریش دەبێـت. لە سـاڵانی هـەشـتاکان و نەوەتـەکانیشـدا، چەنـد لایەنگیرێکی هاندەری تیپە کوردییەکان بە دەستی رەگەزپەرستانی تورکیا شەهـیدکران. کران. چەنـد جـارێـکیش هـێڕشـیان کردە سەر یاریـزانی ناسراوی کـورد (دەنـیز نـاکی) کە پەنـابەرێکی (ئەڵمانیـا) نییە. کە بە سـەردانی دەگـەڕایـەوە بۆ باکـووری کوردستان هـێڕشیان دەکـردە سەری.

ئەم هـێڕشانەی رەگەز پەرستانی تورک بۆ سەر کورد، خـۆتەنی و ناکاوی نین، پـێشتر لە لایەن بزووتنەوەی ناسیۆنالـیستی تورکیاوە پیلانی بۆ دادەڕێـژن و جـێبەجێی دەکەن.

ئەوەتا دەعـبا قـێزەوەنەکە (دەولەت باخچـەلی) سـەرۆکی پارتی بـزووتنـەوەی نـەژادی ناماقـوڵی کـرد و دەڵـێت:”شـوێنێک نییە کە ناوی ئامـەد بێـت، تیپێکـیش نییـە کە ناوی ئامـەدسـپۆرت بێـت” هـیوادارم کە رۆژیـک بێـت کە ئـەم رەگـەزپەرستە رقـڕەشـە، کە نـەدان بە بـوونی کـورد و نـە دان بە مـافـەکـانی کوردیشدا دەنـێـت. لە داخـی کـورد دا شەقـبەرێت و بتـۆپێت. ئەو خەونە و نیازە گڵاوەشی دەباتە گۆڕەوە کە کورد نەمێنت. چونکە ئەو ئەستەمە کە بتوانـن هـێـڵی راست و چـەپ بەسەر (٣٠) ملیـۆن کـورد لە باکـووری کوردستانـدا بهـێـنن.

خاتـوو (پەرویـن بوڵـدان) هـاوسەرۆکی (هە دە پە) لە رۆژی جیهـانی ژنـانـدا، وەڵامی قـسەکانی باخچـەلی دایەوە و وتی:”جـارێکی کە رامان گەیاند ئێمە درێـژە بە بوونمان دەدەیـن”. وتیشی:”دۆخی پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، گەورەتـریـن کارەساتە، ئەوە بوومەلەرزە نییە کە ژیانی ئێمەی وێران کردووە، بەڵکو دۆخـی گەنـدەڵـییە”.

(ولات کیلینک ئەسلان) ی سەرۆکی پێشووی یانەی تـۆپی پێی (داڵ کـورد) لە سـویـد، وتی:”چـاوەڕوانی ئەوە نەدەکـرا، کە هانـدەران ئەو لافـیتانە و چەقـۆیانە ئامادەبکەن، گـەر دەستی پـۆلـیسیان لەگـەڵـدا نەبـوایـە”.

سەرۆکی پارتی کۆماری ئـۆپـۆزسیۆن (کەمـال گـلیچـدار ئـۆغـڵو) پالیـۆراو بۆ سەرۆک کـۆماری تۆرکیا لە هـەڵـبژاردنەکانی داهـاتـووی تورکیا، بۆ بەدەستهـێنانی دەنگی کورد، رۆژی یەکشەمە لە بەیاننامەیەکـدا، وا خـۆی دەرخـست کە سۆزی بەلای کوردا هەیە و دژی ئـەو کـارەسـاتە وەرزشــییە، وتی:”ئـەوە پـەڵـەیـەکی شـەرمـەزاریی رەشـە، بـە نێـوچـەوانی مێـژووی وەرزشـەوە”. 

بە داخەوە کە دەسەڵاتـداران و رژێمی تورکیا، چاوپۆشی لە هەموو ئەو تاوانانە دەکەن کە رەگەزپەرستانی تورک، بەرانبەر بە گەلی بێتاوانی کوردمان کردوویانە و دەیانکەن. ئەگەر چی یارییەکە بە دۆڕاندنی ئامەدسپۆرت کۆتایی هات (١،٢) بەڵام ئەو هێڕشانەی کە لە لایەن رەگەزپەرستانەوە کران، کاریگەرییـان لەسەر دەروونی یاریـزانـانی ئامـەد هەبوو، ئەگینا یارییەکەیان دەبـردەوە، چونکە باشتر لە بۆرسـەسپۆرت یارییـان دەکرد.

ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەو رەگەزپەرستانەی کە دەڵین کورد لە تورکیادا نییە. ئەگەرچیش باکـووری کوردسـتان، تـورکـیا نییە، بەڵـکو بەشێکی داگـیرکـراوی کـوردسـتانە.

شایەنی باسیشە، یاریزانی تیپی ئامەدسپۆرت لە گەڕانەوەیاندا، لە فڕۆکەخانەی ئامەد، وەکو پاڵەوان زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێانکـرد، هـاوریان دەکرد “چـۆك دانادەین”.  

پێویستە رێکخراوی یەکـێتیی تـۆپی پێی جیهـانی (فـیـفا) بێـتە دەنگ و تیپی تۆپی پـێی تـورکیا، لە یارییەکـانی یانـەکـانی ئـەوروپـا و لە یـارییـەکانی نەتـەوەکـانی ئـەوروپـا ـ ئەگـەرچی تورکیـا دەوڵـەتێکی ئـەوروپی نیـیە ـ و لە جـامی تـۆپی پـێی جـیهـانی و لە هەمـوو یارییـەکـانی ئـۆڵـۆمپـیی داهـاتـوودا، وەکو سـزادانـێکی تەمـێکـردن، بۆ ئـەم تـاوانە رەگـەزپەرەستیـیەی، کە دژی یانـەی تـۆپی پـێی (ئامەدسـپـۆرت) کـردیـان، کە پێشێلکةردنێکی زەقی دەستوور و یاسا و رێساکانی تـۆپی پێیە، سزای یەکـێتـی تـۆپی پێی تورکیا بدات و بۆ ماوەیەک، چالاکییە وەرزشییە نێـودەوڵـەتییەکانی سـڕ بکـات و نەتـوانێـت بەشـداری لـەو یـارییـە نێـودەوڵـەتـییـانەدا بـکات. ئـەگـەر راسـتەکـەن کە  یاسا و دادپـەروەری هـەیە. 

    

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی